پارتی و به‌رپرسیاریه‌تی ..
May 12, 2019
وتار و بیروڕا
چونكه پارتی دوورتر ده‌ڕوانیته ئاینده و لێكدانه‌وه‌ی قوڵتر بۆ رووداو و پێشهاته‌كان و بارودۆخی ناوخۆ و ده‌ره‌وه ده‌كات و نه‌یویست به‌خوێندنه‌وه‌یه‌كی لۆكاڵی و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ره‌مه‌كی رۆژگار به‌رێ بكات و خۆی و گه‌لی كوردستان بداته ده‌ست قه‌ده‌ر ,
ئه‌ڵبه‌ته كورد له دوای ١٦ ئۆكتۆبه‌ر ده‌رفه‌تێكی مێژووی له‌ده‌ست دا و نزیكه‌ی نیو سه‌ده گه‌رایه‌وه دواوه ئه‌و كاتیش پێم وابوو تا رووداوێكی گه‌وره‌تر له ناوچه‌كه روونه‌دات و عێراق تێوه‌نه‌گلێ , ئه‌سته‌مه كورد كه‌ركوك و ناوچه جێناكۆكه‌كانی ده‌ست بكه‌وێته‌وه .
ئێستاش ئاماژه‌كانی روداوگه‌لێكی نوێ له‌ناوچه‌كه ده‌ركه‌وتوه هه‌رچه‌نده ره‌نگه به‌و شێوه‌ش خێرا نه‌بیت كه لێكدانه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ , به‌ڵام ده‌توانم بڵێم زوو یا دره‌نگ به‌نده به‌سازش یان سه‌ركێشی كۆماری ئیسلامی ئیرانه‌وه, جا ڕوداوه‌كان به‌هه‌ر دیوێكدا بكه‌ونه‌وه گۆرانكاری به‌دوای خۆیدا دێنێ و بارودۆخه‌كه هه‌روا به‌سانای گوزه‌ر ناكات .
له هه‌لومه‌رجێكی له‌م جۆره‌دا كه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستی پێدا تێده‌په‌ڕێت , كورد به‌ده‌رنابێت له كاریگه‌ری رووداو و پێشهاته‌كان بۆیه پێوسته هه‌رێم به‌هوشیاری وه خۆی بۆ هه‌موو ئه‌گه‌رێ ئاماده‌بكات و تا له‌تواناشیدا هه‌بێت هه‌وڵبدات له‌و ململانێیه تێوه‌نه‌گلێنێ, چونكه له قه‌باره و توانای كورد گه‌وره‌تره , به‌ڵام ده‌كرێ پلانی هه‌بێت و له‌نجامه‌كه‌ی سودوه‌رگرێ .
بۆیه بۆ كورد زۆر گرنگه بۆ ئه‌م قۆناغه ئازاری خیانه‌تی ١٦ ئۆكتۆبه‌ر تێپه‌ڕێنێ و خۆی بۆ قۆناغێكی نوێ ساز‌بكات , دیاره له‌ئێستادا پارتی دیموكراتی كورستان ئه‌گه‌ر بۆخۆشی باسی نه‌كات به‌و ئاراسته‌یه سیاسه‌ت ده‌كات. ئه‌وه‌ش هه‌نگاوێكی دروسته بۆ رێكخستنه‌وه‌ی نیو ماڵی كورد, هه‌رچه‌نده رابردوو سه‌لماندویه‌تی كورد به‌ئاسانی خه‌لكی به‌كرێگیراو و نه‌فامی لێ نابڕێ , به‌ڵام مایه‌پوچی خاكفرۆشانی ئۆكتۆبه‌ر پێده‌چێت شه‌رمه‌زاریه‌كی وای جێهێشتبێ كه چیتر خه‌لكی تر وابه‌ئاسانی بیری لێ نه‌كاته‌وه, چونكه وه‌ك ده‌ڵێن رۆژگار رۆژی له دوایه .
ئه‌ڵبه‌ته هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و ته‌نگژه و پێشهاته‌نوێیانه‌ی كه ڕووی له‌ناوچه‌كه‌كردوه , هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌یه‌كی نوێیه, كه سێ هێزی سه‌ره‌كی تێدا هاوبه‌شن كه‌ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ حكومڕانیه‌كی باش بكه‌ن و له بۆسه‌دا نه‌بن بۆیه‌كتر ده‌توانن ده‌ستكه‌وتی باش به‌ده‌ست بێنن و زۆر له‌كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن كه‌جێگه‌ی نیگه‌رانی خه‌لكه و ئه‌وكات جۆرێك له متمانه‌ش بۆ هاوڵاتیان و پرۆسه‌ی سیاسی و حكومرانیش ده‌گێڕته‌وه , به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر لایه‌نه هاوبه‌شه‌كانی حكومه‌ت دوور بكه‌ونه‌وه له ده‌ستێوه‌ردان و ململانیه له كاروباری حكومه‌تدا و لێ بگه‌ڕێن كه سیاسه‌تی هه‌رێم حكومه‌ت به‌ڕێوه‌ی ببات به‌و پێیه‌ی حكومه‌ت نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو خه‌ڵك ده‌كات.
بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی نوێ بتوانێ حوكمرانیه‌كی راسته‌قینه بكات و وێڕای ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌شێكی له‌بار و ئارام بۆ هه‌موان پێوسته چاوپۆشی له هیچ سه‌رپێچی و كه‌موكوریه‌ك نه‌كات و یاسا بێ سڵه‌مێنه‌وه له‌په‌رچه‌كردار و گوشاری لابه‌لا به‌سه‌ر هه‌موو لایه‌كدا جێبه‌جێبكات و ده‌سلات له سه‌رتاسه‌ری كوردستان بێ جیاوازی بسه‌پێنێ و ڕێگه نه‌دات هیچ سه‌رپێچیه‌ك دێزه به ده‌رخۆنه بكریت, تاكو حكومه‌ت له ئاست خواسته‌كانی ناوخۆ و روه‌داوه‌كانی ده‌ره‌وه بێت .
جا بۆئه‌وه‌ی هیوا و متمانه بۆ خه‌ڵك بگه‌ڕێته‌وه و گۆڕانكاری و جیاوازی به‌دی بیت پێوسته هه‌موو لایه‌نه‌كان و له‌ناولایه‌نه‌كانیش مزایده‌چی و هه‌رزه‌سیاسیه‌كان بیر له‌داهاتوو بكه‌نه‌وه , چونكه ته‌بای و سه‌قامگیری سیاسی و ناوخۆی بۆ ئه‌م قۆناغه له هه‌موو شت بۆ كورد گرنگتره و ده‌رفه‌ت ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ ساڕێژبوونی برینه‌كان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوچه داگیركراوه‌كان , نه‌خاسمه كه پێشبینی ده‌كرێ باهۆزێكی گه‌وره ڕوو له‌ناوچه‌كه بكات و ئه‌گه‌ر كورد ئه‌زمون له ڕابردوی تاڵی خۆی وه‌ربگریت و دوور دابه‌شبوون به‌یه‌كده‌ستی كار و سیاسه‌ت بكات، ده‌كرێ به‌باشی سود له هه‌لومه‌رجه نوێیه وه‌ربگیریت .
چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌م جاره له هه‌ر ئه‌گه‌رێ كه له‌داهاتوو دیته پێش ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست بدرێ كورد وه‌ك نه‌ته‌وه توشی شكستێكی مێژووی مه‌ترسیدار ده‌بێت . قورسی ئۆباڵه‌كه‌شه‌ی ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌رێمی كوردستان چونكه ته‌نها پارچه‌ی كوردستانه كه خاوه‌ن پێگه‌ی فه‌رمیه له ئاست ناوچه‌كه و جیهان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ل بكرێ . بۆ ئه‌مه‌ش ده‌كرێ لایه‌نه‌كان له‌بری دژایه‌تی سود له‌ئه‌زموون و سه‌نگینی پارتی له سیاسه‌ت وه‌ربگرن, پارتیش هه‌ر به‌پشوو درێژی كار بۆ كۆده‌نگی سیاسی و نیشتمانی بكات .