پارتی، بارزانیی خۆی بەخاوەن و بەرپرسیاری پرسە نەتەوەییەكان زانیووە ..

پارتی، بارزانیی خۆی بەخاوەن و بەرپرسیاری پرسە نەتەوەییەكان زانیووە ..
گشت شۆرَشەكانی رابردوو و تا بە ئەمرۆ یەك ئامانجی دیار و ئاشكرایان هەبووە ئەویش رزگاری و گەیشتن بە مافە رەواكان ، هەروەها وەك میراتێك و ئەمانەتێك تەسلیمی بارزانی كراوەتەوە تا خەباتی ئەمرۆمان كە دوایین قۆناغی كوردایەتیمانە ئەویش گەیشتنە بە ئامانجە گەورەكە كە سەربەخۆیی كوردستانە .هەرێمی كوردستان، یەكەم پارچەی كوردستانە كە لەسەر دەستی رێبەری گەورەی كورد مستەفا بارزانیی نەمر لە ساڵی 1970، ئۆتۆنۆمی بۆ كورد گەرەنتی كرد. دواتر لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری 1991 لە كوردستان بەرپا بوو، كورد بۆ یەكەم جار بە شێوەیەكی فەرمی پەرلەمان و حكوومەتی دروست كرد و، دواتریش لە دوای ڕووخانی رژێمی پێشووی عێراق، هەرێمی كوردستان لە دەستووری عێراقدا بە فەرمی جێگیر كرا و لە ساڵی 2005ـیشدا، سەرۆكایەتیی هەرێم دامەزرا و سەرۆك بارزانی بە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، هەڵبژێردرا. پارتی دیموكراتی كوردستان ھێزی راستەقینە و هەوێنی كوردایەتیی و مانەوەی پرس و دۆزی كوردە ، ھەر لە دامەزراندنییەوە لە ساڵی 1946، تا ھەنووکە ھەر بە زیندوویی و بەھێزی ماوەتەوە، لە ھەوڵدا بوو بێوچان بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی گەلەکەمان بەڵام دەبینین چەندین جار گەلەکۆمەکی لێ کراوە، بۆ زیاتر بەرچاوروونی دەبینین ھەر لە ساڵی 1964 باڵی مەکتەبی سیاسی بە پیلانی دوژمنانی گەلەکەمان درز دەخەنە ناو شۆڕش و یەکریزی گەلەکەمان لە پێناو لاوازکردن و نەگەیشتن بە ئامانجە ڕەواکان بەڵام خۆشبەختانە جارێکی دیکە بە رابەرایەتی بارزانی نەمر شۆڕش گور و تینێکی تازە بەخۆیەوە دەبینێت و مکوڕتر دەبێت بۆ داکۆکیکردن لە مافە رەواکان. وەک چۆن بینیمان دۆزی رەوای کورد گەیشتبووە ئاستێک نزیک بووبینەوە لە راگەیاندنی سەربەخۆیی کوردستان و گەیشتن بە مافە رەواکانمان، جارێکی دیکە لە 16ی ئۆكتۆبەری 2017 ھەندێ لە نەیارانی دۆزی ڕەوای کورد بەشێکی خاکی کوردستانیان تەسلیم بە داگیرکەران کردەوە، کە ئەمە بۆ ھەموو کوردێکی خاوەن ویژدان شۆکیکی گەورە بوو، بڕوام وایە ئەم کارەساتە گەورەیە ھەرگیز لە بیر کورد نەچێتەوە، ھەر لەم سۆنگەیەوە دامەزراندنی پارتی بۆ ئەوە بووە رێگری بکات لە ھەوڵە نەزۆکانەی دوژمنان کە دەرھەق بە گەلەکەمان ئەنجامی دەدەن، بۆیە دەتوانین ئەو مافە بە پارتی بدەین کە ھێزی راستەقینە و بریارە مەزنەکانی گەلی کوردە ئەگەر پارتی دیموكراتی كوردستان نەبوایە دەمێک بوو گەلی كورد پەرتەوازە دەبوو، پێویستە ھەموو لایەنەکان لە پارتییەوە فێری خۆشەویستنی گەل و نیشتیمان بن و تەنها بیر لە بەرژوەندییە باڵاكانی كورد وكوردستان بكەنەوە ..بەپێی بۆچوونی توێژەر و سیاسەتمەدارانی جیهانیش، دەوڵەتی كوردی لەسەر دەستی سەرۆك بارزانی دادەمەزرێت، بە تایبەت كە دیپلۆماسیەتی سەركەوتووی سەرۆكی هەرێم وای كردووە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بێت و، هەرێم وەك ناوەند و مەرجەعی دۆزی كورد لە رۆژهەڵاتی ناوین، لێی بڕوانرێ. رێككەوتنی سایكیس-پیكۆ، 1916، ناڕەزایەتیی زۆری كوردی بە دوادا هات و كورد رەتی كردەوە. بارزانیی نەمر فەرموویەتی، كوردستان یەك پارچەیە و ئەو سنوورەی جیای دەكاتەوە دەستكردە، دواجار لەسەر دەستی بارزانیی نەمر، شۆڕشی گەورەی كورد دەستی پێ كرد، تا بەیاننامەی 11ـی ئاداری 1970 كە، بارزانیی نەمر رژێمی ئەو كاتی عێراقی ملكەچ بە واژۆكردنی رێككەوتنامەكە كرد. لە هەرێمی كوردستان هەندێ‌ كەسی كاڵفام و ناكوردپەروەر هەیە دەیەوێ بە عێراقچییەتی كێشە نەتەوەیی كوردستان چارەسەر بكەن، بەڵام ئەوە 100 ساڵە كورد بەرەنگای هێرش و داگیركاری دەبێتەوە بۆ ڕزگاری نەك عێراقچییەتی، ئەوانەی لەسەر ئەو ڕەوتەن ناگەن بە هیچ ئامانجێك، بەڵام پارتی بەردەوام قوربانی بۆ ئامانجە پیرۆزەكانی كوردستانە، چونكە پارتی هەڵگری پرسی سەربەخۆیی كوردستانە، بۆیە پارتی بەردەوام ئامانجی سەرەكی داگیركەران و دوژمنانی كوردستانە، چونكە هەموو دوژمنان دەزانن پارتی هەڵگری مەشخەڵی سەربەخۆییە.پارتی دیموكراتی كوردستان هیچ كات ناپاكی لەگەل نەتەوەكەی خۆمان و بەردەوامیش ئامادەو پێشەنگ بوو باج لە پێناوی مافی ڕەوای سەربەخۆیی گەلی كوردستان بدات و شانازیشە باج لەو پێناوە بدەین، ئەو پیلانە گەورەییەش كە ئەنجام درا، بە یەكەوە هەوڵ و كاری تەواو دەكەین و ئەو دۆخەیش تێدەپەڕێنین.خەباتی پارتی بۆ كوردایەتی و خزمەتی كوردستان كردووە، ئەگەر ئێمە باجی سەربەخۆیی بدەین شانازیی پێوە دەكەین و ناپاكیمان لە میلەتی خۆمان نەكردووە و هەوڵمانداوە خەڵكی كوردستان بە ئاواتی خۆی بگات، بەداخەوە پیلانگێڕی ناوخۆیی و هەرێمایەتی چاویان بە سەربەخۆیی كوردستان هەڵنەهات، بۆیە لە ئەنجامی پیلانی گرووپێكی ناو لایەنێكی سیاسی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و حەشدی شەعبی بەم دۆخەی ئێستە گەیشتووە، گومانی تێدا نییە ئێمە هیچ كات پاشەكشە لە مافەكانی گەلی كوردستان ناكەین، هەوڵدەدەین ئەو دۆخەی خراپەی هەیە لە داهاتووی نزیك بەرەو باشی ببەینەوە، ئەو پیلانەی دوژمنان كە دەیانەوێ ماڵی كورد لەت بكەن و كێشەكان ئاڵۆز بكەن، بە هەموومان لەلایەن خەڵكی نیشتمانپەروەر كار دەكەین بۆ ئەوەی تێی بپەڕێنین و جارێكی تر خۆمان كۆ بكەینەوە، تا ئەو پیلانە شوومە پووچەڵ بكەین. بەدڵنیاییەوە ئەو قۆناغەیش تێدەپەڕێنین و ئیرادە هەیە و گەلی كوردستان هۆشیارە و دوای 28 ساڵ حوكمرٍانی و ئازادی بە هیچ شێوەیەك ژێردەستەیی هیچ وڵات و لایەنێك قبووڵ ناكاتەوە. بێگومان پارتی بۆ سەرفرازی و ڕزگاری ئەو میلەتە قوربانی داوە، تا گەیشتنی بە ئامانجە گەورەكانیش بەردەوام دەبێ، چونكە پارتی خۆی بە خاوەنی پرسە نەتەوەییەكان دەزانێ و بە هیچ شێوەیەك پاشەكشە لە خواست و ئامانجەكانی گەلی كوردستان ناكات، هەرچەند پیلانی دوژمنان قورس و سەخت بێ. دوای سەدەیەك لە خەبات و تێكۆشان فیدراڵی چەسپا و ئێستاش كە كورد پێی ناوەتە قۆناغێكی نوێیەوە و كاتە لە بار و گونجاوە سەرۆك بارزانی پێداگری لە سەر مافێكی رەواكتن دەكات و بە پیشتوانی خوا و پێشمەرگە و میللەتی كورد دەگات بە ماف و ئامانجەگەورەكەی..
Top