لە پێشمەرگایەتی بۆ راهێنەری سەركردە.
April 27, 2019
وتار و بیروڕا
زۆر بوون ئەوانەی سەردەمێك شۆڕشیان كرد و بۆ ئازادی جەنگان، بەڵام بەردەوام نەبوون لە وەفا و راستی...! ئەوان نەبوون بە رابەر و گەورەی میللەت. چونكە گەورەیی بوون و سەركردایەتی كردن مەرج نیە هەوڵی بۆبدەی، زۆربوون ئەوانەی هەوڵی ئەوەیاندا وەك سەركردەو ڕێنیشاندەر سەیر بكرێن، كەچی نەیان توانی و زوو خامۆش بون بەو هۆیەی سەركردە بوون خۆرسكە و چەندین سیفەت وادەكات بگەیت بە لوتكە. لە سیفەتە هەرە باوەكان، راستگۆبون، خۆنەویستی، لەگەڵ نەتەوەكەت بیت و لە مەترسی بی پارێزی، چۆك دانەدان بۆ بەرژەوەندی خودی، خەمخۆری بۆ ئازادی میللەت... زۆرن سیفەتەكانی سەركردە لە نوسینێكی وەهادا كۆتایەی نایێت.
لە ئێستا سەرۆك بارزانی بوە بە رابەری نەتەوەی كورد، وەك سیمبولی نەتەوەیی سەیردەكرێت لە ناوخۆ تاكی كورد ئومێدی لەسەر بنیات ناوە. لە دونیای دەرەوە بە تایبەتیش لە لایەن وڵاتانی زلهێزی دونیا وەك سەركردەیەكی كاریگەر سەیر دەكرێت لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەی جێگەی باسە سەرۆك بارزانی جگە لەوەی خۆی هێمای ئاشتی و ئارامی نەتەوەكەمانە، بۆتە راهێنەر و پێگەیێنەری سەركردەی تر بۆ خزمەت كردنی میللەتەكەی. ئەوە روونە دوو كۆڵەكەی خزمەتكردن لە كوردستان دەرچوی قوتابخانەی بارزانی قوتابی سەرۆك بارزانی لەمەودوا خزمەت بە خەڵك دەكەن و تێدەكۆشن بۆ مافی گەلەكەمان.
بێگومان بوونی (كاك مەسرور) و (كاك نێچیر) بە پاڵپشتی سەرۆك بارزانی لە گۆڕەپانی سیاسی و حكومڕانی هەرێمی كوردستان ئومێد بەخشە بۆ هاووڵاتیان و دەرەوەش. چونكە دوو كارەكتەری سیاسی بەهێزن لە ئاسایش و دبلۆماسیدا، خاوەن پێگەی نێو دەوڵەتین، ئەمەش وا دەكات وڵاتانی دراوسێو گەورەكانی جیهان ئایندەی كورد روون ببینن، بە هۆكاری راستبینی ئەم دوو سەركردەیە لە ژێر سێبەری سەرۆك بارزانی.
خەڵكی كوردستانیش بە هیوا دەڕوانێتە ئایندە، چاویان لە دەستبەكاربونی ئەم سەركردە خاوەن تواناو خەمخۆرانەیە تاكو بتوانن بارو گوزەرانی خەڵكی بەرەو باشتر ببەن، حكومەتێكی بە هێز دروست بكەن لە بەرژەوندی خەڵكیدا بێت و خواستەكانین بێنێتە كایەوە.
هەرچەند جێپنجەیان دیارە بە تایبەت لەو بارە ناهەموارەی كوردستان تێكەوتبوو، بەشێكی خەڵكی لە ناوخۆو دەروە بە ئاواتەوە چاوەڕێی كەوتن هەرێمی كوردستان بون تەنانەت هەندێكیان كاریان لەسەر دروستبونی نەهامەتی دەكرد. زۆری نەبرد كوردستان هەستایەوە سەر پێ و تواندرا لە مەترسی دەركی پارێزراو بێت، هەڵبەت بە رێبەرایەتی كردنی سەرۆك بارزانی و كاركردنی خۆنەویستانەی دوو كۆڵەكەی كوردستان.
لێرەوە بۆمان روندەبێت قوتابخانەی بارزانی و پرۆگرامی سەرۆك، واتە خزمەتكردن و هەوڵدان لە پێناو سەربەرز ژیان و ئازا مردن، هەروەك خۆی باسی لەوە كرد بڕینی ئەم رێگە دژوارەی كورایەتی و پێشمەرگایەتی تاكو ساتی ئێستا كۆمەڵێك "تاڵی و شرینی چەشتوە" گرنگ مرۆڤ لە پێناو ئامانجە رەواكانی نەوەستێت و بەربەستەكان هەر چەند پۆڵاین بن بیان بڕێت سڵنەكاتەوە لەو دروشمە راستەی هەڵیگرتوە.
بۆیە سەرۆك وەك سەركردەیەكی خاوەن هەڵوێست لەسەر مافەكانی نەتەوەكەی لە دونیای سیاسی و كۆمەڵایەتی جیهاندا رێزی تایبەتی لێدەگیردرێت، نەتەوەكانی تریش خۆزگە بە بونی سەركردەی وا دەخوازن لە خۆشی ناخۆشی لەگەل گەلەكەی بێت و خەمەكانیان بكاتە كۆڵ.
-