بۆ ئەوانەی دژایەتی پارتی وەک ئامانج وەردەگرن

بۆ ئەوانەی دژایەتی پارتی وەک ئامانج وەردەگرن
زۆرێک لە حزبەکان بە درووشمی قەبە و بە ئامانجی دژایەتی کردنی پارتی و دوور خستنەوەی لە گۆڕەپانی خەبات و قوربانیدان درووست بوون، لەو پێناوە و بۆ گەیشتن بەو ئامانجەش هەموو ریکارێکیان گرتۆتە بەر و ئامادەن رێکاری تریش بگرنە بەر و رێکارە گیراوە بەرەکانیش دووبارە بکەنەوە, بەڵام سەرکەوتوو نەبوون و شکست لە دوای شکستیشیان بەسەر هاتووە, ئەگەر هەڵوێستی خۆیان نەگۆڕن لەمەو دواش سەرکەوتوو نابن و شکستی تریش بەسەر خۆیان دێنن، بۆیە لە سۆنگەی بەزەیی و پەرۆشیم بۆیان رێنماییان دەکەم و پێیان دەڵێم: ئەو میکانیزمەی بۆ بەگژادا چوونەوەى پارتی گرتووتانەتە بەر هەڵەیە و هەرگیز ناتوانن سەرکەوتوو بن، جا ئەگەر دەتانەوێ بە ئامانجەکەتان بگەن و بەسەر پارتیدا سەرکەون، چیتان پێدەڵێم وا بکەن و ئەو نەخشەیە جێبەجێ بکەن کە من بە لەبەر چاوگرتنی خواستی خەڵکی کوردستان لە مێژوو بۆم هەڵێنجاون، ئەوا لە باتی ستراتیجی عێراقچێتی ستراتیجی سەربەخۆیی کوردستان بکەنە بەرنامەی کار و خەباتتان، لە پارتی باشتر هەڵگری خواست و ئامانجە نەتەوەییەکان بن، لە پارتی باشتر کوردایەتی بکەن و لە پارتی باشتر بەرگری لە کوردبوون و کوردستانی بوون بکەن.
لە هەموو ئەوانەش گرنگتر و کاریگەرتر بۆ سەرکەوتنی ئێوە و شکست پێهێنانی پارتی، لە پارتی باشتر پابەندی رێبازی بارزانی نەمر بن، چونکە داهاتوو بۆ ئەو حزبەیە کە لە خەبات و خزمەت کردنی خەڵکدا رێبازی بارزانی نەمر دەکاتە کارنامەی خۆی.
Top