کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم پیرۆزە)

کاراکردنەوەی سەرۆکایەتی هەرێم پیرۆزە)
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ماوەی چەندساڵی ڕابردوو بە پێگەو کاریزمایی سەرۆک بارزانی و پاڵپشتی یاسایی
ڕۆڵی دەوڵەتێکی واقیعی بینیوەو کاروچالاکی و جموجوڵی ئەم دەزگانیشتیمانیەی کوردستان لەزۆرێک لە دەوڵەتانی دونیا چالاکتربووەو لەزۆربەی کۆڕوکۆڕبەندەجیهانی و هەرێمیەکاندا سەرۆکایەتی هەرێمی کوردسان بەشداربوەو توانیویەتی دەنگی گەلی کوردستان بەسەرجەم ناوەندە جیهانیەکان بگەیەنێت
بۆنمونە ژمارەی ئەو سەردانانەی لەڕابردوو سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ کۆشکی سپی کردوویەتی و پێشوازی لەلایەن سەرۆکی ئەمریکاوە لێکراوە زۆر زۆرترە لەسەردانی زۆرێک لەدەوڵەتانی دونیاو ناوچەکەش بۆ کۆشکی سپی کەئەمەش کاریگەری و گرنکی دەزگای سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان نیشان دەدات لەسەر قەزیەی ئێمەو بەنێودەووڵەتیکردنی و پاڵپشتی جیهانی بۆ پرسی نیشتیمانی ئێمە

٭ئێستا ئەم دەزگایە بەدەنگی(۸۹)ئەندامی پەڕلەمان کاراکرایەوەو هەنگاوەکانی چالاککردنەوەی چوە بواری جێبەجێکردنەوە و ئەم پۆستە لەچاوەڕوانی سیاسیەکی پڕلەئەزموون و کاروچالاکیدایە کە پێگەیەکی گرنگی لەسەر ئاستی ناوچەوجیهانیش هەیە کەئەویش(نێچیرڤان بارزانیە)کە بێگومان دوای سەرۆک بارزانی تەنها دەوڵتمەدارێکی وەک نێچیرڤان بارزانی دەتوانێ درێژەبەهەنگاوە چارەنوس سازەکان و گرنگەکان بدات و بمانبات بەرەو کەناری ئارامی

٭کەواتە کاراکردنەوەو دەستبەکاربونەوەی ئەم دەزگا نیشتیمانیە جێگەی دەستخۆشی و دڵخۆشیەو پێوویستە بەگرنگیەوە لێی بڕوانین و هیواو ئومێدی گەورەی لەسەر هەڵچنین

٭سوپاس بۆ سەرۆک بارزانی کە پێگەی هەرێمی کوردستانی کرد بە دەوڵەتێکی دیفاکتۆ و بەڕیفراندۆمیش بەڕەی لەژێرپێی هەموو دوژمنانی گەلەکەمان دەرهێناو دەنگی ئازدیخوازی و سربەخۆیخوازی ئێمەی بەجیهان گەیاند.

Top