سایتی چپە و ١٠٠ کەسایەتی و دۆسیەی ١٦ی ئۆکتۆبەر
May 5, 2019
وتار و بیروڕا
١ـــ کاک کۆسرەت رەسوڵ: هەرزەکانی ناو یەکێتی خیانەتیان کرد و کەرکوکیان فرۆشت.
٢ــ کاک مەلا بەختیار: هەرزە و فەیسبوک بازەکانی ناو یەکێتی خیانەتیان کرد.
٣ــ کاک پاڤێڵ تاڵەبانی: لە کۆی پەنجا ئەندامی سەرکردایەتی، واژۆی سی و هەشت ئەندامم لایە کە لەگەڵ حەشدی شەعبی رێک بکەوم.
٤ــ کاک لاهور شێخ جەنگی: من هەڵەم کرد، هەڵەکە وایکرد کەرکوک لە دەست بدەین، ئێستاش ئامادەم یەکێتی ناوماڵی کورد درووست بکەمەوە، یەکێتی ناو لایەنەکان درووست بکەم، بۆ ئەوەی، ئەوەی ماویشە لەدەستی نەدەین.
٥ــ ئاڵا تاڵەبانی کەرکوک شارێکی عێراقییە و گەڕایەوە باوەشی نیشتیمان.
٦ــ ئاسۆ مامەند لە یەکەم لێدواندا: کەرکوک ئارامە، لە دووەم لێدواندا: هەموو رۆژێکمان مردنێکە لە کەرکوک.
٧ــ ئاراس شێخ جەنگی: گەنجەکان چی روویداوە؟ وەرن با بچین لە شۆڕیجە دەستێ دۆمینە بکەین، ناوی پارێزگاری کەرکوک لە گیرفانم دایە.
٨ــ وەستا رەسوڵ: فیشەکمان لێبڕان.
٩ــ نووری مالیکی: سوپاسی باڵێکی نێو یەکێتی دەکەین کە نەیان هێشت لە کەرکوک خوێن بڕژێ.
١٠ــ حەیدەر عەبادی: هەموو کوردم لە دەست نەداوە، تەنها کوردە توندڕەوەکانم لە دەست داون، (واتا سەربەخۆ خوازەکانی لەدەست داون و عێراقچیەکان پشت و پەنان بۆی)
ئەگەر بەو (١٠) شاهیدە روون نەبێتەوە کێ کەرکوکی فرۆشتووە! دەتوانم (١٠) شاهیدی تریش پەیدا بکەم.