ئێران گڵوڵەکەی کەوتۆتە نێو گەرووی ھورمزەوە

ئێران  گڵوڵەکەی کەوتۆتە  نێو گەرووی ھورمزەوە
رۆژی ١٦ ی مانگی نیسان ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران، پرۆژەیاساییەکی پەسندکرد تێیداھێزەکانی ئەمەریکایان بە تیرۆریست ناساند .
ھەڵبەتە ئەم بریارە پەچەکرداری بەتیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران و سوپای قودسە کە لە لایەن ئەمەریکاوە لە رۆژی ٨ ی نیسانەوە بۆتە ناونیشانێکی تازە بۆ سوپای ئێران بە بەرپرس و ھێزەوە چ لە ناوخۆی ئێران بێ چ لەدەرەوەی .
لە دیدی ئێرانییەکان ئەم ناوچەیە بە گەروی ھورمزیشەوە لە نێوان دوو ھێز دایە، کە ئێران و ئەمەریکان.
لەدیدی غەیرە ئێرانیشدا باری ئەوان لەناوچەکە لارەو فشار و ھەژموونی زیاتری لەسەرەورۆژ دوای ‌رۆژیش فشاری زیاتری دێتە سەرچونکە بەر لە ناساندنی سوپای ئێرانی بەتیرۆریست، بەر لەشەوی ٨ ی نیسان سەرانی سوپای پاسداران ھەرچی ژمارەی بانکییان ھەبوو لەلایەن یەکێتیی ئەوروپاوە بلۆک کراوە ، ولاتانی کەنداوی عەرەبیش لەوانە سعودیە، ئیمارات ، بەحرەین ، کوێت ، قەتەر،عومان جگە لەعێراق لە ساڵی ٢٠١٨ وە ئەو سوپایەیان بەتیرۆرست ناساندووە.
ئێستا رۆژھەڵاتی ناوەست و ئەو ناوچەیەلەدوای بڕانەوەو نەبڕانەوەی شەری داعش داگرفتی ھەرەگرنگ و سەرەکی بەردەمی بۆ ئامادەیی ئەمریکییەکان وھەژموونی ئێرانییەکان دەگەڕێتەوە.
ئێران وسوپاکەی ھەریەک لەم ناونیشانانە لە نێوان دووکەوانە دا لەخۆدەگرێت : (ئێران – سوریا ، ئێران – لبنان و فەلەستین ، ئێران –ئیسرائیل، ئێران – کەنداوی عەرەبی و فارسی ، ئێران – یەمەن ، ئێران – عێراق بە کوردستان و کەرکووکی دوای ١٦ ی ئۆکتۆبەر، سەرباری ھەندێ جاریش ئێران – فەنزەوێلا )بوونەتە ناونیشانی سەربەخۆوچەندین پرسی ھەرە ھەستیاری ناوچەکە، کە بۆ ئێران بە ھیلالی شیعی ناسراوە و بەجۆرێ لە ھەر قۆناغێکی ئەم ھیلالەدا لێکەوتە و دەرھاویشتەی دیکەی لێ بۆتەوەو پێشھاتی دیکەیھاتۆتە پێش.
ئەوەتانێ لە واری واقیعدا وایە ، دوای چەندین جار لەو ھەڕوگیفانەی ئێران کە بە گەروی ھورمزوە دەیکرد ، کەچی لە رۆژی ١٥ ی نیساندا رێگری لە پاپۆرێکی زەبەڵاحی بارھەڵگرێکی نەوتی کە نەوتی بۆ سوریا دەگواستەوە لە کەناڵی سویس لەلایەن میسڕەوە لێ دەکرێ و رێگای گەیشتنە سوریای لێ دەگیرێت .کەچی بەھۆی خاکی عێراقەوە نەک ھەر نەوتەکە دەگەیێنێتەوە سوریا ، بەلکو چەک و تەقەمەنی و ھەڕەشە وھەژموونیشی بۆناوچەکە و عێراق سەربارو بن بارە .
رۆژێک دوای پەسند کردنی پرۆژەیاسای ئەنجومەنی شورایان،لە رۆژی ١٧ ی نیساندا ئەمەریکا فرۆکە شەڕکەرە پێشکەوتووەکانی دەگەیێنێتە کەنداو، ئەو فرۆکانەی لەجۆری F٣٥ ن و لە بنکەی سەربازی ناوەندی سوپای ئەمریکی لە ئیمارات دەنیشنەوە بۆ
ئامادەکارییەکانی ناوچەکە ، لەدوای ١-٥ وە بەتایبەتیش لە ٦ ی ئەم مانگەوە دوای ئەوەی جۆن بۆڵتەن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمەریکا ئاماژەی جولە پێکردنی کەشتیگەلی سەربازی ئابراھام لینکۆڵن بۆ کەنداوکرد.
ئەم بابەتە جولاندنی کەشتی ئەبراھام چەندین پرسیار لەخۆدەگرێ لەوانە دەبێ روانگەو بینینی ئێرانییەکان بۆ رووداوە کەڵەکەبووەکانی دوێنێ و ئەوانەی سەردەمیش لەدوای روخانی رژێمی سەدام حوسین لە ساڵی ٢٠٠٣ وە ھەر (مەرگ بەر ئەمریکاو شەیتان ولئەکبەر) بن ..؟ ئەو دروشمەی ٤٠ ساڵە ئێرانییەکانبۆ بەھێزکردنی پێگەی خۆیان لەناوەودوای روخاندنی رژێمی شای پەھلەوی پیادەیان کردوە و نەوەدوای نەوەیان پێ پەروەردەکردووەو ھەژموونیشیان بۆدەرەوەی سنوورەکان پێ بەرھەم ھێناوە.
لەلایەکی دیکەدا وڵاتانی عەرەبی کەنداولەناوەراستی ‌حەفتاکانی سەدەی پێشووەوە واتە نزیکەی ٤٥ ساڵە لەراست ئێران دوای لەدەست دانی ھەرسێ دورگەی ( تونبولکوبراو سوغراو ئەبوموسا ) لەسۆنگەی بێ باکی وبە ھەند سەیرنەکردنیشۆرش و خەبات و قوربانییەکانی نەتەوەیەوەک لەشۆرشی ئەیلولدا ، تۆقیوووترسای ھەژمونی سیستەمی عەسکەرتاری رژێمی بەعسی ئوممە عەرەبییەواحیدە و ومارانگەستەی گەروی ھورمزی دەستی ئێرانن بوون ، ئایا ئێستا باشتر لە بایەخی کوردومێژوو وجوگرافیا و جیۆسیاسی و پێگەی شۆرش وخەبات وتێکۆشانی گەلی کوردستان حاڵی نەبوونە.؟پرسی کوردو دۆزەکەی بەمافێکی ڕەوای نەتەوەیێک سەیر دەکرێ.؟
لەواری واقیغدا ئامادەکارییەکانی ناوچەکە پتر لە شەرێکی پێشترئامادەکراودەچێ، لەکاتێکدا دەرکەوت شەڕی سوریا ، شەڕێکی جیۆستراتیژییە وھێشتا یاریزانە سەرەکییەکانی شەڕەکە ھەرلە نێوژوورەداخراوەکانی پرۆسەکەدان وکەسیان پێیی نەناوەتە نێو کەریدۆرە ستراتیژییەکە تابگەنەسەر شارێگای ھەریری گەیشتن بە ئاوی گەرم وئەودیوی سەمەرقەندوچین بۆ رۆژئاواییان و، پەڕینەوەوش بۆ ئاوی شیرین –دەریای سپی بۆ رۆژھەڵاتییانی کارەکتەری سەرەکی کێشە وشەڕەکەی سوریا.
ھێشتا رێگاکان بەگرێ و گۆڵن ، گەر پێشتر رێگای گەیشتنە قودس لای تاران بەکەربەلا تێپەربووبێ ، ئێستا بەشێکی خاکی ھەرێمی کوردستان وناوچەی سوننە نشینی عەرەبی ورێگای بەغدا بۆ گەیشتنە دیمەشق و کەنارەکانی دەریای سپی رێگای حەریرەکە لەدیدی تاران فەرشی سوورە ، بێگرێ و گۆڵەورایێخراوە.
لەم کەین وبەینەی دوای شەڕی سوریا وداعشواپێدەچێ دەرھاویشتەولێککەوتەی دی بەدوا دابێ ورووداووئامادەکارییەکان حالی حازر سزاگەڵێکن لەسەرکەرتەکانی بانک و وزەو ئەلەمنیۆم و مس و پۆڵاو کورە ئەتۆمییەکانی ئێران .
ئێرانێک سوپای بەتیرۆریست ناسێندراو و مرۆڤی ئابلوقەدراو و ئابوری و بازرگانی گەمارۆو سزای توندیان لەسەرە ، ئێستابۆتە مەترسی بۆسەر ناوچەکەو ئەمەریکییەکان وای دەبینن کە ئەوانن پشتیوانی تیرۆرو بڵاوکردنەوەی توندوتیژی وتۆقاندن ، لەناوچەکەو جیھان . تاران ئێستا کەریدۆرورێگاکانی لێ بۆتە گڵۆڵەوگڵۆڵەکەش بەرەوگەرووی ھورمزکەتۆتە لێژی .
لای بریار بەدەستانی جیھاندا ئەوە واقیغێکە ئێران تێی کەوتووە ئەوانەی ئاگایان لەو کەین و بەینەی پشت پەردەکانەوەھەیە ، وەک رۆژنامەی فاینانشڵی بەریتانی ئاماژە بەھەندێ لە بریاربەدەستانی وەک ( جۆن بۆڵتۆن و مایک پۆمپیۆ و بنیامین نەتەنیاھۆ وفلادمێر پوتین و دۆناڵد تڕەمپ و رەجەب تەیب ئەردۆگان و... تد) دەکاو بەوڵاتانی میسرو عەرەبی سعودییەو چین و ھیندستانیشەوە ، ئەو ناوانە ،‌ئەوانەن کە ‌باوەڕیان بە جێبەجێکردنی بریارەکان ھەیە لەشەوی ٧ی ئەم مانگەش مایک پۆمپیۆ،بەشەولە بەغدا بوو، جێگرەکەوشاندی باڵای ئەمەریکییەکانییش بەرۆژی رووناک ، رۆژی پێنجشەممە ٩ی ئەم مانگە لە ھەولێر بوون .لێرەو لەوێ ھەموو ئاماژەکان روون ورەوانن .
ھەر لەرۆژەڤی گەرمی میدیاکاندا ،بابەتیجولەی ئابراھام لینکۆڵن ئەو کەشتیگەلە مەزن و پێشکەوتووە فرۆکە ھەڵگرە مووشەک ھاوێژەیە دێتەوە بەرباس و لێدوان ، وارۆژی ٩-٥-٢٠١٩ کەیشتە کەناڵی سوێس . لەمێژووی خۆیدا ئەم کەشتییە سەربازییە ئەوە دووەمین جارە بێتە ناوچەکە ، گەر ئەم جارە لە کەنداو لەنگەر بگرێ دەبێ چیی بقەومێ ..؟
ئایا ئاماژەی ھەرە مەترسیدار لێرە لە رۆژھەڵاتی ناوەراست بەدیارنەکەوتوون..؟ یا ئاماژەکان لە دوێنێ و پێرێیپێش ھەردووشەڕی کەنداو وگەردەلولەکانی بیابانبەھێزتر خۆیان نانوێنن.؟
لەکاتێکدا ئەم کەشتییە ساڵی ١٩٩١ بۆ ئۆپراسیۆنی گەردەلولی بیابان – پرۆسەی رزگارکردنی کوێت رەوانەی کەنداو کراو لەجیاتی (رێوی و گەردەلوول ) ، وادیارە ئەم جارە گەردەلولێکی دیکەی بۆ شەڕی سێیەم لە نێوشەپۆلەکانی خۆیدا حەشارداوە.؟
یا وەک ئەومەزەندەو بۆچونەیئێرانییەکان دەیکەنودەڵێن ھیچ لەگۆڕێ نییەو تۆزوبایەکەو دێ و دەڕوا .؟
تۆزوبایە یا گەردەلول..؟ یائەوەی ھەیە ‌ستراتیژیەتی گوشارەو مەبەست لێی گۆڕینی رەوشتی ئێستای تارانە.؟ نەک کەفوکوڵی نێو
فنجانی قاوەیبەیانی سەرمێزی دۆناڵد تڕەمپی نێو ژوورەشێوە ھێلکەییەکەی کۆشکی سپی .
Top