شاسوار بە تەواو بوونی ئەرکی پێسپێۆدراو تەڵەکەی پێدا تەقێنرا
April 26, 2019
وتار و بیروڕا
شاسوار یەکێک بوو لەو درووست کراوانە، لە بارزگانێکی گوماناوی لەپڕ وەک سیاسەتمەارێک هەڵتۆقێنراو بە کۆمەڵێک درووشم هێنرایە ناو کایەی سیاسی، درووشمەکانی بە شێوەیەک بوون کە لە خەیاڵی دەروون نەخۆشەکانیشدا جێگایان نەدەبۆوە، بە درووشم جیهانێکی درووست دەکرد کە لە میژووی مرڤایەتیدا بوونی نەبووە بوونیشی نابێ، هەر ئەو درووشمبازی و جیهانە خەیاڵیە گومان بوون کە شاسوار دەستی موخابەراتی لە پشتە و بۆ کیشە درووست کردن درووست کراوە.
پرسیار ئەوەیە کێ درووستی کرد و چۆن درووستکرا و بۆ چ مەبەستێک درووست کرا؟
دوای ئەوەی دژبەرانی گوتاری نەتەوەیی بە پێکەوەیی و بە خۆ کەرتکردن لە بەرامبەر گوتاری نەتەوەیی و هەڵوێستە نیشتیمانیەکانی سەرۆک بارزانی تووشی شکست بوون، هیچ بیانوویەک نەمابوو تا جارێکی تر خەڵکی پێ چەواشە بکەن و وەک دەیانەوێ ئاراستەیان بکەن، لەوەش دەترسان خەڵکەکەیان لە نائومێدیدا بە دوای دۆزینەوەی راستیەکاندا بگەڕێ، جا بۆ ئەوەی رێگا لە بیرکردنەوەی خەڵک بگرن شاسواریان هێنایە سەر شانۆی سیاسی، داگیرکارانی کوردستانیش ئەوەیان بە دەرفەت زانی و کەوتنە پشتیوانی شاسوار، ئێستا ئەرکی تەواو بووە و ئەوەی مەبەستیان بوو پێیان کرد و دەزانن لەوەشی زیاتر پێناکرێ، وەک دەبینین تەڵەکەیان پێدا تەقاندەوە و کەوتنە بڕ بڕ کردنی نەوەی نوێ و فراکسیۆنەکانی و لەڕاست یەکتڕا هێنانیان، بۆ ئەوەش کە کێ درووستی کرد؟ چاوەڕوان بن پرۆژە بازرگانیەکانی و چاڤی لانیش لە لایەن ئەو دەستەوە دەکەونە بەر هەڕەشە و مەترسی کە درووستیان کردووە.