فه‌رمانگه‌یه‌كى چاودێری و به‌دواداچوون و بنیاتنانى مرۆڤــ
May 8, 2019
وتار و بیروڕا
بێگومان هه‌ر شتێك گه‌ر به‌رده‌وام بووین و سووربووین له سه‌ر ئه‌نجامدانى دێته دی پاڵپشت به ئیراده‌یه‌كى به‌هێز، گرنگه له‌و قۆناخه‌دا بنیاتنانى مرۆڤى كوردستانى بایه‌خی پێ بدرێت و به‌دواداچوونى وورد هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كانى بنیاتنان به تایبه‌تى له په‌روه‌رده و فێركردن، چۆن وا بكه‌ین كاره هه‌ره گرنگ و له پێشهكانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بریتیى بێت له بنیاتنانى مرۆڤى كوردستانى له هه‌مانكاتیشدا ببێته كاری سه‌ره‌كى و بنچینه‌یی له حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه چاودێری ووردى هه‌نگاوه‌كان بكات، بۆیه به پێویستییه‌كى نیشتمانى و په‌روه‌رده‌یی ده‌بینم كه له داهاتوودا حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان زیاتر به‌دواداچوون و چاودێری وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بكات له سه‌ر كاره گرنگ و چاره‌نووسسازه‌كان دوایی هاوكاری كردنیان له سه‌ر كۆمه‌لێ پرس به تایبه‌تى بنیاتنانى مرۆڤى كوردستانى، بۆیه پێشنیار ده‌كه‌م فه‌رمانگه‌یه‌ك له ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌بێت و سه‌ر به به‌رێز سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بێت بۆ به‌دواداچوون و هه‌ڵسه‌نگاندنى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان پێش هه‌موویان وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده.
ئه‌و فه‌رمانگه‌یه پێك بێت له كه‌سانى پسپۆڕ‌و شاره‌زا له هه‌موو پسپۆڕییه‌كان و خزمه‌تیان له (25) بیست و پێنج ساڵ سه‌رووتر بێت به قۆناخه‌كانى پسپۆڕى خۆیاندا ره‌ت بووبن و باكگراوندى پسپۆڕى تیۆری و پڕاكتیكیان هه‌بێت و ئه‌و فه‌رمانگه‌یه پسپۆڕی هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان بگرێته‌وه له هه‌ر پسپۆڕى و وه‌زاره‌تێك ژماره‌یان له نێوان(3-7)كه‌سى شاره‌زا و به ئه‌زموون بن له كه‌سانى دڵسۆز و به‌رپرسیار به‌رامبه‌ر كاره‌كانیان كارى گرنگ و هه‌ره له پێشى ئه‌و پسپۆڕانه به نموونه به‌شى په‌روه‌رده و فێركردن به ووردی به‌دواداچوونى له‌سه‌ر كێشه‌وگرفت وهه‌نگاو و پلان و كاری وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده بكه‌ن و سه‌ره‌تای هه‌ر سالێك داواى پلان و كارنامه بكه‌ن له وه‌زیری په‌روه‌رده و بهراووردى بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و كاته‌ى كه دیارى كراوه بۆ جێ به‌جێ كردنى پلانه‌كه و بێ به فیرۆدانى كات و له‌كۆتایی ساڵدا له‌لایه‌ن ئه‌و فه‌رمانگه‌یه‌وه كۆنفرانسی ساڵانه ببه‌سترێت بۆ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده تا چه‌ند پلانه‌كان و كاره‌كانى سه‌ركه‌وتوو بووه خاڵ به‌خاڵ و هه‌نگاوه‌كان و سه‌رجه‌م تێبینى و سه‌رنج و كێشه‌و ده‌ستكه‌وته‌كان به‌دواداچوونى بۆ بكرێت و هه‌ڵسه‌نگاندنى بۆ بكرێت له هه‌موو روویه‌كه‌وه له ئه‌زموونه‌كان و پرۆگرامه‌كان و دامه‌زراندن و خوێندنى ناحكومى به‌گشتى و پرۆژه ستراتیژییه‌كانى وه‌زاره‌ت به تایبه‌تى هه‌نگاوه‌كانى بنیاتنانى مرۆڤى كوردستانى تا چه‌ند له كۆی پرسه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوونه، دواى باس كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنى شه‌فافانه و راشكاوانه ئینجا به راپۆرتێكى روون بۆ به‌رێز سه‌رۆكى حكومه‌ت به‌رز بكرێته‌وه ، چونكه پرس و به‌رپرسیاریه‌تى په‌روه‌رده و فێركردن پرس و به‌رپرسیاریه‌تى گشت كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانییه خاوه‌نداریه‌تى بۆ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى ده‌گه‌رێته‌وه، ئه‌مانه‌ت و پاراستنى له ئه‌ستۆی به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌یه به پێی پله و به‌رپرسیاریه‌تى، به‌هه‌مان شێوه بۆ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌نجام بدرێت، ئه‌وكات ئاگا لێ بوون و هه‌ستیاری و به‌رپرسیاریه‌تییه‌كان به ئه‌مانه‌ته‌وه هه‌ڵس وكه‌وتیان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت و به‌رهه‌م و ئه‌نجامه‌كان دڵخۆشكه‌ر و پێكراو ده‌بن و دادپه‌روه‌ری و به‌رپرسیاریه‌تیش به زیندوویی ده‌مێنێته‌وه.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی