ھەریمی کوردستان لەبەردەم قۆناغێکی نوێ دا.

ھەریمی کوردستان لەبەردەم قۆناغێکی نوێ دا.
ھەریمی کوردستان لە دوای ئەنجام دانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و رووداوەکانی ١٦ ئوکتوبەر پێی نایە قوناغێکی نوێ لەگەل بەغدا جارێکی تر لەسەر بنەمای ھاوسەنگی وھاوبەشی و تەوافوق سیاسەتەکانی بەرامبەر حکومەتی عێراق دارشتەوە ئەم پەیامەی ھەرێمی کوردستان لە روانگەی دەست پێکردنی قۆناغێکی نوێیەوەیە کە دەستیپێکردووە بۆ یەکلاییکردنەوی ی کێشەکان چانسێکی تری دا بە بەغدا, ئەوەی گرنگە لەم قۆناغەدا نیازپاکی ھەرێمی کوردستانە بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان لەسەر بنەمای دەستور و لێکتێگەیشتن, ئەمەش ئەرکی بەغدای قورسترکردووە و ئێستا تۆپەکە لە گۆرەپانی بەغدایە, کورد ئومێدێکی زۆری بەم کابینەیەی عادل عبدالمھدی ھەیە بەلام سەرکردایەتی کوردستان دەبێت ئەو راستیەش لەبەر چاو بگرێت کە ناکریت پروسەی سیاسی لە عێراق تەنھا بە ھاتنی سەرۆک وەزیرانێک و رویشتی یەکێکی تر گرێبدات, چونکەبریاری کوتایی لە عێراق دا تەنھا لە دەست سەرزَک وەزیران دا نیە بەلکو لە ناوخۆی عێراق لایەن مەرجەعیەت و دەرەوەش تاران و ئەنفەرە و واشنتۆن کاریگەریان لەسەر بابەتە چارەنوسازەکانی ناو عێراق ھەیە, ھەرێمی کوردستان دەبێت ئەو راستیەی لەبەرچاو بێت کە ئەزموونی (١٤) سالی پێش ریفراندۆم ئەزمونێکی تال لەگەل کابینە یەک لە دوا یەکەکانی عێراق بەرێکرا سەرانی حیزبی دەعوە کە (١٣) سال سەروک وەزیرانیان بە دەستەوە بوو نەیانتوانی مودێلێکی جوان لە پەیوەندیەکانی لەگەل ھەربێمی کوردستان پێشکەش بکەن,چونکە حیزبی دەعوە حیزبێکی ئیسلامی سیاسیە کاریگەری ئێرانی بەسەرەوەیە, بۆ ئەم قۆناغە پیویستە ھەرێمی کوردستان تەنھا لە چوارچێوەی عێراق ھەول بۆ چارەسەر کردنی کێشەکانی خۆی نەدات چونکە وەک جارەکانی تریش ئەگەر سەروک وەزیران عادل عبدالمھدی ھەولی چارەسەر کردنی کێشەکان بدات ئەوا لە نێو لایەنەکانی تری شیعە و سوونە لەمپەر لە بەردەم ئەم ھەولانە دروست دەکرێت, ھەروەک چۆن ھەولێک ھەیە بۆ شکست پێھێنانی ئەم کابینەیە ئەمەش عێراق لە داھاتوودا دەخاتە بەردەم ئایندەیەکی نادیار,بۆیە پێویستە ھەرێمی کوردستان ھەولێکی جدی لەگەل کۆمەلگەی نێودەولەتیبدات بۆ ھێنانە سەر خەتی ناوبژیوانکاری یاخود رۆلبیبینی لە چارەسەرکردنی ئەو کێشانە چونکە بریاری دوانەخستنی ریفراندۆم ئەو جدییەتەی ھەرێمی کوردستانی بۆ کۆمەلگەی نێودەولەتی دەرخست کە ھەرێمی کوردستان لە داھاتووش دا بۆ ھەر بھەنگاوێک موزایەدە و کارتی فشار بەکارناھێنێت ھەربۆیە سەرۆک بارزانیش لە دواھەمین وتاری دا رایگەیاند کە ئەمە دوا دەرفەتە بۆ بەغدا بۆ سەرلەنوێ ھەلدانەوەی لاپەرەیەکی نوێ لە پەیوەندیەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا لەسەر بنەمای دەستور.
لەسەر ئاستی ھەریمَییش گەمارۆ و سزاکانی ئەمریکا بۆسەر ئێران ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و تارانی بەرەو قۆناغێکی مەترسیدار بردووە, سیاسەتەکانی ئیدارەی ئێستای ئەمەریکا سیاسەتێکی تەواو ریالیزمانەیە لە ئاست ناوچەکە دونالد ترامپ دەیەویت لە ماوەی سەروکایەتیەکەی دا کومەلێک بریار بدات کە جۆرێک لە ھەژموون بۆ ئەمریکا بگەرێنێتەوە لە ناوچەکەسیاسەتەکانی ئەمەریکا تا ئێستا لە بەرژەوەندی ئێران دا نین و بۆیە ئێرانیەکان چاوەروانی ھەلبژاردنەکانی سالی داھاتوو دەکەن و ھیوا بە سەرکەوتنی دیموکراتەکان دەخوازن چونکە لە سەردەمی ئوبامادا پەیوەندییەکانی ھەردوولا تارادەیەک ئاسایبوونەوەیان بەخویەوە دیت تا گەیشتە ئاستی واژۆ کردنی ریککەوتنامەی ئەتومی, ئەوەی پەیوەندی بە عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە تا ئێستا سیاسەتەکانی حکومەتی عیراق تارادەیەک ھاوسەنگی پێوە دیارە و ھەرێمی کوردستانیش زیرەکانە ھەلوێستی خۆی بەستتووتەوە بە ھەلوێستی بەغدا ئەگەر چی بەغدا ئەوەی راگەیاندووە کە نایەوێت پەیوەندییەکانی خۆی لەگەل تاران بپچرێنێت, بەلام پێناچێت ئەم ھەلوێستە تا سەر بەردەوام بێت ھەرچی پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەیە سەردانەکەی محمد جەواد زەریف بو ھەولێر گرنگی ھەرێمی کوردستانی دەرخست بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران, بەلام ھەرێمی کوردستان ئەو راستیە دەزانێت چەند ئەمریکا گرنگە وەک زلھێزێکی جیھانی ئەوەندەش ئێران وەک زلھێزێکی ھەرێمی گرنگە بۆ ھەرێم, چونکە ئێستا سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ئاستی ریالیزمیەوە بەرەو نیۆریالیزم دەروات ھەموو ھەولێک دەدات سەرەرای ئەو گەمارۆیانەی کە خراونەتە سەری بەلام مانەوەی خۆی بسەلمێنێت لە نێو سیستەم و پێگەی نێودەولەتی, بۆیە گرنگە بۆ ھەرێمی کوردستان کە زیاتر وەک چاودێرێک لە ئاست ئەو ململانێیانە بروانێت تا ئاستی یەکلاییبوونەوە و بە دیارکەوتنی ئایندەی ئەو ململانێیە, چونکە ئەمریکا دەیەوێت پێگەی ئێران لە ناوچەکە لاواز بکات بێگومان ئەمەش بە پلەی یەکەم لە ئاستی دەرەوە لە عێراق و ھەرێمی کوردستان دەست پێدەکات وەک دراوسێی ئێران.
سەبارەت بە پەیوەندیەکان ھەرێمی کوردستان و تورکیا کە لە دوای ریفراندۆمەوە بەرەو ساردی رۆیشت سەرەرای ئەوەی کە تورکیا سنوریشی دانەخست بەلام گەیشتە ئاستێکی زور نزم چونکە تورکیا ھەم وەک دراوسێ و ھەمیش رێژەیەکی زوری کورد لە تورکیاش ھەن ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستانی بە ھەرەشە بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەیی خۆی زانی, بەلام لە دوای ھەولەکانی سەرۆک وەزیران نێچیرفان بارزانی بۆ لابردنی گەمارۆیە سیاسی و ئابوریەکانی سەر ھەرێمی کوردستان پەیوەندییەکانی تورکیا و ھەرێمی کوردستان بەرەو ئاساییبوونەوە دەچن ئەنقەرە دەیەوێت پەیوەندییەکانی خۆی لەگەل ھەولێر ئاسایی بکاتەوە, چونکە ھەرێمی کوردستان و تورکیا پەیوەندیەکی ئالۆگۆری بەھێز لە نیوانیان ھەیە ئەمەش بە پێی تیوری لیبرالیزم و سیاسەتی پشت بەیەکتر بەستن(Interdependence) کە جەخت لەسەر پەیوەندی نێوان ولاتان دەکاتەوە بۆ ئالۆگۆری بازرگانی و تەکنەلۆجیا و..ھتد. ئەگەرچی ھەرێمی کوردستان دەولەت نیە بەلام توانیویەتی خۆی لەگەل ئەو واقیعە ھەرێمیە بگونجێنێت کە ولاتان جیا لە عێراق وەکدەولەتێک مامەلە لەگەل ھەرێمی کوردستانیش بکەن, بۆیە سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی تورکیاش بۆ ھەرێمی کوردستان ئەم راستیەی دەرخست کە پێویستە پەیوەندیەکانی نێوان ھەولیبَر و ئەنقەرە بەردەوام بن تورکیا نایەوێت ھەرێمی کوردستان پشتگوێ بخات چونکە لە ئەگەری زیاتر گەمارۆ خستنە سەر سەر ئێران تورکیا دەیەوێت سوود لەم خالە وەربگرێت بۆ زیاتر ئالۆگۆری بازرگانی نێوان ھەولێر و ئەنقەرە.
لە ئاستی نێودەولەتیش ھەرێمی کوردستان جارێکی تر وەک کاراکتەرێکی گرنگ لە دوای رووداوەکانی ١٦ ئۆکتۆبەر سەیر دەکرێت نەمانی قەوارەی ھەرێمی کوردستان کە لە ١٦ ئۆکتوبەر ھەولی بۆ درا بۆ کۆمەلگەی نێودەولەتی دەرکەوت کە چەندە زیانی ھەبوو بۆ چونکە ئەمە بووە ھۆی ئەوەی کە زیاتر دەرکەوتنی ئێران وەکەھەژموونێکی ناوچەیی لێبکەوێتەوە, ھەربۆیە بارۆدۆخی رۆژھەلاتی ناوەراست رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر تەشەنە دەکات کومەلگای نێودەولەتیش لەسەرووی ھەموویان ئیدارەی ئێستای ئەمەریکا دەیەوێت رۆژھەلاتی ناوەراست بە ئاراستەی کۆمەلێک گورانکاری ببات ناساندنی بەرزایەکانی جۆلان وەک بەشێک لە خاکی ئیسرائیل و گەماروکانی سەر ئێران و پرۆژەی سەدە کە لە ماوەکانی داھاتوو رادەگەیەنرێت ئاماژە سەرەتاییەکانی ئەم گۆرانکاریانەن, سەردانەکەی کانونی دووەمی مایک پۆمپیۆ و پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەی جێگری سەرۆکی ئەمەریکا بۆ سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان گرنگی پێگەی ھەرێمی کوردستان دەردەخات بۆ کۆمەلگەی نێودەولەتی و ئاگادار کردنەوەی ھەرێمی کوردستانەلە دوایین ئەو گۆرانکارییانە و خۆ گونجاندنیەتی لە ئاست گۆرانکارییەکان.
Top