نەوەکانی ئەیلول دەستان خۆش

نەوەکانی ئەیلول دەستان خۆش
بالەکایەتی رۆلی دیاروومێژووی ھەیەلەبزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان بەتایبەتیش لەدەستپێکی ھەلگرساندنی شورشی ئەیلولی مەزنداکەھەمیشەپشت وپەنای شورش وجەنابی بارزانی نەمربوون و خەلکەکەی خانەدان وقارەمان بوون لەرووی سەربازیەوەش ناوچەکە لەبارووگونجاوتربووبۆبەرگری وموقاوەمەت کەھەرئەمەش بوووای کردبارزانی نەمردەڤەری بالەکایەتی دەست نیشان بکات بۆبارەگای سەرەکی شورشی ئەیلول کەزۆربەی دەسکەوتەکانیش لەم دەڤەرەیەبەدەست ھاتوون کەدیارترینیان مۆرکردنی رێکەوتنامەمێژوویەکەی (١١)ئاداربووجگەلەمانەش بارەگای زۆربەی دامەزراوە سیاسی ورۆشنبیری وسەربازیەکانی شورشی ئەیلول ھەرلەبالەکایەتی بوون تەنانەت قۆناغی ئەوکات بەیەکەمین ئەزموونی بەرێوەبردنیش دادەندرێت ھەمووئەمانەش بوینەھۆکاری سەرەکی بۆئەوەی ئەمرۆشی لەگەل دابێت بالەکایەتی ھەربەلانکی شورش وکودایەتی بناسرێت کەلەھزرویادەوەری پێشمەرگەکانی شورشی ئەیلولیش قۆناغەکانی ژیانیان لەبالەکایەتی ھەربەیادگارێکی زیندوومایتەوە بەتایبەتیش لەلایەن خانەوادەی سەربەرزی بارزانی کەلەچەندین یادوبۆنەش داسەرۆک مسعودبارزانی ئاماژەی داوەبەساتەکانی ژیانیان لەدەڤەری بالەکایەتی ھەرلەبەرئەم رۆلەیەش بوورژێمی لەناوچووی بەعس بەھەمووشێوەیەک ھەولی لەناوبردنی ناوچەکەی دەداتەنانەت چەکی ناپالمی قەدەغەکراویشی بەکارھێنابەلام ھەمووئەمانەش نەیان توانی گاریگەری لەھەستی نەتەوەیی وشۆرشگێری خەلکی تێکۆشەری دەڤەرەکە دروست بکات
بۆیەش بەزیندووھیشتنەوەی ئەم مێژووە کارێکی گرنگ وپێویستە ھەم وەک یادگاریەک بۆرۆژانی سەختی کوردایەتی ھەمیش بۆئاشناکردنی نەوەی ئێستاوداھاتووی گەلەکەمان بەمێژووی شۆرشی ئەیلوول وبارزانی نەمرتابزانن ئەوەی بەدەست ھاتووەدەرەنجامی چ زەحمەتی وقوربانی دانێکەلەم چوارچێوەیەشدا وەک رێزگرتنێک لەخەبات وتێکۆشانی گەلەکەمان وبەزیندووھێشتنەوەی بیرەوریەکانی شۆرشی ئەیلول (رێکخراوی نەوەکانی ئەیلول )ھەلساون بەدروست کردنی مۆنۆمێنتێک لەدەروازەی دەڤەری بالەکایەتی کەئەمەیان جێگای دەست خۆش وستایشە ئومێدەوارین لەداھاتووشدارێکخراوەکەھەولەکانی چرتربکات بۆبەئەرشیف کردن ودیکۆمێنت کردنی پاشماوەکانی شۆرشی ئەیلول وبەزیندووھێشتنەوەیان تاھەمیشەوەک ھێمایەک بۆخەبات وقوربانی دانی گەلەکەمان بمێنێتەوە پێویستیشە لایەنە پەیوەندیدارەکانیش بایەخی زیاتر بەم رێکخراوەیەبدەن کەلەلایەن نەوەی ژمارەیەک پێشمەرگەکانی شۆرشی ئەیلول سەرپەرشتی دەکرێت
لەدوماھیداجارێکی تردەلێن رێکخراوی نەوەکانی ئەیلول دەستان خۆش
Top