چۆن دەتوانی ببی بە قسەکەرێکی باش

چۆن دەتوانی ببی بە قسەکەرێکی باش
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا ئەو وشە و رستانەی مرۆڤ دەریان دەبڕێ لە شوێنە جیاوازەکان دەبنە ناسنامە و چەکێکی بەھێز بۆ ئەو کەسە

زۆر جار گەر کەسێك نەتوانێت بەباشی گوزارشت لە دەربڕینەکانی بکات ئەوا زۆر ھەلی لە ژیاندا لەدەست دەچێت.

رەنگە ئەم چەند ھەنگاوەی خوارەوە ببن بنچینەیەکی باش بۆ ھەر کەسێك کە بیەوێ لەم کێشەیە ڕزگاری ببێت و ببێ بە قسەکەرێکی باش لە ژینگە جیاوازەکاندا.



١-ئامانجێك بۆ دەربڕینەکانت دیاری بکە

ھیچ سودی نیە گەر شتێکی گرنگ لەپشت قسەکانتەوە

بێت،بەلام لەکاتی قسەکانتدا بە ڕوونی ئاماژەیان پێ نەکەیت.گەر تەنیا لەپێناو ئەوە قسە دەکەیت تا دەوروو بەرەکەت رازی بکەی و خۆت لە بێ دەنگی رزگار بکەیت،ئەوە بێ دەنگ بیت باشترە،چونکە ھیچ گرنگی نابێت و ئامانج لە دەربرینەکەت ناپێکی،بۆیە پێش ھەر قسەکردنێك و دەربڕینێك ئامانجی ڕوون دیاری بکەو بە وشەو رستەی گونجاو گوزارشتی لێ بکەی

٢-بزانە گوێگرەکانت کێن

پێویستە لەسەرت بە وردی بزانیت قسە بۆ کێ دەکەیت و گوێگرەکانت کێن.کاتی زۆر بەوە مەکوژە قسە بۆ کەسێك یان کۆمەڵەکەسێك بکەیت کە دەزانی گوێت بۆ ناگرن،یان باشتر بڵێین شایەنی ئەوە نین قسەیان بۆ بکەیت،ئەو کاتە ھەستی متمانە بەخۆ بوون و ئاسودەیت بۆ دروست دەبێت،کە ھەستت کرد قسەکانت شوێنی خۆیان دەگرن و کاریگەریان ھەیە لەسەر دەروونی تاک و گوێگرەکانت.



٣-شەرمن مەبە و لە دەربڕینەکانت وورد بە

ڕەنگە زۆر کەس ھەبن لە ناخەوە خاوەنی بیرۆکە و لێدوان و بۆچونی کاریگەر بن،کە دەتوانن کار بکەنە سەر ژیانی تاك و کۆمەلگە،بەڵام چونکە شەرمکردن دەستی بەسەر دەروون ناخیاندا گرتوە ناتوانن سود بە دەورووبەریان بگەیەنن.بۆ بون بە قسە کەرێکی باش دەبێت سەرەتا شەرم لەو کەسانە نەکەیت کە قسەیان بۆ دەکەیت وە شەرم لەو بیروو بۆچونانەش نەکەیت کە دەریان دەبڕی،جگە لەوەش دەبێ بە ھەموو شێوەیەك خۆت بەدوور بگری لە قسەی گشتی ،بەڵکو تا بۆت دەکرێ با قسەکانت وورد بن لە دەوری ئەو بابەتەدا بسورێنەوە کە ھەڵتبژاردوە.









٤-بە دوور بە لە بەکەسی کردنی قسەکانت

ھەر کاتێك ویستت لەسەر شتێك بدوێیت،ئەوە ھەمیشە قسەکانت با بابەتی بن نەك کەسی ئەم خاڵە لەئێستادا زۆر بەڕوونی دەبینرێت‌و کاتێک کەسێک قسە دەکات، هێندەی هەوڵ دەدات ئەوە بسەلمێنێت کە کەسی بەرامبەری هەڵەیە، هێندە پاڵپشتی بیروڕاکانی خۆی ناکات. قسەکەری باش کەسێکە کە خاڵێکی دیارییکراوی بابەتی دیاریی دەکات‌و لەکاتی قسەکرنیدا هەوڵ دەدات بەبەڵگەی بەهێزو لۆژیکی بەرگریی لەو خاڵە بکات.



٥-کورت بڕ بە لە دەربڕینەکانت

زۆرن ئەو کەسانەی بەشێوەی باش قسە دەکەن‌و بیرۆکەی باشیان پێیە، بەڵام بەهۆی درێژی قسەو وتارەکانیان کەمتر حەز بەگوێگرتنیان دەکەین‌و بەو هۆیەشەوە کاریگەییان کەمتر دەبێت. بۆیە هەموو قسەکەرێکی باش تایبەتمەندی کورتبڕی تێیدایەو تەنها هێندە قسە دەکات کە بابەتەکە هەڵی دەگرێت‌و باسی دیکە تێکەڵ بەباسە سەرەکییەکەی ناکات.



Top