خوێندنەوەیەکی کورت بۆدۆخی سیاسی جیهان

خوێندنەوەیەکی کورت بۆدۆخی سیاسی جیهان
جەمسەربەندی لەجیهاندا رۆژ بەرۆژ لەفراوان بوون دایەوهاوشێوەی دەسپێکی جەنگی یەکەمی جیهانی کەدووبەرە دروست بوون بەرەی وڵاتانی هاوپەیمان واتە(حلفاء) و بەرەی وڵاتانی میحوەر کە دەرئەنجامەکەی جگە لەماڵوێرانی ولەناوبردنی مرۆڤایەتی ئەوەش راگەیەندرا کە وڵاتانی هاوپەیمان سەرکەوتن بەسەر وڵاتانی میحوەر بەڕای من هەردوو بەرە دۆراون وشکست خواردوون بۆ چونکە لەماڵ وێرانی زیاتر ودواکەوتنی جیهان لەپێشکەوتن ودارمانی جیهانی ئابوری وتێکوونی ژێرخان وسەرخانی وڵاتان زیاترنەبوو
لەئێستا دا هەریەکەلەئەمریکا کەجەمسەرکی بەدەستەوەیەو هەوڵی فراوان کردنی دەدات وجەمسەرەکەی تری لەدەست روسیایە کە دوو وڵاتی زلهێزن لەساحەی سیاسی وئابووریدا هەروەها لەسەرکۆنە قین دەژین رووسیا دەیهەوێت بەهەرنرخێک بێ تۆڵەی شکەستەکەی بلۆکی رۆژهەڵات کەگوزارشتە لەیەکێتی سۆفیەتی جاران لە ئەمریکابکاتەوەو دەمێکی دوورمەودایە هەوڵ بۆئامانجە دیارەکەی دەدات لەولاشەوەشەوە ئەمریکا وەک باڵادەستێک وێنای خۆی نمایش دەکات و رۆژێک سزا بۆئەم وئەو رۆژێک درێژکردنی دەستی هاوسوزی و رازی کردنی وڵاتانی نەیاری لەپێناوفراوان کردنی جەمسەرە باڵادەستەکەی هەوڵەکانی بەردەوامن بەئاراستەی بایەخ دانی زیاتر بەرژەوەندییە ستراتیجی ودوورمەوداکانی دەیهەوێت سەرنجی دەوڵەتۆچکەودەوڵەتە تازەگەشەسەندووەکان بەلای خۆیدا رابکێشێت پەلکێشی پرۆگرامی ئەمیریکایان بکات وەک ئەلقە لەگوێ ودارەدەست بۆئەوەی لەکاتی پێویست بەکاریان بێنێ
جەمسەبەندی وهاوکێشەسیاسی وئابوریەکەی لەسەرئەوخەتە یاخود هێڵەگشتیە پەرەدار دەکات
ئەمریکا + عێراق+فەرەنسا+بەریتانیا+ئەڵمانیا+سعودییە+کوردانی رۆژئاوا لەسوریا +کوردانی باشور+کوردانی رۆژهەڵات+بەرامبەربەکوردانی باکوریش هەڵوێستی رارای هەیە واتە جێگیرنیە لەسەر ڕایەک =بە بەرژەوەندییە باڵاکانی تائامانج دەپێکێت ۰
لەگەڵ تورکیاش سیاسەتێکی روونی نیە وجار جار پشتیوانە جارجاریش دژیەتی لەلایەک کوردانی سوریا وەک کەرەسەیەکی مەبەستدار دژبەتورکیا بەکاردێنێ هەروەها ناکۆکیشە لەسەرکرینی مووشەکی ئێس چوارسەد لەلایەن تورکیا
هەمووئەوهەنگاوانەشی خۆی لەوەدەبینێتەوە زەمین بسازێنێ بۆئەوەی گورزی کەمەرشکێن لەئێران بدات وبەوبیانوەی کەئێران ناکەوێتە ژێرباری داواکاریەکانی ئەمریکا و ئێران بەردەوامە لەسەر پەرەدان بەچەکی ئەتۆمی ئەمریکای تووشی خەوفێکی گەورە کردووە لەلایەکی تر ئێران بەهەرەشە دەزانێ بۆسەرئاسایشی ئیسرائیل لەحاڵێک دا ئەمریکا بەکارێکی واجب و ئەخڵاقی دەزانێ پارێزگاری لەمانەوەی ئیسرائیل بکات ولەهەرەشەکانی دەوروبەری بیپارێزێ

جەمسەری روسیا +ئێران +سوریا هەروەها تورکیاش مەیلی زیاتری بەلای رووسیادایە ئەگەرقەزیەی کوردانی سوریایی لێ دەرکەین جونکە تورکیا لەپشتگیری روسیا دڵنیانیەو واپێش بینی دەکات لەنیوەی رێگا پشتی تێ بکات هەروەها بەپێی پەیمانی سایکس بیکۆ بەشێکی خاکی تورکیا بەرروسیا کەوتبوو هەروەها سیاسەتی روسیا بەردەوام لەسەرئەوەبەندە کەبگات بەئاوەگەرمەکان ۰
بەهەرحاڵ لەواقیعی سیاسی ئێستا دا جەمسەربەندیەکان کراوەن لەبەردەم فراوان بوون بەئامانجی خزمەتی زیاتری بەرژەوەندی ومەرامەکانی هەردوو دەوڵەتی زلهێزبەئاقاری زیاترخزمەتی خۆیان رۆژبەرۆژشەرعیەت بەکارە نارەوایەکانیان دەدەن پرۆژە ئیستعماری وکۆڵۆنیالیزمیەکانیان لەگەشەدان
وەک گوتراوە نەدۆستی هەمیشەیین ونەدووژمنی تاسەر
چەند ئامانجێکیان هەیە
1_فرێدانە دەروەی کێشەومەشاکیلە ناوەخۆییەکانیان
2-پاراستنی باڵادەستیان لەجیهان دا
3_هەرزان فرۆش کردنی سەرجاوەسروشتیەکانی وڵاتان بەتایبەت رۆژهەڵاتی ناوەراست بەئامانخی پێکانی مەرامی ئابوریان
4_سەرنجی هاوڵاتیانیان دەخەنە سەروڵاتانی بیانی بەئامانجی غافڵکوژکردنیان و بێ ئاگاکردنیان لەقەیرانی ناوەخۆیی
بەنموونە
دروست کردنی بەهاری عەرەبی ساڵی 2011کەپیلا ن وگەلەکۆمەکێی نێودەوڵەتی وپرۆژەیەکی رۆژئاوایی بوو لاتان روون بووئەوبەهارە کەلەگەلانی رۆژهەڵاتی ناوەراست کرابەپایزبەڵکولەزستانیش سەخت تربووبۆیان ئایندەوچارەنووسی وڵاتەکانیان رادەستی دووژمنانی لەمێژینەییان کردوەک
میسروتونس ویەمەن وسوریا کەئێستاشی لەگەڵ بێ خۆشی باری کردووە لەو وڵاتانە کەزۆربەیان وڵاتی گەشتیاری بوون راستەمن لەگەڵ دیکتاتۆروتۆتالیتارەکان هاورانیم وئازادی ئەبێ فەراهەم بکرێ چۆن مافێکی سروشتیە بەڵام لەگەڵ ئەوەش ئەوەی لێی تێکچووخەڵکی رەش ورووت و عەوام بوو
رۆژهەڵاتی نوەراست وا لەقەیرانی بنەرەتی خۆی دەکوڵێت وئەنجامی ململانێکانی ئەودووزلهێزە لەجیهان دا گۆرانکاری زۆر نەوعی توندی رادیکاڵن
ئەمریکا وردە وردە لەهاوپەیمانەکانی نزیک دەبێتەوەو لەگەڵ ئەوەش بەرەیەکی فراوانی ئابووری پێک دەهێنێت لەسەرێکی ترئەمریکا بەرەی جەمسەربەندی لەدژی ئێران فراوان دەکات وئاوازێک دەژەنێ کەمەیلی هاوپەیمانەکانی زیاتربەلای خۆدا رادەکێشێت و رۆژ بەرۆژ ئاگری شەرخۆش دەکات دژی ئێران کەرەنگە لەوئاگرە دا پریشک بەرئێمەی دراوسێی ئێرانیش بکەوێت بەکردەوە سوریا لەنێوان عەسکەریە پەیوەندیدارەکان دابەش بووە ئاخیری خێربێ
Top