بەدرێژایی مێژوویی خەباتی رزگاریخوازی كوردستان بە هۆی هەڵگری بەرپرسیاریەتییەكی قورس و ئاڵای كۆماری كوردستان هەمیشە لە نێو سێرەی داگیركەران و دوژمنانی كورد وكوردستان بووە و كراوەتە ئامانج ، بەڵام پارتی و بارزانیی بە هۆی باوەری پتەو و ئینتیمای نەتەوایەتیی بەهێز ، هیچ كات پیلانگێری و مەرٍامی ناحەزانی كورد نەیاتتوانیی كاروانی خەبات بەلارێدا ببەن و پاشگەزیان بكەنەوە .ئەو هۆكارانەی كە وایكردووە كە پارتیی دیموكراتی كوردستان سزا بدرێت و رووبەرووی دادگا بكرێنەوە بریتین لە :بە دەستهێنانی " ئۆتۆنۆمی - پەرلەمان - حكومەتی كوردستان و فیدراڵی.بەدەستهێنانی دەنگی 93%ی سەربەخۆیی بۆ كوردستان ..شكاندنی هێرشی داگیركردنی كوردستان بە ئامانجی لە ناوبردنی قەوارەی سیاسی هەرێمی كوردستان .سەركەوتن لە شەرٍی جیهانی تیرۆریستانی داعش بە شاهیدی هەموو جیهان + سەركەوتنی كوبانێ.شكاندنی ئابڵوقەی ئابووری و دیپلۆماسی و سیاسی سەر هەرێمی كوردستان ..نیشتیمانپەروەری و كوردپەروەری پارتیی و بارزانیی بۆ سەربەخۆیخوازی و پێداگری و پاشگەز نەبووە لە ویستە رەواكانی گەلی كورد، وایكردووە كە ناحەزانی كورد و كۆیلەكان هەمیشە بیر لە دادگاییكردن و سزادانی پارتی و بارزانی بكەنەوە .مێژووی پارتی دیموكراتی كوردستان و هۆكارهكانی دروست بوونی، دهردهكهوێت ههڵ و مهرجی لهبار و پێداویستی مێژووی فاكتهرێك بوون لهو فاكتهره كاریگهرانهی ئهو پارتییهی كه مێژوو كردهیه،نهك دهستكردی بهرژهوهندی سیاسیی كهسان و گرووپی ههڵتۆقیووی بارودۆخ .ئهم هۆكاره، سهرباری بوونی سهرمایهی مرۆیی وهك زۆری ئهندام و لایهنگران بۆ ههرپارتێك له پارتهكانی رۆژههڵاتی ناوهراست لهوانیشهوه بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان كه سهرۆك و رابهرێكی كارێزمایی وهك سهرۆك مهسعوود بارزانی ههیه، پتهوی پێگهو داینهمۆ و هێزو توانای بهردهوام بوون و دهبنه خاڵێكی پۆزهتیف لهوخاڵانهی كه پارتی له حزبهكانی دیكه جیابكاتهوهلە رابردوو و بە تایبەت لە ماوەی 14 ساڵی رابردوو دا،زۆربەی سەركردەكانی عێراق خۆیان تاقیكردەوە لەدژایەتی پارتی، بارزانی و پێیان وابوو دوای بارزانیش ئیدی شتێك نامێنێت بەناوی كورد و كوردستان ، چونكە هەموویان دەیانزانی بارزانی دەیەوێت پێگەی كورد بەهێزبێت و پیاوێكە هەرگیز قبولی نیە نەتەوەی كورد پلە دووبێت و خەڵكێكی تر بێت و كوردستان بەرێوەبەرێت ، پێگەو كاریگەری بارزانی بۆسەركردەكانی عێراق جێگای ترس و دڵە راوكێ بوو بۆیەشە هەرزوو دەكەوتنە دژایەتی كورد وسەرۆك بارزانی هەرلەئیبراهیم جعفریەوە تادەگاتە دوا سەرۆك وەزیرانی عێراق كە عەبادی بوو خۆیان تاقیكردەوەو دواجاریش هەمووانمان بینی چیان لێهات .سەرۆك وەزیرانی رابردوو نوری مالكی تادژایەتی كوردی نەكردوو تا ئەورۆژەی بریاری برینی مووچەی خەڵكی كوردستانی نەدابوو پێگەی لەعێراق بەهێزبوو تائەوساتەی نەكەوتە دژایەتی دۆزی گەلی كورد و بارزانی .كەچی ئەم سەرەرۆی و لەخۆبایی بوونەی مالكی دواجار وای لێهات نوری مالكی كورسی دەسەڵات جۆل بكات ، دوای ئەو بریارانی دژی كوردی دا بارزانی بەئاشكرا گوتی نابێت نوری مالكی ببێتەوە سەرۆك وەزیران عێراق دواجاریش دورخرایەوە و تائەمرۆش خەون بەم كورسیە دەبینێت و كەهەرگیز نایبینێتەوە خۆشی دەزانێت دژایەتی بارزانی ئاسان نەبوو بۆیە ئێستا تێگەیشتووە و لێدوانە نوێەكانیشی راستیەكان نیشاندەدەن.حەیدەر عەبادیش هەمان رێگای هەڵبژاردو سەرەتا سزای بەسەر هاوڵاتیانی كوردستان دا سەپاند فرۆكەخانەكانی داخستن و بودجەی هەرێمیشی نەنارد ودەیان بیانوی بینیەوە دواجاریش بەبیانوی ئەوەی گەلی كوردستان داوای سەربەخۆیی دەكەن بەهاوكاری گروپێكی ناویەكێتی توانی هێرش بكاتە سەر كەركووك و داگیری بكات ، لەخۆبایی بوونی عەبادی لەهەموو سەرۆك وەزیرانی تری عێراق جیاواز بوو ئەو پێشێلی دەستوری كردوو هێرشەكانی بۆ سەرپێشمەرگە زیاد كرد ئەو پێی وابوو دەتوانێت بەسەر بارزانی و ریفراندۆمچیەكان سەركەوێت بۆیەشە بەهێزێكی زۆرەوە رووی لەهەولێر كردو ئیدی لەپردێ پێشمەرگە داستانێكی بۆتۆماركرد كەهەرگیز لەبیرخۆی و هاوشێوەكانی ناچێت و لەوێ پێشمەرگە پێی گوت خیانەت نەبوایە لەكەركووكیش ئەمە چارەنوست بوو .بێ باكی حەیدەر عەبادی و لوت بەرزییەكەی وای لێكرد كەگوێ بۆهیچ كەسێك نەگرێت كەدەیانویست ناوبژیوانی بكەن لەنێوان حكومەتی عێراق و حكومەتی هەرێم .لە كۆتایی ئەویش كەوتە سەر ئەژنۆ و ئێستا بەقەد موختارەكی یەكێك لەگەرەكەكانی بەغدا دەستی ناروات و بارزانی ئەویشی وەك ئەوانی تر ئاوت كرد و پێی گوتن هەركەسێك دژایەتی بارزانی و كورد بكات ئەمەیە چارەنووسی .ئیدی خۆتاقیكردنەوە بۆدژایەتی كورد و پێشمەرگەو بارزانی ئەمەیە چارەنووسی .گەلی كورد ،پێشمەرگە،سەرۆك بارزانیی بە سەركەوتوویی قۆناغەسەختەكانی بریی بەرەو ئاسۆ وئایندەیەكی گەش