ئامانجی پارتی حكوومەتێكی كارا ،خزمەتگوزار وكوردستانێكی بەهێزترە..

ئامانجی پارتی حكوومەتێكی كارا ،خزمەتگوزار وكوردستانێكی بەهێزترە..
پارتی دیموكراتی كوردستان دەیەوێت كابینەی نۆیەم كابینەیەكی بەهێز بێت، هەروەها چۆن دروشمی هەڵبژاردنیشی كوردستانێكی بەهێز بووە، كابینەیەكی خزمەتگوزار بێت، بە دڵنیایەوە پارتی گۆڕانكارییەكی زۆر لە پۆستەكانی خۆی لە حكوومەتدا دەكات، خەڵكی شارەزا و پسپۆر و بەتوانا لەو شوێنانە دادەنێ، بۆ ئەوەی بتوانن هەم لە رووی پێشكەوتن و گەشەكردنەوە هەم لەرووی خزمەتگوزارییەوە باشترین خزمەت بە خەڵك و هەرێمی كوردستان بكەن. پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا لە ئاستێكی زۆر باشدایە، هیوامان وایە كۆتایی بەو ناكۆكییانە بهێت كە لە ساڵانی رابردوو زیانی بە هەردوو لا گەیاندووە.پارتی دیموكراتی كوردستان دەرفەتی پێویستی بە لایەنەكاندا بۆ دانوستاندن، بۆ ئەوەی رێككەوتنێكی گشتگیر دروست بێت یان زۆرینە دروست بێت، بۆ ئەوەی حكوومەتێكی بەهێز و سەقامگیر لە هەرێمی كوردستان دروست بێت، پارتی لەگەڵ لایەنی دووەم و سێیەم گەیشتووەتە رێككەوتن، هەنگاوەكانی هەمواركردنی یاسای سەرۆكایەتی هەرێم دەستی پێ كردووە، بەم زووانە لە رووی یاساییەوە هەنگاوەكان تەواو دەبن، دوای دەستبەكاربوونی سەرۆكی هەرێم كاندیدی سەرۆكی حكوومەت ڕادەسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ، هیوامان زۆرە كە لە ماوەیەكی زۆر نزیكدا حكوومەت دەست بەكار بێت و ئەمەش خواستی پارتی و خەڵكی كوردستانە، پارتی دەیەوێت كابینەی نۆیەم كابینەیەكی بەهێز بێت، هەروەها چۆن دروشمی هەڵبژاردنیشی كوردستانێكی بەهێز بوو، كابینەیەكی خزمەتگوزار بێت، بە دڵنیایەوە پارتی گۆڕانكارییەكی زۆر لە پۆستەكانی خۆی لە حكوومەتدا دەكات، خەڵكی شارەزا و پسپۆر و بە توانا لەو شوێنانە دادەنێ، بۆ ئەوەی بتوانن هەم لە رووی پێشكەوتن و گەشەكردنەوە هەم لەرووی خزمەتگوزارییەوە باشترین خزمەت بە خەڵك و هەرێمی كوردستان بكەن.پارتی دیموكراتی كوردستان نەرمی نواندووە، بەلای پارتی دیموكراتی كوردستانەوە ئایندە و سەقامگیری كوردستان یەكڕیزی و تەبای نێو ماڵی كورد لە ئەولەویەتی كارەكانە، بۆیە پارتی لەو پێناوەدا بۆ ئەوەی كۆدەنگی و یەكڕیزی و سەقامگیری دروست بێت و ئەو بارودۆخەی كە لەناوچەكە دەگوزەرێت كوردستان بەدەر بێت، هەوڵی داوە كە زۆرترین ئەو لایەنانەی خاوەن پێگەی جەماوەرین خاوەنی كورسی پەرلەمانن بەشداری لە حكوومەت بكەن، ئەوەش لەبەر بەرژەوەندی خەڵك و داهاتووی كوردستانە.پارتی دیموكراتی كوردستان وەك هەمیشە زەرورەتێکی مێژووی بۆ رابەرایەتیکردنی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان دامەزرا لەم پێناوەشدا بەزۆر قۆناغی جۆراوجۆر گوزەری کرد و ھەوراز و نشێوی زۆری بینی بەڵام ھیچ کات نە بە شکست بێ ئومێد بوو ، نە بەسەرکەوتنیش مەغرور بوو ، ھەر ئەمەش نھێنی سەرکەوتن و مانەوەی پارتییە بە بەھێزی.
لە قۆناغێکی وەک ئێستای کوردستانیشدا نەیارانی پارتی لێرەو لەوێ گرەویان لەسەر لەناوبردن و لاوازكردنی پارتی دەکرد بەڵام سوپاس بۆ خوا لە سایەیی سیاسەتی ژیرانە و حیکمەت و وردبینی سەرۆک هێژا مسعود بارزانی خەونەکەیان نەھاتەدی و لە دوو ھەلبژاردنی گرنگ و جیاوازدا کە تەنھا پێنج مانگ نێوانیان بوو پارتی وەک حزبی یەکەم لە ھەرێمی کوردستان مایەوە،لەماوەی پێنج ساڵی رابردوودا بە کۆمەڵێک قۆناغ و رووداوی سیاسی گوزەریکرد، کە دیارترینیان قەیرانی دارایی، شەڕی دژی تیرۆرستانی داعش، ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان، خیانەتەکەی 16/10/2019 ئاسان نەبوو، بەڵام لەگەڵ ھەموو ئەمانەشدا پارتی توانی خۆڕاگرانە بەرگری بکات و قەوارەی سیاسی و دەستوری ھەرێمی کوردستان بپارێزێت کە سەرەنجام بووە ھۆکاری ھەرە گەورە تا کوردستانیان بە ویژدانەوە لە 30/9/2019 رابردوودا پاداشتی بدەنەوە، بەمەش ئەرکی پارتی قورستربوو چونکە چەندی کورسی پارتی زۆرتربێت بە دڵنیاییەوە بەرپرسیاریەتیشی زۆرتر دەبێت، تا بە جددیتر کاربکات لە پێناو خزمەتگوزاری زیاتری کوردستانیان بۆ ئەوەی کوردستانێکی بەھێز بونیات بنێت، ھەرچەندە ھەڵبژاردن پرۆسەیەکی دیموکراتی و مافی ڕەوای خەڵکە بەڵام لە ھەمان کاتیشدا رێگەی پتەوکردنەوەی دامەزراوەکانی کوردستان و نوێکردنەوەی دەزگا شەرعیەکانە بۆیەش گرنگە پارتی دیموكراتی كوردستان ئەم متمانەیە و بڕوابوونەی گەلی كورد بە ھەند وەربگرێت، چونکە ئەمەیان بەشێکی گرنگە لە بەرپرسیاریەتی ، لێرەشەوە دەگەینە ئەو راستیەیی کە لەم خوولەیەدا ئەرک و بەرپرسیاریەتی پارتی لە جاران جیاوازتر وقورستر دەبێت بۆ درێژەدان بە کاروانی ئاوەدانی و خزمەتکردن ، چونکە رابردوو دەریخست کە پارتی لە خزمەتکردنی خەلکی کوردستان پێشەنگ بووە بۆیەش متمانەی پێدەدەن ، کە ھەر ئەمەشە ئەرکی پارتی قورستر و مکورتر دەکات بۆ خزمەتکردنی ھاوڵاتیان و چاکترکردنی ژیان و گوزەرانیان کە گرنگیشە لایەنە سیاسیەکان بە بەرپرسیاریەتی گەورەترەوە بۆ بەرژەوەندی باڵای کوردستان بیربکەنەوە و لە ئاست ھەستیاری ئەم قۆناغەیەدا بن و پالپشت و پشتیوانی کابینەکەی بەرێز مەسرور بارزانی بن و ھەوڵی جددیتر بدەن بۆ دەربازبوون لەم قۆناغەیەدا کە بە دڵنیاییەوە ئەزموونی کوردستان بەرەو ئاسۆیەکی روونتر ھەنگاو دەنێت . رۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هێزی یه‌كه‌می براوه‌ی هه‌ڵبژاردن زۆر گرنگه‌ كه‌ تا دواكات ده‌ست به‌وه‌وه‌ بگرێت حكوومه‌تێكی نیشتمانی به‌هێز به‌ به‌شداری یه‌كێتی و ئه‌و حزبانه‌ی پێویسته‌ به‌شداری حكوومه‌ت بكه‌ن، پێكبهێنێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌نگه‌ی گه‌ل پێ داون، ئه‌مه‌ به‌رپرسیارێتی مێژووییه‌ كه‌ نابێ گه‌ل بێئومێد بكرێت له‌وه‌ی كه‌ ده‌نگ بدات یان نا، وه‌ك یه‌ك وایه‌ و ڕێز له‌ ده‌نگ و ده‌سه‌ڵاتی ناگیرێت.لە ڕووی ئابووری و ئەمنی و دیپلۆماسی و لە ئێستایشدا كاتێك نێچیرڤان بارزانی بەربژێر دەكرێت بۆ سەرۆكی هەرێم و مەسروور بارزانی بەربژێر دەكات بۆ سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەم دووكەسایەتییە عینوانی كوردستانێكی بەهێزن، كوردستانییان چاویان لەوەیە لە چوار ساڵی ئاییندەدا پێگەی كوردستان لە ڕووی ئابووری و سیاسی و نێودەوڵەتییەوە بەهێزتر بكرێت، خزمەتگوزاریی پێویستیان پێشكەش بكرێت، گۆڕانكارییش لە هەڕەمی دەسەڵاتدا، تایتڵی قۆناخی كوردستانێكی بەهێزە ئه‌گه‌ر نا ئیتر نابێت پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌وه‌ زیاتر دوا بكه‌وێت كه‌ بۆ دنیای ده‌ره‌وه‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كه‌ن، باش نابێت كه‌ شه‌ش مانگه‌ حكوومه‌ت كاربه‌ڕێكه‌ره‌.بۆیە، ئیتر كاتی ئەوە هاتووە ، كە كوردستانێكی بەهێز لە لەرێگەی دەستبەركاربوونی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی نوێی كوردستان بونیات بنیرێت ،ئەوەش دەبێتە هۆی پاراستنی خاكی كوردستان وئەزموونەكەی لە گشت مەترسییەكان ..
Top