عێراق له‌نێو ئه‌براهام لینكۆڵن
May 10, 2019
وتار و بیروڕا
عێراق وه‌ك وڵاتێكی ته‌سلیم كرا‌و به ئێران، به‌شێكی گرنگی ئه‌و ململانێیه نه‌ك چه‌قی ململانێیه‌كه، وڵاتێكی پێشێلكراوی سه‌روه‌رییه و به ئاستێك توانای راگرتنی هاوسه‌نگی و مامه‌ڵه‌ی دیپلۆماسی و سیاسی و ئیداره‌دانی ململانێیه هه‌رێمایه‌تی نییه، كه جێگه‌ی تانه لێدان نییه، ئه‌وه‌نده‌ی جێگه‌ی پێكه‌نینه ئه‌گه‌ر وه‌ك هه‌ندێك شرۆڤه‌كاری سیاسی عێراقیه‌كان بۆ پۆشینی ئه‌و لاوازییه به‌رپرسانی وڵاته‌كه‌یان وه‌ك كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی نێو پرۆسه‌كه وێنا ده‌كه‌ن.
له عێراق، هێزی سه‌ربازی ئه‌مریكی و ئێرانی به ئاشكرا هه‌ن، باس له‌وه‌ش ده‌كرێت كه سه‌كۆی موشه‌كی ئێرانی له عێراق جێگیركراوه، فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌فیش له‌ژێر كۆنترۆڵی ئێرانه! رۆژانه به‌رپرسانی سه‌ربازی ئێرانی به ئاشكرا ئه‌مه دووپات ده‌كه‌نه‌وه، عێراق ده‌روازه‌ی هێزه‌كانیانه بۆ ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ریكایش و سعودییه و توركیا ئه‌م راستییه باش ده‌زانن كه به‌رپرسانی عێراقی خاوه‌ن ئه‌و ئیراده‌یه نین پارێزگاری له‌سه‌روه‌ری خاك و وڵاتیان بكه‌ن، به‌ڵكو هه‌میشه وه‌ك ملكه‌چ بوو یاخود وه‌ك ده‌وڵه‌تێكی داگیركراو مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا پاتریك شاناهان به فه‌رمی ناردنی كه‌شتی فڕۆگهههڵگری وڵاته‌كه‌ی به‌ناوی(ئه‌براهام لینكۆڵن) و موشه‌كه دوورهاوێژه‌كانی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست راگه‌یاند. ئه‌مه ئه‌گه‌ر وه‌ك ده‌گوترێت ئاماده‌كاری بێت بۆ ئه‌گه‌ری هێرشه‌كانی سوپای پاسداران بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، ئه‌وا ده‌بێت زۆرترین چاو له‌سه‌ر هه‌ڵوێست و بڕیاری عێراق بێت، ئاخۆ له‌به‌رده‌م ئه‌م ئه‌گه‌ره‌دا چۆن مامه‌ڵه ده‌كات؟ به‌وشێوه‌ی هه‌یه ئه‌وا زێده‌تر به‌لای ئێرانه‌وه شكاوه، ئه‌مه‌ریكایش ئه‌م بابه‌ته‌ی به‌لاوه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه به‌رپرسانی عێراقی ناتوانن به‌بێ ئێران هیچ بڕیارێك بده‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هێرشكردنه سه‌ر هێزه ئێرانیه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی بووه ئه‌مری واقیع وه‌ك هه‌ندێكجار له‌سوریا و چه‌ند وڵاتێكی دیكه روویاندا، عێراق توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه مامه‌ڵه‌یه‌كی وا بكات زیانه‌كانی له‌سه‌ر كه‌م بێته‌وه؟ بێگومان نه‌خێر، چونكه دوای 2011 و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، جێگه‌ی هێزه ئێرانیه‌كان خۆشتر و پته‌وتر بوو، بۆیه ده‌گوترێت ئێران به‌رپرسانی عێراق و حكومه‌تی عێراقی وه‌ك كارتێك به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا به‌كارده‌هێنێت، كه‌واته عێراق و به‌رپرسه‌كانی هیچ میحوه‌رێكی گرنگ نین له‌و ململانێه به‌ڵكو به‌كارهێنه‌رن. هه‌روه‌ك له سزا ئابورییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئێران به‌دیاركه‌وت، كه تائێستا عێراق و به‌رپرسه‌كانی نازانن چۆن به‌چ شێوه‌یه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دۆسیه‌كه‌دا بكه‌ن.
كورد زۆر پێداگیری له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد، عێراق وڵاتێكی بێ سه‌روه‌ریه و خاوه‌نی ئیراده‌ی خۆی نییه و ته‌نیا وه‌ك وڵاتێكی به‌كارهێنه‌ر بۆ ململانێیه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران، سعودییه و ئێران و ده‌وڵه‌تانی دیكه‌ی عه‌ره‌بی به‌كارده‌هێنرێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكی و به‌رپرسه‌كانیان تایبه‌ت به دۆسیه‌ی عێراق خوێندنه‌وه‌ی زۆر به‌هێزیان نه‌بوو، كه ته‌سلیم كردنی عێراق به‌مشێوه‌یه ئایندهی ململانێیه‌كان به قازانجی ئێران ده‌شكێته‌وه. به‌تایبه‌تی ئه‌و كارته‌ی سعودییه كه ئه‌مریكیه‌كانیش به‌كاریانهێنا بۆ سرنجراكێشانی به‌رپرسانی عێراقی به‌لای سعودییه و په‌یوه‌ندی و بازرگانیه‌كان كارتێكی سوتاو بوو.
بۆیه ئێستا عێراق له‌نێو كه‌شتیه‌كه‌یه (ئه‌براهام لینكۆڵن)ی ئه‌مه‌ریكایه، ئاخۆ له‌نێو كه‌شتیه‌كه‌دا به‌م شه‌رمنی و بێ ئیراده‌یه ده‌مێنێته‌وه و ده‌بێته لایه‌نگری به‌ناو(سه‌قامگیری ناوچه‌كه) یاخود له‌پاڵ ته‌سلیم بوونی ئێران ده‌بێت و چاوی ده‌بڕێته ئه‌و كه‌شتیه‌ی كه رۆژگارێك یارمه‌تیده‌ری بووه بۆ رزگار بوونی له دیكتاتۆریه‌ت؟
ئه‌م پرسیاره وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئاسانه، چونكه واقیعی عێراق وایه، وڵاتێكه ته‌نیا به رووكه‌ش و ناو له‌سه‌ر نه‌خشه وه‌ك كیانێك سه‌یر ده‌كرێت، وه‌كوتر به‌شێكه له‌و چوارچێوه سیاسی و سه‌ربازی و ئابورییه‌ی ئێران له‌ناوچه‌كه پیاده‌ی ده‌كات و به‌كاریده‌هێنێت.