پێکەوە ژیانی ئاشتیانە وەک فاکتەری سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کومڵایەتی

پێکەوە ژیانی ئاشتیانە وەک فاکتەری سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کومڵایەتی
گرنگی دان بە کلتوری دیموکراسی و پڕاکتیزە کردنی بنەماکانی هوکارێکی سەرەکیە بو بەرەو پێشڤەچون و گەشەسەندنی وڵاتان لە هەمو ڕویێکی مادی و مەعنەویەوە

چونکە موماڕەسەکردنی کولتوری دیموکراسی و جێبەجێ کردنی پڕەنسیبەکانی لە ئەرزی واقعدا
دەبێتە هوی بە هێز بونی پرەنسیبی هاوڵاتی بوون و لە هەمان کاتیشدا ئینتیمای هاوڵاتیان بە هەمو جیاوازیە بیروڕا نەتەوەیی و زمان و مەزهەب و ئایینەکانەوە

ئەمەش وادەکات سەقمگیری سیاسی و ئاشتی کومەڵایەتی ڕەنگ بداتەوە لە نێو کومەڵگادا بە شێوەیێکی گشتی.

شایانی باسە یەکێک لە فاکتەرە سەرەکیەکانی گیانی دیموکراسیەت بڕیتیە لە بە هەند وەرگرتنی پرەنیسیبی پێکەوە ژیانی ئاشتیانە بو کومەڵگایەکی فرە ڕەنگ کە کومەڵێک پێکهاتەی نەتەوەیی ،ئایینی ،زمان و مەزهەبی لە خوی گرتبێت هەرێمی کوردستان. وەک نمونە.

لە هەرێمی کوردستاندا کورد ،تورکمان،کریستیان،بە گشتی،سایبە، مەندان، ئێزیدی،تا د..... لە دێر زەمانەوە بەیەکەوە لەسەر خاکی کوردستان دەژین

وە خوشبەختانە هەتاکو ئەمڕو پێکەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێکهاتە جیا جیاکانی کوردستان لە ئاراستەی ئاسایی خوی دەرنەچووە

بەڵکو هەموان ڕێز لە تایبەتمەندیە ئایینی و نەتەوەیی و مەزهەبیەکانی یەکدی دەگرن و پرەنسیبی قەبوڵکردنی یەکتر لە ئاستێکی باش دایە

هەرچەندە لە ڕوی سیاسیەوە هێشتا قەیرانی متمانە لە ئارادایە لە نێوان حزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان

بەڵام ئەمەش بە تێپەڕبونی کات کوتایی پێدێت و ڕوحی لێبوردەیی و پێکەوە ژیانی سیاسیش دێتە ئاراوە

چونکە ئەو گیانە دیموکراسیەی نێوان پێکهاتەکانی کوردستان کە لەئارادایە ڕاستەوخو یان ناڕاستەوخو کاریگەری ئەرێنی دەبێت لە ڕوی سیاسیشەوە و پێگەی هەمو ئەو نوخبە سیاسیانە لاواز دەکات کە دژایەتی جێگیر بونی گیانی دیموکراسی دەکەن لە کوردستاندا.

وڵاتێکی فرە ڕەنگ واتە فرە پێکهاتەی نەتەوەیی و ئایینی و زمان و تاد... زەڕورە بەپڕوسەی دیموکراسی دا گوزەر بکات تاکو گیانی لێبوردەیی و پێکەوە ژیان پێش هەر شتێکی تر جێگیر ببێت

چونکە یەکێک لە هوکارە سەرەکیەکانی پاراستنی سەقامگیری سیاسی و ئاشتی کومەڵایەتی بریتیە لە پرەسببی گیانی لێبوردەیی و قەبوڵکردنی یەکدی لە پێناو زاڵ بون بەسەر هەر بیروڕایێکی سیاسی ،نەتەوەیی ،مەزهەبی کە بیەوێت ناکوکی و درز بخاتە نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان،
ئەگینا ئاسایشی نیشتمانیمان دەکەوێتە بەر مەترسی و هەڕەشە و لە دواجاردا هەمو شتێک لە ئاراستەی ئاسایی خوی دەچێتە دەرەوە.

دوژمنانی کوردستان لەسەر هەمو ئاستەکاندا هەمیشە هەوڵیان داوە درزو بوشایی بحەنە نێوان کوردستانیەکن

تاکو لەوێوە بتوانن ئەجندا و نەخشە سیاسیەکانیان جێبەجێ بکەن
بویە پێشنیار دەکەم هەروەک چون ڕوحی لێبوردەیی و یەکتر قەبوڵکردن جێگیرە لە کوردستان دا لە داهاتوشدا زیاتر وزیاتر ئەم مەسەلەیە بە هەند وەربگرێت
هەوڵ بدرێت گیانی دیموکراسیەت بە هێزتر بکرێت ئەمەش تەنهائەرکی سەر شانی حکومەت نیە

بەڵکو سیستەمی پەروەردە بە هەمو جورەکانیەوە پەیامی لێبوردەیی و ڕێز گرتن لە یەکتر وەک دو فاکتەری سەرەکی گیانی دیموکراسی ئاراستەی کوردستانیان بکرێت بە گشتی و بێ جیااوازی
چوونکە ئەمڕو لەهەرکات زیاتر هەرێمی کوردستان پێویستی بە ئاسایشێکی نیشتیمانی بە هێز هەیە تاکو کوردستانێکی بە هێزیش بێتە ئاراوە.
Top