قوتابخانەی متمانە،ئومێد بۆ بونیاتنانی كوردستانێكی گەشەسەندوو و بەهێز..

قوتابخانەی متمانە،ئومێد بۆ بونیاتنانی كوردستانێكی گەشەسەندوو و بەهێز..
لە رابردوو و ئێستاو داهاتووش گەلی كورد لە سایەی رێبازی كوردایەتیی و كۆڵنەدان پرە لە شانازیی و سەروەری كە دۆستان ودوژمنان باش دەزانن ،هۆكارەكەشی پێداگریی لە سەر مافەرەواكانمان و پاشگەزنەبوونەوەیە لە سەر پرسە نشیتیمان و نەتەوەییەكانمان .پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان پارتێكی‮ ‬جەماوەری‮ ‬خاوەن مێژوو و خاوەن رابردوویەكی‮ ‬پاك و بێگەردە و پارتێكی‮ ‬خوڵقینراو بۆ خزمەتی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان كە بە درێژایی‮ ‬مێژووی‮ ‬كەد هەمیشە قوربانی‮ ‬داوە بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستانیان بە تێكڕا بە ئارامی‮ ‬و خۆشگوزەرانی‮ ‬بژین و ئاوەدانی‮ ‬هەمیشەیی‮ ‬بوونی‮ ‬هەبێت.بۆیە گرنگ و پێویستە هەمووان لە سەرتاسەری‮ ‬كوردستان شانازی پێوە‮ ‬بكەین كە پارتێك هەیە توانیویەتی‮ ‬هەمیشە پێشەنگ بێ لە خزمەت و بەرخودان و قوربانیدان بۆ ئەوەی‮ ‬كوردستان دەبێت‮. ‬لەوە گرنگتر ئەوەیە لەم هەڵبژاردنە هەموولایەك وەكو خۆیان پارتەكان بناسن و دەنگی‮ ‬خۆیانیان پێ بدەن بۆ ئەم مەبەستەش پارتی‮ ‬بە رێبەرایەتی‮ ‬پێشمەرگە و سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬باشترین و شیاوترین پارتە و لایەنە كە بیكەین بە نوێنەری‮ ‬راستەقینە و پێشڕەو بۆ ئەوەی‮ ‬جارێكی‮ ‬تووشی‮ ‬ئەنفال و كیمیاباران و دەربەدەری‮ ‬و ماڵ وێرانی‮ ‬نەبین‮. ‬بە هۆكاری‮ ‬ئەوەی‮ ‬پارتی‮ ‬و سەرۆكەكەی‮ ‬خاوەنی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانن و هەر پارتیش بوو توانی‮ ‬بە رابەرایەتی‮ ‬بارزانی‮ ‬تەحدای‮ ‬جیهان بكات و بە دونیا بڵێت ئێمە میللەتێكی‮ ‬مەزلوم و خاوەن مافین و دانەوێ سەربەخۆ بین‮. ‬پارتی‮ ‬ئەو حزبەیە كە وەك چیاییەكی پۆڵایین لە بەردەم داگیركەران وەستایەوە و تێكشكێنەری‮ ‬خەونی‮ ‬ناحەزانی‮ ‬كورد و كوردستانە و توانی‮ ‬پلانی‮ ‬گڵاوی‮ ‬دوژمنان لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر تێكشكێنێت و خاك و سەروەری‮ ‬كوردستان بپارێزێت لە كاتێكدا چەندین لایەنی‮ ‬تری‮ ‬بەناو كوردی‮ ‬دژی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان و هەبوونی‮ ‬قەوارەیی‮ ‬سیاسی‮ ‬و حكومڕانی‮ ‬كوردستان بوون‮.قوتابخانەی كوردایەتی ئامانجێكی روون و ئاشكرایی هەیە و هەمیشە لە پێناو بەدیهێنانی ماف و ئامانجەكانی گەلی كورد تێكۆشاوە و قبوڵی مەترسی گەورەی كردووە و قوربانی و باجی گەورەی داوەتەوە ، بۆ ئەوەی گەلەكە و نیشتیمانەكەی سەربەست بژێت و سەربڵند بێت .ئێستا كە كوردستان دوای هەڵبژاردنەكانی 30/9/2018 بە سەركەوتنی پارتی دیموكراتی كوردستان و حیزبی یەكەم متمانەی گەلی كوردی بەدەست هێنایەوە ، جارێكی تر زۆر بەرپرسیارانە مامەڵەی كرد ، بۆ ئەوەی قۆناغی ئایندەمان كە كوردستانێكی بەهێزە و بە یەكهەڵوێستی و یەكدەنگی داكۆكیی لە سەر مافە رەواكانی بكات ..
پارتی دیموكراتی كوردستان هەموو كات لە خەمی كورد و كوردستانه ، ئامانجی ئارامی و خوشگوزەرانی وژیانیكی ئاسوده و سەقامگیریی ە بو هاوولاتیانی كوردستان، بویه له ماوەی حەوت مانگی رابردوو به صەبوری ، نەرمی له بەرامبەر یەكیتی نیشتمانی نواند ، جا ئەگەر وا نەبوایه هەر له مانگی یەكەمدا دەنگی تەواوی هەبوو له ناو هولی پەرلەماندا بو پیكهینانی حكومەت ، ئەوندە لایەنگرانیشی له خوی دلگران نەدەكرد !! .بویە هەموو كات پارتی دیموكراتی كوردستان بە رێبەرایەتی بارزانی له پیناو خەلك و ووەلاتەكەی پەرژەوەندی پارتەكەی وەلا دەنیت له پیناو بەرژەوەندی كوردستان ، نەك وەكو حزبە سیاسیەكانی تری كوردستان ، كە درویشمە بریقدارەكانیان به ناوی كورد و كوردستانیەت بەلام به دوای بەرژەوەندی حزبگەرائین له سەر حیسابی بەرژەوەندە بالاكانی كوردستان و خەلكەكەی . بۆیە، پێوستە ، گشتە هێز ولایەنەكان لە ئاست بەرپرسیاریەتییەكان بە تایبەت بەرژوەندییە باڵاكان و پاراستنی سەقامگیری و ئارامی زیاتر ئەركەكان بە ئەستۆ بگرن و لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری كوردستانیان تێبكۆشرێت ، ئەمەیە كلیلی سەركەوتن بەرەو ئایندەیەكی پر هیوا و كوردستانێكی بەهێز ..
پەسند كردنی سیستەمی دیموكراسی و پەیرەو كردنی بنەماكانی، لەگەل ئەوەی كارێكی شارستانی و بۆیرانەیە، مەرجی خۆیشی هەیە.یەكێك لەو مەرجانە، هەلبژاردن و رێز گرتن و ملكەچ بوون بە ئەنجامەكانی
ئەوەی بینیمان لە ئەزمونێكی بیست و هەشت ساڵی، یەكێتی نشتیمانی كوردستان بەشداری لە هەلبژردنەكان دا دەكات، بەڵام لە دواییدا دان بە ئەنجامەكان نانێت ورێز لە ئیرادە و خواستی گەلی كوردستان ناگرێت و خۆی دەدزێتەوە و لەو بنەمایە دیموكراسیە دور دەكەوێتەوە، بەلكو بەرژەوەندی حزبایەتی لە پێش بەرژەوەندی نەتەوەیی دادەنێت و داوای پەشێكی زیاتر لە قەبارەی خۆی دەكات لەسەر حسابی حزبی براوەی یەكەم و ئەوانی تر.دوایین بەلگەش دوا هەلبژادنەكانی پەرلەمانی كوردستان بوون، كە چون ئەنجامەكنی رەتكردەوە و كوتە داوی لایەنێكی دەرەكی و ئەو هەڵوێستەی بووە هۆی دوا كەوتنی پێك هێنانی كابینەی نوێی حكومەت، جگە لە ‌ئیفلیج بوونی كاری پەرلەمان.لە كۆتاییشدا هەر گەرایەوە بۆ مێزی گفت و گۆ و رێكەوتنی واژو كرد، جا چ بە ئیرادەی خۆی یان بە ناچاری و پاش ئەوەی هەندێك شتی بۆ روون و ئاشكرا بوو.
هیوادارین ئەو هەنگاوە لە رێكەوتنی سێ قۆلی، دەرفەتێكی باش و گونجاو بێت لە پێش پێكهێنانی حكومەت و گەرانەوەی دۆخی سیاسی و ئابوری و كۆمەلایەتی بۆ دۆخی جاران و باشتریش ببێت.
هیوا خوازین هەموو لایەنەكان بە روحێكی كورد پەروەرانە بە ئەركی خۆیان هەستن و خزمەت بە گەلی كوردستان بكەن و هەموویان پێكەوە كوردستانێكی بەهێز بنیات بنێن.
Top