دوو سەركردەی گەنج و لێهاتوو بەرەو حكومەت كوردستانێكی بەهێز ..

دوو سەركردەی گەنج و لێهاتوو  بەرەو حكومەت كوردستانێكی بەهێز  ..
رووداو و پێشهاتەكانی رابردوو، سەڵمنێەری ئەو رٍاستییە كە چ هێزێك بەرپرسیاریەتی گەورەی بەرامبەر بە گەل و نیشتیمان بە ئەستۆگرت و رووبەرووی هەموو ئەو كێشە و ئاستەمانە بۆوە كە رووبەروووی بەرژوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستان بوونەوە نەهێشتنی‮ ‬پاشەكەوت و كۆتاییهاتنی‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش،‮ ‬كە هەڕەشەكانی‮ ‬هێشتا هەر ماون،‮ ‬هەروەها چارەسەركردنی‮ ‬كێشە سیاسییەكانی‮ ‬ناوخۆ دەرفەتێكە بۆ بووژانەوەی‮ ‬بازاری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان‮. ‬ئێستاش بەپێی‮ ‬هەندێ راپۆرت و ئامار دەبینین كە ساڵی‮ ‬رابردوو بەتایبەتی‮ ‬پاش ئەوەی‮ ‬كە لە مانگی‮ ‬سێی‮ ‬2018‮ ‬رێژەیەك لە پاشەكەوتی‮ ‬مووچە دەستكاری‮ ‬كرا و لە مانگی‮ ‬ئاداری‮ ‬2019 بە تەواوەتی‮ ‬پاشەكەوت هەڵگیرا،‮ ‬كاریگەری‮ ‬هەبووە لەسەر بازار و جولەیەك لە رووی‮ ‬بیناسازی،‮ ‬موڵك و ماڵ،‮ ‬هاتنەوەی‮ ‬هەندێ لەو كۆمپانیانە كە كوردستانیان بەجێهشتبوو دروستبووە‮. ‬هەروەها هاتنی‮ ‬شاندە بازرگانییەگان لەوانە شاندە بازرگانییەكانی‮ ‬ئەمەریكا،‮ ‬ئێران و توركیا و هاتنی‮ ‬وەزیری‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئێران لەگەڵ شاندەكەیان،‮ ‬هەمووی‮ ‬ئەوانە ئاماژەن كە هەرێمی‮ ‬كوردستان قەیرانەكانی‮ ‬لە دوای‮ ‬خۆی‮ ‬بەجێهشتووە‮. ‬راستە لە سەداسەد چارەسەر نەبووە،‮ ‬كۆمەڵێك گرفتی‮ ‬دیكە ماون،‮ ‬بەڵام وەكو سەرۆكی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران گوتی‮ ‬لە تونێلێكی‮ ‬دوور و درێژ و تاریك بووین،‮ ‬ئێستا رووناكیی‮ ‬كۆتایی‮ ‬تۆنێلەكە دیارە‮. ‬كۆمەڵێك خەڵك و كۆمپانیا پەیوەندییان كردووە و هاتوونە و دەشبینین لەو سێ و چوار مانگەی‮ ‬رابردوودا چەندین پێشانگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان سازكراون‮. ‬هەوڵ و كوششەكان بۆ ئەوەیە كە كوردستان دووبارە بۆ ئەو پێشوەچوونە ئابوورییەی‮ ‬2005 ‮ ‬تا‮ ‬2013 بگەڕێتەوە و داهاتوویەكی‮ ‬گەش بۆ كوردستان دەبینین‮. ‬گرنگ ئەوەیه كە هێزە سیاسییەكان لە كوردستان‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬خۆیان بپارێزن و نیگەڕانی‮ ‬خەڵك بەوە دەڕەوێتەوە كە ئەمن و ئاسایش بەرقەرار بێت و سەقامگیری‮ ‬سیاسیش هەبێت‮. ‬ئەو كاتەیە كە سەرماگوزارانی‮ ‬خوماڵی‮ ‬و بیانی‮ ‬لە كوردستان سەرمایەگوزاری‮ ‬دەكەن‮. ‬بە دڵنییاییەوە ‬پیلانێكی‮ ‬زۆر مەترسیدار لەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان بۆ تێكشكاندنی‮ ‬قەوارە سیاسییەكەی‮ ‬هەبوو‮. ‬بەداخەوە ئەو پیلانە تا رادەیەك لە هەندێ شوێن سەری‮ ‬گرت‮. ‬لە كەركووك و هەندێ ناوچەی‮ ‬دیكە پێشمەرگە ناچار بوو پاشەكشە بكات‮. ‬پیلان هەبوو كە شوێنەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیش بگیرێن و قەوارەی‮ ‬یاسایی‮ ‬و دەستووری‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لاواز بكرێت‮. ‬هەر دوو پێشمەرگە، قوتابی ، قوتابخانەی كوردایەتی و سەرۆك بارزانیی لە ماوەی رابردوو بە چەندین قۆناغی سەخت و تاقیكردنەوەی قورسدا گوزەریان كردووە لە رووی ئەزموونی پێشمەرگایەتی ، ئیداری، دیپلۆماسی ، ئەمنی و سیاسی ، چوارساڵی رابردوو ، قۆناغێكی باشی حوكمرانی هەر دوو سەركردەی تێكۆشەر بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانیی بوو.ئاشكرایە رۆڵی سەركردە لە بەرەو پێشبردن و سەركردایەتیكردنی وڵات لە قۆناغە جیاواز و ھەوراز و نشێوەكانی وڵات پێدا تێدەپەڕیت ، ئەركی بەڕیوەبەر زۆر ئاسانترەو لەسەر ئەو بەرنامە وكارە دەڕوات كە بۆی دانراوە بە پێچەوانەی سەركردە كە ئەركی دانانی پلانی ستراتیژیەتی پێشڤەچوونی جومگەكانی وڵات و بوژانەوەی ژێرخانی ئابوری و خۆشگوزەرانی ھاونشتیمانیان و بەرەوپێشبردنی پەیوەندیەكانی نێو خۆیی و دەرەكییە.ھموو ئەمانە و چەندین كاری دیكە ئەركی سەركردە ی سەركەوتوو لەبەر ئەوەی دیدگا و ئامانجی ئەو زۆر گەورترە ، چونكە ئەو رابەرایەتی تێمكی كاركردنی فراوان دەكات بۆ ئەنجام دان و جێبەجێكردنی ستراتیژی بەڕێوەبردنی وڵات .
لە ماوەی رابردوو و لە قۆناغی جیاجیای كوردستان سەركردایەتی تیمێكی جیاواز لە بیركردنەوە و ئایدۆلوژیا جیاواز و ركابەری سەرسەختی حزبایەتی كردووەو توانیوێتی بە لێھاتووی و ئەزموونی خۆی لە كاركردن و ئیدارە دانێكی سەركەوتووانە بۆ تیمی كاركردنەكەی بكاتوو لە چواردەوری یەك ئامانج كۆیان بكاتەوە ئەویش باشتر كردنی گوزەرانی كوردستانیان و بوژانەوەو پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و هەروەها دەستبەرەكردنی سەقامگیری وڵات جگە لە یەكسانی نێوان تاكەكانی كۆمەڵگا و داكۆكی كردن لە مافی ئافرەت و پەرەدان بە تواناكانی لاوان و قوتابیان و دروستكردنی متمانە لای تاكی كوردی و گەنج بە تایبەتی و لێك نزیكردنەوەی بۆچوونە جیاوازەكانی كۆمەڵگای كوردستان ، ھەموو ئەمانە وھەزاران كاری بێ ژمارەی كە لە ئاستی نێوخۆیی ئەنجامی داوە ، لەگەڵ دروستكردنی متمانە بۆ بۆ وڵاتانی زلێھزی دوونیا بۆ وەگەر خستنی سەرمایەیی خۆیان لە كوردستان و راكێشانی دەیان كۆمپانیای زەبەلاحی جیھانی بۆ كوردستان و ئەنجامدانی سەرمایە گوزاری و ھەموو ئەوانەی سەرەوە وایكرد كوردستان بە جۆرێك گەشە بكات و ئارامی و ئاسایشی تێدا بەر قەرار بێت ، ئەمەش وایكرد دەیان كومپایانیی ناوداری جیهانی ،نوێنەرایەتی و كۆنسۆڵگەری زیاتر چەندین وڵاتی جیھان لە كوردستان بكرێتەوە .پێگە ومتمانەی دۆزی كورد و ئەزموونەكەی پر بایەختر و بەهێزتر بكات..ئەوە ئەو راستییەمان بۆ روون دەكاتەوە رۆڵی سەركردە لەو خاڵانەی كە لەسەرەوە ئاماژمان پێكرد بەدەر دەكەوێت و ئەزموونی سەرۆك وەزیرانە گەنجەكەی كوردستان لێرەدا بە روونی دیار دەبێت و چونكە سەركردایەتی كردن لە بارودۆخ و پێكھاتەی جیاواز و پڕ لە ململانێ توانا و ئاستی سەرۆكردە بەدەر دەخات ، نەك بە پێچەوانەوە كە ئەوەی لە دونیای دەرەوە ھەیە و دەبینرێت كەسێك ئەو پۆست وەردەگرێت و دێتە سەر سفرەی حازر و یەك دەست و بێ كێشە وململانی ناوخۆیی و دەرەكی ، كە وابێت بە تێروانینمان بۆ ھەموو ئەوانەی سەرەوە و ھەڵسەنگاندن و شیكردنەوەی دەستكەوتەكانی حكومەتی كوردستان لەگەڵ ئەو ھەموو كێشە و لەمپەرەی بۆی در وستكراوە دەتوانین بڵێن رێزاداران نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی ئەو دوو گەنجەكە توانیویانە بە شێوەیەكی دروست و بە دیدگایەكی روون بەرەو پێشكەوتن و گەشەسەندن لە گشت بوارەكان بەرەو كوردستانێكی بەهێز ئاراستە دەكات ، گەلی كورد بە بایەخەوە دەرووانە كاریزمایی و شێوازی كاركردن و ئەزموونی ئەم دووسەركردە گەنجە .
Top