جیاده‌بنه‌وه‌ هه‌زاران به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی و ئابووری حیزبه‌كانییان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

جیاده‌بنه‌وه‌ هه‌زاران به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی ئه‌خلاقی و ئابووری حیزبه‌كانییان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه‌

ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ وازهێنان له‌ ڕیزه‌كانی ئه‌و حیزبانه‌ی له‌ سلێمانی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ریان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ئاستی باڵا به‌رپرسانیان ده‌بستین و ده‌بینین.

هه‌ریه‌ك له‌و به‌رپرسانه‌ی له‌ حیزبه‌كانیان جیاده‌بنه‌وه‌ هه‌زاران به‌ڵگه‌ی گه‌نده‌ڵی ئابووری ئه‌خلاقی و دكتاتۆریه‌ت و به‌بنه‌ماڵه‌ بوونی حیزبه‌كانیان له‌ ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ باس ده‌كه‌ن.

ته‌واوی ئه‌و حیزبانه‌ی كه‌ ئێستا جیابوونه‌وه‌ له‌ ڕیزه‌كانیان ده‌ستی پێكردووه‌ هه‌میشه‌ باسیان له‌ عه‌دالیه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئابووری ده‌كرده‌وه‌ خۆیان به‌به‌دیلی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات ده‌زانی.

له‌ ماوه‌ی ڕابردوو به‌رپرسانی باڵای نه‌وه‌ی نوێ له‌ ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ پچڕانی پێوه‌ندیه‌كانیان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كه‌یان بڵاو كرده‌وه‌ به‌ ئاشكرا ڕایان گه‌یاند:كه‌ حیزبه‌كه‌یان قۆرخكاری و و به‌بنه‌ماڵه‌ كراوه‌،وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاو كردنه‌وه‌ی فلیمی ڕوتیان لێده‌كرێت.

هه‌رچی له‌ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه‌ عه‌بدوولره‌زاق شه‌ریف له‌ نوسینێكیدا به‌ناونیشانی ئیتر قسه‌ ده‌كه‌م،ڕایگه‌یاند له‌ ناو گۆڕان گه‌نده‌ڵی گه‌وره‌ هه‌یه‌ به‌تایبه‌ت وه‌زیری كۆچ و كۆچ به‌ران گه‌نده‌ڵه‌ و پاره‌ی بۆ بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه‌ هێناوه‌ چاوی لێده‌پۆشرێت،وه‌ بزووتنه‌وه‌كه‌ له‌ ڕێره‌وی سیاسی و دروشمه‌كانی نه‌وشیروان مسته‌فا لای داوه‌.

وه‌ هه‌رچی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه‌ له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌ ئاستی سه‌ركردایه‌تی و كادیرانی ناوه‌ڕاست و خواری ئه‌و حیزبه‌ به‌لێشاو وازهێنانیان ڕاگه‌یاند،كه‌ حیزبه‌كه‌یان به‌ره‌و قۆرخ كاری ده‌ڕوات و له‌ ڕێگه‌ی شه‌رعی ئاینی پیرۆزی ئیسلام لای داوه‌.

هاوپه‌یمانی نیشتیمانیش چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌و حیزبه‌ وازهێنانیان ڕاگه‌یاندووه‌ كه‌ هێشتا به‌ته‌واوه‌تی پاش ڕۆشتنه‌وه‌ی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ناو یه‌كێتی ڕێكنه‌خراوه‌ته‌وه‌،باس له‌ قۆرخ كاری ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت،به‌رپرسانی باڵایان وازهێنان ڕاده‌گه‌یه‌نن.

ته‌واوی ئه‌و خاڵانه‌ی باسمان كرد ئه‌و حیزبانه‌ی كه‌ باسی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كه‌ن حیزبانێكی مه‌ترسیدارن شایه‌نی ئه‌وه‌نین ده‌سه‌ڵات بگرنه‌ ده‌ست و حكومڕانی وڵات بكه‌ن.
Top