خاكی كوردستان ، كەوتۆتە شوێنی هەستیار و گرنگی رۆژهەڵاتی ناوین كە بەدرێژایی مێژوو شوێنی مڵمڵانێ و یەكڵاكردنەوەی كێشە و پرسە ئاڵۆزەكان بووە ،دابەشكردنی زۆرە مڵێی كوردستان بە سەر تورك ، فارس و عەرەب تا بە ئێستا ناكۆكی و مڵمڵانیی گەورە و شەرٍو كوشتاری گەورەی لێكەوتۆتەوە . بزاڤی رزگاریخوازی كورد لە نێوەدا هەموو كات ویستوێتی لە رێگەی ئاشتی و گفتگۆوە مافەكانی بەدەست بهێنێ.ئەگەر چی بەدرێژایی خەباتی و تێكۆشانمان ، داگیركەران و نەیارانمان هەموو كات و بە هەموو توانایەكەوە هەوڵی لە ناوبردن و سرٍینەوەی كورد وكوردستان و بزاڤەكانیان داوە ، بەڵام باش ئەو راستییە دەزانن كە مەحاڵە بكرێت نەتەوەیەكی خاك و ماف زەوتكراوە لە سەر زێدی باب و باپیرانی بە ئاسانی پاشگوێ و پەراوێز بخرێ . بەڵگەی هەر بەرچاوییش مامەڵەی وڵاتانی داگیركەری كوردستانە لەگەڵ ئەزموونی هەرێمی كوردستان كە بەرهەمی ئەو خەبات و قوربانیدایە كە لە ماوەی سەدەی رابردوو ، هەوڵی بۆ دراوە ، لە هەمان كاتیشدا حكومەتی كوردستان و گەلی كورد هەموو كات ئامرازێك بوونە بۆ ئاشتی و سەقامگیری ناوچەكە و لە رووی ئابووریشەوە هەمووكات خێر و بێری بەرفروانی بۆ دراوسێیەكانی هەبووە . هەر ئەو هەنگاوانەش وایكردووە كە گەلی كورد وەك ئەكتەرێكی نێودەوڵەتی لەم ناوچەیەدا كەم و زۆر، بە خواستی خۆی، یان پێچەوانەی خواستی خۆی بەشێك بووە لەم دۆخە. تەنیا لە ماوەی چل ساڵی رابردوودا وڵاتێكی وەك عێراق مەیدانی چوار جەنگی خوێناوی بووە. بە پێچەوانەی هەموو ئەو جەنگانەی لەسەر خاكی كوردستان كراون، یان گەلی كورد بەشێك بووە لێیان، ئاكام و ئەنجامی دوا دوو جەنگ كە جەنگی ئازادیی عێراق و جەنگی دژی داعش بوون سەرەڕای زیانە ماددی و گیانییەكان بەتایبەتی لە جەنگی دژی داعشدا، تا ئێستا و تا ئەندازەیەكی زۆر لە بەرژەوەندیی كوردستان بە گشتی و باشووری كوردستان بەتایبەتی كۆتاییان هاتووە. ئەم بەشەی كوردستان لە ئاكامی جەنگی ئازادكردنی عێراق بووە خاوەن هەرێمێكی دەستووری لە عێراقدا بووە و ئەكتەرێكی كارای مەیدانی سیاسەت و ئاسایش و ئابووری لە ناوچەكەدا و جەنگی دژی داعش ئەم پێگەیەی بەهێزتر كرد. لە ماوەی سەد ساڵی رابردوودا، هەروەها لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٣-٢٠١٨، پڕ دەستكەوتترین ماوە بووە بۆ ئەم بەشەی كوردستان و بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆش بۆ هەموو كوردستان. بەڵام هێشتا ئەم جەنگانەی باسكران و ئەو شەڕ و راپەڕین وململانێیانەی لە وڵاتانی تری ناوچەكەدا روویان داوە و هەندێكیان بەردەوامن سیستەمی سیاسیی سەقامگیریان نەهێناوەتە ئاراوە و هێشتا دەقێكی جێگیریان نەگرتووە. ئایا پێگەی كورد لە دەق و دۆخە ناوچەیی و جیهانییەكەی ماوەی پازدە ساڵی داهاتوودا چۆن دەبێت و تا چ رادە و ئاستێك دەتوانێت نەك تەنیا پارێزگاری لە دەسكەوتەكانی پازدە ساڵی رابردوو بكات، بەڵكو بە ئاراستەی دامەزراندن و پێكهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆ پلان دابنێ و ئەو پلانانە بكاتە كردار، رەنگە تەنیا پرسیار بێت، بەڵام گومانم نییە كە وەڵامەكە دید و بۆچوونی جیاواز لەخۆ دەگرێت و ئەوەی كە هەموو لەسەری كۆكن، ئەوەیە كە راستە هاوكێشە و گۆڕانكارییە نێودەوڵەتییەكان و پەیوەندی و پێگەی كورد لەگەڵ دەوڵەتانی زلهێز و كاریگەر كاریگەرییان هەیە لە سەر ئەو ئایندەیە، بەڵام ئەكتەری سەرەكیی سوودوەرگرتن و بەكارهێنانی گۆڕانكاری و دەرفەتەكان هەر خودی كوردە. چوار ساڵی رابردوویی گەلی كورد پربوو لە شانازی و رووحییەتی خۆراگری و بە دڵنییاییەوە چوار ساڵی ئایندەمان لێواو لێو دەبێ لە ئاوەدانی ،خزمەتگوزاری.گەلی كورد ،بە رایەرایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بارزانیی ئاڵاهەڵگر هەمیشە بە بەرخۆدان و قوربانیدان ناسراوە و بەكردەوە سەڵماندوێتی كە لە رۆژگارە سەختەكان و شەوە زەنگەكاندا ، هەمیشە هیوا و ئومێد و هەگبەی پر بووە لە شانازیی و سەرفرازیی..چوار ساڵی رابردوو، هەرێمی كوردستان و گەلی كورد رووبەرووی سەختی و شەرٍو قەیرانی زۆر بۆوە ، كە خۆراگری بەرامبەریان هەروەها ئاسان نەبووە ،ئەگەر سەركردایەتییەكی جەكیمانە و بەرێوەبردنی راست و دروستی كێشە و قەیرانەكان نەبوایە ، دەرباز بوون مەحاڵ بوو .. لەو نێوەشدا دەسكەوتی گەورە بەدی هاتن كە لە مێژوویی خەباتی نەتەوەیمان بێ وێنە بوون ،ئەویش " ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بوو كە بەرێژەی %92.7 لە سەدا سەركەوتنی بە دەست هێنا . دواتر بەرگری قارەمانەی گەلی كورد و هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە كاتی گەلەكۆمەی ئیقلیمی خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەر ، بە هەموو دونیایی گووت كە گەلی كورد بەردەوام رووحییەتی بەرگریكردن و سەربڵندی هەیە لە خاكی پیرۆزی كوردستان و ژێر دەستی و پاشكۆیی داگیركەران قبوڵ ناكات ..
هەروەها دوای ئەو بەرگری و سەركەوتننانە گەلی كورد پاداشتی پارتی دیموكراتی كوردستانی دایەوە و سەركەوتنی گەورەی لە هەر دوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان و عێراق بەدەسهێنا و گۆرانكاری سیاسی لە عێراق روویاندا و ئەوەش توانی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا تا رادەیەكی باش ئاسایی بكاتەوە ..دوای تێپەراندنی قۆناغی سەخت ، ئێستا بەرەو پێكهێنانی كابینەی نۆیەم و دەستبەكاربوونی هەر دوو بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانییە ، بۆ ئەوەی چوار ساڵی ئایندە ببێتە ،چوارساڵی ئاوەدانی ، گەشەسەندنی وڵات و قەرەبوویی چوار ساڵی رابردووش بكرێتەوە ، بەرەو بەدیهێنانی ئامانجەگەورەكەمان كە ئەویش بونیاتنانی كوردستانێكی بەهێزە و لە ئێستاشدا ئاسۆكانی بە روون و ئاشكرایی دەركەوتوون .. گەلی كورد لە ماوەی 28 ساڵی رابردوو هەنگاویی باش و سەركەوتوویی سەرٍەرایی گشت كەموكورتییەكان بڕییووە و بە تایبەت لە ماوەی چوار ساڵی رابردوو یی شەرٍو گەمارۆ و قەیرانەكان ، لە ئێستاشدا گشت هیوا و نیگاكان لە سەر سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان لە پێناو پێشكەشكردنی خزمەتگوازری لە گشت بوارەكاندا و هەروەها پێشكەوتنی زیاتری هەرێمی كوردستان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسی بەرەو پێشەوە .