کوردستان پێویستی بەسەرۆک و پێشەوای کاریزما هەیە ....

کوردستان پێویستی بەسەرۆک و پێشەوای کاریزما هەیە ....

چەند ڕۆژێکە بابەتی شەهادە بۆ کاندی سەرۆکایەتی هەرێم مشتومرێ زۆری لەسەر کرا لەسۆشیال میدیا و ڕاگەیاندنەکان ،، هەریەکە و بەدیدی و ئایدیای خۆی ڕابۆچونی دەربریەوە لەوبارەیەوە .... لە واقعە بابەتەکە تێپەریوە بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران ،، جا ئەوەی بەوباتە قەلسە یان وەک پیشەی هەمیشەییان موزایەدەی پێوە دەکەن بۆ خۆدەرخستن ،، با باش بزان کوردستان پێویستی بەسەرۆک و پێشەوای کاریزمایە ،، کاریزمایش بە شەهادە بەدەست نایەت .....

بڵاو کردنەوەی ڕاگەیندراوی نارەزای بۆ ڕایگشتی !
تاکی کورد بەگشتی تێگەشتوە چی یەکێتی یان گۆران و ئیسلامیەکان و نەوەی نوێ ئەمانە هیچیان لەئاستی ئەوەدانین بتوانن پێشەوای کورد بکەن و سەرکەوتوبن بەسەردژواریەکاندا ،، ئەم دۆخەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەراست و جیهان دەگوزەرێت پێویستی بەسەرۆک و پێشەوای کاریزماو بەهێزوو خاوەن ئیرادەی نموونەی سەرۆک بارزانیە .....


لەئێستەدا کوردستان پێویستی بەبنەماڵەی بارزانیە بۆ پێشەوای کردنی نەک بارزانیەکان پێویستیان بەپێشەوایی بێت ،،
ئەوەی کە زۆر جێی تێبینی و پرسیارە و سەرسورمانە ؟!
وادەبینین هێزی دەریای امریکا لەکەنداو نزیک دەبێتەوە و هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن پێکدادان لەنێوان امریکاو ایران روبدات ،، هەرچەن زۆر خۆشحاڵم بەلەناوبردنی ئێران و دارودەستەکەی لەناوچەکە ،، بەڵام نابینم هیچ یەکێ لەم بەناوڕۆشنبیرانە بەوشەیە باس لەوبابەتەبکەن و هانی دەسەلاتی کوردی بدەن بۆ خۆئامادەکردن لەهەمبەر هەرئەگەرێکی نەخوازراو کەروو لەکورد و کوردستان بکات !
هانی لایەنە سیاسەکان بدرێت پەلەبکرێت لە پێکهێنانی حکومەت و یەکریزی کورد بپارێزن !
ایران وڵاتێک نیە امریکا بتوانێت بە ئاسانی لەناوی بەرێت ،، گومانم نیە و زۆر دڵنیام پێش لەناو چوونی زۆرێک لەوڵات وێران دەکاو کوردیش لەژێر دەستیدایە .
Top