قوتابخانەیەكی متمانەپێكراو لە پێناو حكومەتێكی خزمەتگوزار وكوردستانێكی بەهێز ..

قوتابخانەیەكی متمانەپێكراو  لە پێناو حكومەتێكی خزمەتگوزار وكوردستانێكی بەهێز ..
ئەوانەی دوێنی و ئەمرٍۆ دژایەتی مافی سەربەخۆیی یان كردووە و ئەمرٍۆ وەك كارتێكی سووتاو دڵخۆشكەری داگیركەران بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بێ‌ شەرمانە بەكاری دێنن ، هیچ كات باوەریان بە كوردایەتی و كوردستان نەبووە و هەمیشە لە پێناو خۆیان و رازیكردنی ناحەزانی كورد و بەتایبەت پارتی و بارزانیی كە ئاڵاهەڵگری ئەو دۆز و مافەرەوایە ، پیلانیان گێراوە .پارتی ئارمانجێکی گەورەتر و پیرۆزتری هەیە، کە ئارمانجی ڕزگارکردنی کوردستان و سەربەخۆیی و ئازادیی کورد و کوردستانیانە، کە بە بەردەوامی لە بڕگە سەرەتاییەکانی پرۆگرامی پارتیدا جەختی لەسەر کراوە، ئەگەرچی دروشمی ڕاگەیەندراوی پارتی بریتی بوو لە دیموکراسی بۆ عێراق و ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان. بەڵام پارتی و سەرکردایەتیی مێژووییی بزووتنەوەی ئازادیخوازی کورد، ڕۆژێک لە ڕۆژان ئەو ڕاستییەی نەشاردەوە کە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەت ئامانجی سەرەکیی هەر بزاڤ و شۆڕش و چالاکییەکی سیاسییە.پاش بڕیاردان لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی، لە کاتێکدا کە سەرۆک بارزانی جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە یان دەبێ بگەین بە سەربەخۆیی و دەوڵەتی کوردستان، یان چیتر بەسە ستەم و بێبەشکردن لە مافەکانمان لە چوارچێوەی عێراقێک، کە شکستی خوارد، ببێتە عێراقی هەمووان، هەمان دووبارەکردنی ناوەڕۆکی (کوردستان یان نەمان)ـە.هەر لەبەر ئەوەی پارتی هەڵگری ئاڵای سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونە، بۆیە دۆست و دوژمن سەرەدەریی تایبەت لەگەڵ سەرۆک بارزانی و پارتی دەکەن و حیساب بۆ هەنگاوەکانی دەکەن.
قوربانیدان، سزادان و گەمارۆ و پیلانگێری ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی سەدەی رابردوو سەڵماندی كە پارتیی لە سەر مافەرەواكانی كوردو كوردستان پاشگەز نابێتەوە .پارتی دیموكراتی كوردستان بە بیروباوەڕیكی ‮ ‬تەواو كوردانەو و ئیرادەیەكی بەهێز و هێزی عەقڵانی‮ ‬هاتۆتە مەیدانی‮ ‬خەبات و هەڵگری‮ ‬ئاوات و داخوازیەكانی‮ ‬هەموو تاك و سوچیكی‮ ‬نیشتمان بووە تا ئەو‮ ‬ڕۆژەی‮ ‬تاكەكانی‮ ‬نیشتمان تەنیا خەمی‮ ‬خاك و خەڵكیان هەڵگرتبو تیكڕا لە دەوری‮ ‬پارتی‮ ‬و سەركردە كاریزماكەی‮ ‬كۆبونەتەوەو دریغیان نەكردووە لە هەمو جۆرە قوربانی‮ ‬دانیك و هەمیشەش كردارەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەركردایەتیەكەی‮ ‬جیا نەكراونەتەوە لە ناخی‮ ‬هەر تاكیكی‮ ‬نیشتمان،‮ ‬هەر ئەمەش وایكردووە زیاتر لە حەفتا ساڵ و تاوەكو ساڵانیكی‮ ‬دوورودریژی‮ ‬زۆریش هەر پیشڕەوو ژمارە‮ ‬یەك بیت‮.‬
ئیستا بۆ دۆست و دوژمن‮ ‬ڕوون بۆتەوە كە پارتی‮ ‬و سەركردایەتیەكەی‮ ‬بڕیار بەدەستی‮ ‬یەكەم و كۆتایی‮ ‬گەلن و بەبی ئەوان هیچ بڕیاریكی‮ ‬چارەنوسساز و‮ ‬یەكلاكەرەوە نادریت و ناسەپیندریت،‮ ‬چونكە زۆرینەی‮ ‬گەل متمانەی‮ ‬خۆی‮ ‬پیبەخشیون و بە نوینەری‮ ‬ڕاستەقینەی‮ ‬خۆی‮ ‬دەزانن،‮ ‬هەر ئەو متمانە و گردبونەوەیەش سەلمینەری‮ ‬ئەو‮ ‬ڕاستیەیە كە پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بڕیار بەدەستی‮ ‬شەڕو ئاشتین لە كوردستان‮.‬
بە هەموو جۆریك لە ناوخۆو دەرەوە دژایەتی‮ ‬و گەلە كۆمە لە دژی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەركردایەتیەكەی‮ ‬كراوەو هەمو هەوڵیك بۆ لەناو بردن و لاواز كردن و دوورخستنەوەی‮ ‬دراوە،‮ ‬بەڵام چونكە پارتی‮ ‬هەڵقوڵاوی‮ ‬ناو ناخی‮ ‬هەمو تاكیكی‮ ‬ئەو نیشتمانەیە و‮ ‬ڕەسەنایەتی‮ ‬سەرتاپای‮ ‬داپۆشیوە و زۆرینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ئاویتەی‮ ‬بووەو لاوازی‮ ‬پارتی‮ ‬بە نەمانی‮ ‬خۆیان دەزانن نەك لاواز بوون‮. ‬رۆژ بەرۆژ‮ ‬ڕۆژگار تیدەپەریت و پارتی‮ ‬ڕیشەی‮ ‬زیاتر بە خاكی‮ ‬پیرۆزی‮ ‬كوردستاندا دچیتە خواری و گەیشتۆتە هەمو سوچیكی‮ ‬نیشتمان و تا دیت لە جاران زیاتر بە هیزترو تۆكمەتر دەبیت‮.‬ پارتی ، بەرێبەرایەتی بارزانیی گشت دەسكەوت و خەبات و قوربانیدانە بێ دابڕان و پاشەكشەنەكردنە وسازش نەكردنەی پارتی لەسەر مافە نەتەوەییە ڕەواكان سەلمێنەری ئەو ڕاستیە حاشا هەڵنەگرەیە كە پارتی و بارزانی تاكە لایەنی متمانە پێكراوو بە توانای گەیاندنی میللەتن بە هەمو مافە ڕەواكانی و هەرخۆشیان لایەنی بڕوا پێكراوی پارێزەری دەسكەوتەكانن.
پارتی دیموکراتی کوردستان ، بەرێککەوتننامەی ستزاتیژی ٥/٥/۲٠۱۹نەک تەنها کۆتایی بە حوکمرانیی ٥٠ بە ٥٠ هێنا لە هەمان کاتیشدا هەموو ئەو نەخشە و پیلانگیرییە ئیقلیمییەکانی پووچەڵکردەوە ،کوردستانیی بردە قۆناغێکی نوێ.تەنها بە یەکڕیزی و تەبایی دەتوانین هەنگاو بەرەو ئایندەیەکی گەش بهاوێین، بەتایبەت لەم کاتەدا کە کوردستان و ناوچەکە لە رەوشێکی ناسک و هەستیاردان و، گەلی کوردستان بە قۆناخێکی زۆر چارەنووسسازدا دەرباز دەبێت، ئەم قۆناخە چارەنووسسازە پێویستی بە یەکێتی نەتەوەیی یەکڕیزی نیشتمانی هەیە، ئەمڕۆ بارودۆخی نێودەوڵەتی بۆ گەلی کوردستان زۆر گونجاوە لەڕووی خەباتی سیاسی و دبلۆماسی، هەموو جیهان بە چاوی هیواوە سەیری کوردستان دەکەن و، کوردستان بۆتە ژمارەیەکی گرنگ لە نێو هاوکێشە سیاسییەکانی ناوچەکەدا،کارامەیی و سەرکەوتوویی سیاسەت و دنیا بینی و ئاڕاستەی دروستی پارتی دیموکراتی کوردستان، وایکرد لە دواین هەلبژاردن پارتی دیموکراتی کوردستان رێژەیی کورسیەکانی لە پەرلەمان بکاتە دوو هێندە زیاتر لە یەکەم رکابەری و دروشمی بەرەو بونیادنانی کوردستانێکی بەهێز کرایە بەرنامەی کاری چوار سالی داهاتوو.
Top