پێشەنگ لە كوردایەتی و پاراستنی نیشتیمان ..
May 5, 2019
وتار و بیروڕا
هەر لە یەكەم رۆژی بونیاتنانی قوتابخانەی كوردایەتیی لە سەر دەستی مستەفا بارزانیی ،بناغەی سەربەخۆیی و بەهێز بوونی كوردستانی دارٍشتووە و لە قۆناغەكانی خەباتی دا بەردەوام هەوڵی داوە تا مافە زەوتكراوەكان وەربگرێتەوە ، هەروەها پارێزگاری لە شوناسی نەتەوەیی بكات و هیچ كاتێ لە چوار چێوەی حزبێك و ناوچەیەكی دیار یكراوە تێكۆشانی نەركردووە ..پارتی دیموكراتی كوردستان، هەر لە یەكەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لە ساڵی 1992 وەك حزبی قائید و كاریزما، خودان بڕیار و ئیرادەی سیاسی خۆی نیشاندا، لە بەرانبەردا هیچ كام لە حزبە سیاسییەكان، هەرگیز ئەو رێژەیان وەك پێویستە بەدەست نەهێناوە، تاوەكو بتوانن بگەنە شانی پارتی، بەڵام ئەوە پارتییە لەپێناو یەكگوتاری نێوماڵی كورد، سازشی لە مافەكانی خۆی كردووە. ئەمەش لەو روانگەوەیە كە پارتی حزبێكە و بە كردار بەرنامەی هەیە نەوەك هەر بە قسە و دروشمی سیاسی، پارتی هەر لە 1946ەوە بەو هەناسەیە كاری حزبی خۆی كرد، كە سنووری جوگرافی ببڕێت و تابۆكانی تائیفەیەكی داخراو تێكبشكێنێت.
ئێستا پارتی لە دواین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقی و كوردستانی دیسانەوە وەك حزبی پێشەنگ خۆی سەلماند و پێگەی جەماوەری زۆر زیاترە لە جاران، هەرچەندە پیلانگێڕی زۆر كرا بۆ ئەوەی پێگەی پارتی لاواز بكەن، بەڵام پارتی چۆكی دانەدا و بە حوكمی قاعیدەی پتەوی جەماوەری خۆی پێشەنگایەتی بەرنەدا. نەك هەر ئەوەندەش، بەڵكو تەنها پارتی بوو كە پێداگیری لەسەر سازدانی ئەو پرۆسە دیموكراسییە دەكرد و پارتی دیموكراتی كوردستان بوو كە دەیگوت هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا بكرێت، نەیارانی پارتی ویستیان بە ریفراندۆم سزای پارتی بدەن، بێ ئاگا لەوەی كە سەربەخۆیی كوردستان داخوازیی هەموو خەڵكی كوردستانە و بە ریفراندۆمەوە نەبەستراوەتەوە. پارتی بە سیاسەتێكی حەكیمانە و ورد، توانی پیلانگێڕی و هەوڵەكانی بچووككردنەوەی كیانی سیاسیی هەرێمی كوردستان لەبار ببات، لەو روانگەوەی هێزەكانی پێشمەرگەش لە داستانی پردێ و سحێلا بەرپەرچی هێرشە داگیركارییەكانییان دایەوە و رێگەیان نەدا لە رووی سەربازییەوە كوردستان داگیر بكەن، بە جۆرێك وانەیەكی وایان بە داگیركەر و خیانەتكار و خاكفرۆشان دا، كە هەتا هەتایە لە بیری نەكەن.
بۆیە ئێستا بۆ خەڵكی كوردستان روون بووەوە، كەوا دەنگ بە پارتی دەنگدانە بە ئاوەدانی و ئاسایش و سەقامگیریی، دەنگدان بە پارتی درێژەدانە بەو هەلومەرجەی پارتی وەك ستراتیژ كێشاویەتی، دەنگدان بە پارتی دەنگدانە بە گۆڕانكاریی ئەم هۆكارانە بوون كە پارتی دەنگەكانی پێ زیاد كرد، پارتی بە هۆی دەنگ و دڵسۆزی كاسبكار و چینی زەحمەتكێشان و كریكار و خەڵكی عەوام كێرڤی خۆی بەرزكردەوە، بۆیە پێویست دەكات پاداشتی ئەو دڵسۆزییە بە هەنگاوی چاكسازی فراوان بداتەوە و بژێویان دابینبكات و كەرامەتیان و سەروماڵ و سەقامگیرییان بپارێزێت و بۆ بەدیهێنانی ئاواتی لەمێژینەیان تێكۆشێت.تا بە دەسهێنانی كیانێكی سەربەخۆ كە ئەوەش مافێكی رەوایە .
بۆیە لێرەوەیە كە بەهێزبوونی پارتی و بارزانی لە نێو گوڕەپانی سیاسیی كوردستان، دەبێتە زەرورەتێكی حاشاهەڵنەگر. حزبی سیاسی راستەقینە بەو حزبە دەگوترێت كە ئامانجەكەی لەپێناو پاراستنی ئاسایشی نیشتمانی دا بێت و لە كاتی تەنگانەدا پشت لە میللەت و وڵاتەكەی نەكات و ئامادە بێت بو هەموو قوربانیدانێك. مێژووی سەدەی رابردوو تا ئەمڕۆ ئەو راستییەمان پێ دەڵێت كە پارتی و بارزانی ئەوەیان سەلماندووە كە لەگەڵ ئامانجی پیرۆزی گەلەكەیاندان و هەرگیز پشت لە گەلی كوردستان ناكەن، لە كۆتاییدا پرسیارێك دێتە پێشەوە، ئەویش ئەوەیە كە بۆچی هەر پارتی و بارزانی پێشەنگن لە هەموو قۆناغەكاندا؟ وەڵامەكە روونە ئەگەر لە دوێنێ پارتی و بارزانی خاوەن سەروەری زۆر بێت، ئەمڕۆش بە هەمان شێوە سەروەری گەورەی تۆماركردووە لە دژی تیرۆریزمی نێودەوڵەتی و پیلانگێڕییە یەك لە داواكانی دەوڵەتانی هەرێمی و نەیارانی نێوخۆیی و شكست هێنان بە مەرامە گڵاوەكانیان و هەروەها پەلامارەكانی حەشد وسوپا ومیلیشایی حزبولا بۆ سەر هەرێمی كوردستان. بۆیە بەهێزبوونی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانی، واتە بەهێزبوونی كوردستان.