(بێ نرخکردنی هەمووشتێک لەپای چی؟)
May 11, 2019
وتار و بیروڕا
٭بەخواست و بەبێ خواست ئەم قەڵەمانە هەرزوو چونە خانەی لێدان لەپێگەو بەرژەوەندیەکانی هەرێمی کوردستان لەبری ئەوەی دسەتباری هەستانەوەی باری کەوتووی ئێەبن کەچی ئاویان کردە ئاشی ناحەزو دوژمنانی گەلەکەمان و سەرەتای شپرزەیەکی گەورەیان لە ڕەوتی نوسین و سلوکی گشتی دروستکرد کە سەرەنجامەکەی بەوە گەشتوە سیاسەت و سیخوڕی و باندبازی و خەڵکی بزنس جاش و چاوچنۆک لەم فەوزایەدا هەبن و دەنگی (نەخێر) دژی سەربەخۆیی گەلەکەیان هەڵبڕن !!
٭ئەمە جۆرە لەنوسینە درێژکراوەی ڕێبازێکە کە بۆ ناوەڕاستی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو دەگەڕێتەوە وە مونەزیرەکانی ئەم ڕەوتەش دیارە کە ئامانجیان چی بوو وەسەرەنجام چارەنوسیشیان چی بوو وەلێ لەکۆی پرۆسەکەدا هەم ڕێگەی کوردایەتیان پڕکرد لە دڕک داڵ وئاڵۆزیانکرد وەهەم کاروانی سەربەخۆییان دواخست و ئاستەنگ و بەربەستیان بۆ هێنایە پێشەوە
٭ئەم دیمەنە ناشرینەی کە لەکایەی سیاسی پەیدابوە هیچ نیە جگە لەهەوڵێکی دیکە بۆ ناشرین کردن و بێنرخکردنی جومگەیەکی دیکەی ژیانی سیاسی و حکومڕانی ئێمە کەئەویش سیاسەت و ئیدارەدانی ووڵاتەکەمانە،ئەوەی ئەم باندو بزنزانە دەیکەن لەدەرەوەی کایەی سیاسەت و حکومڕانی کردنەو دەچێتە چوارچێوەی ئیرهابی فیکری و زەمینەخۆشکردن بۆ کۆمەڵگەیەکی کۆیلە بۆ داگیرکەران و وە نەوەیەکی دۆگماو جنێوفرۆش و لاموبالات بەرهەم دێنێت وکەسەرەنجام ئەمانە هیچیان کەمترنیە لە کوشتن و کۆمەڵکوژیەکی دیکەی عەقڵ و تاواناوبیری کۆمەڵگەی ئێمە
٭بەپێچەوانەی زۆرێک لەوانەی پێیان وایە کایەی سیاسی بێ مۆراڵە یاخود دەبێت سیاسەت و( مۆراڵ)ئەخلاق لێک جودابن ئەمن پێم وایە زەمەنی ڕاستکردنەوەی ئەو هەڵە زەقەیەو دەبێت کایەی سیاسەت و حکومڕانی و کاری حیزبایەتمان پڕبکەینەوە لە ئەخلاق تابتوانین ڕێزو نرخ بۆ هەمووشتەکان بگەڕێنینەوە
٭ئەم هەرواو فەوزایەی لێرە درست بوە پێمان دەڵێت بێنرخکردن و سوکایەتی بەپیرۆزیەکان و شکاندنی شکۆو سیبمولەکانی ووڵات پیلانێکی دوژمنانی گەلەکەمان بوەودەبێت و پێوویستە ڕێگە لەم بێ سەروبەرەییە بگیرێت و مۆڕاڵ و کایەی سیاسەت وحزبایەتی ئاشتبکەینەوەو نرخ بۆ هەموو شتەکانی ووڵاتەکەمان بگەڕێنینەوەو هاوڵاتی و کۆی پرۆسەو موئەسەسەی حکومڕانی ووڵات بکەین بەتەواوکەری یەک