کابینەی نۆیەم،تەواوکاری کابینەی ھەشتەم و کاراکتەری بە توانا ..
April 21, 2019
وتار و بیروڕا
چەند ساڵی رابردوو، سەرەرایی بوونی کێشە وقەیرانی زۆرەوە ،بەڵام بە ھۆی گرتنەبەری سیاسەتێکی ژیرانە توانرا کەشتی ھەرێمی کوردستان بەرەو قەراغی دڵنییایی بگەێنێت. ھەرێمی کوردستان لە ئاستی ھەرێمی و سەروو ھەرێمی، بەھۆی پێگە ژیۆسیاسی و ژیۆستراتیژی و تەنانەت ژیۆئیکۆنۆمییەکەی پەیوەندییەکانی پتەوتر و باشترن بەبەراورد لەگەڵ بەغدا. بۆیە ئەوەش جێگەی ھەڵوەستەلەسەرکردنەوە و ھۆکاری زۆرن. بەڵام دیپلۆماسی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەپاڵ بوونی ھێزی پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش و ھەروەھا بوونی دەرفەتی ئابووری بێوێنە لە ھەرێمی کوردستان بۆ کۆمپانیا و وەربەھێنەرانی بیانی وایکردووە کە تا ئاستی دەوڵەت ئەو پەیوەندییانە بەرز ببێتەوەپارتی وەک ھێزی یەکەمی کوردستان، لەڕووی سیاسی و یاساییەوە بەرپرسیارییەتی گەورەی لەئەستۆدایە. ڕووداو و ئەزموونی سیاسی و پەرلەمانی و ئابووریی و ئاسایشی، لانی کەم چوار ساڵی ڕابردوو وایکردووە کە پارتی دیموکراتی کوردستان، بە ھەستیاری و وریاییەوە مامەلِە لەگەڵ ھیزە سیاسییەکانی دیکە بکات. لەلایەکی تریشەوە ئەو ڕاستییە دەرکەوتووە کە پارتی و ھیزە سیاسییەکان تەنھا پێکەوە دەتوان کوردستان بپارێزێن و سەقامگیری و ئاشتەوایی سیاسی و کۆمەڵایەتی دەستەبەر بکەن و ڕووبەرووی کێشە و گرفتە ناوخۆیی و دەرەکییەکان ببنەوە، ھەروەھا لە ھەمبەر بەغدا بەھێز بن. بێجگە لەمەش مافی ھەر ھێزێکی سیاسییە کە ئەرکی دروستکردنی کابینەی حکومەتی لە ئەستۆیە لە لایەنە بەشداربووەکانی دڵنیا بێت، بۆ ئەوەی بتوانێت بەرنامەکانی خۆی و حکوومەت جێبەجی بکات و سەرکەوتوو بێت لە بەجێگەیاندنی بەڵێنەکانی ھەڵبژاردن، کە لەکاتی ھەڵمەتەکانی ھەڵبژاردندا بە دەنگدەرانی داوە. بۆ نموونە رێککەوتنی پارتی و یەکیتی نشتیمانی کوردستان و ھەروەھا پارتی و بزوتنەوەی گۆڕان، ئەگەر ھەردوو لایەن بەپێی خاڵەکانی رێککەوتنەکە کار بکەن و ھەروەھا پابەندبن بەجێبەجێکردنی ئەوە بەدڵنیاییەوە بە ھۆی پێگەی جەماوەری و ژمارەی کورسییە پەرلەمانییەکەیان و ھەروەھا مێژوویان لە کارکردن پێکەوە و تەنانەت ناکۆکیش، دەتوانێت بارودۆخێکی جێگیر و سەقامگیری سیاسی و ئابووری و تەنانەت ئاسایشی بێنیتە ئاراوە. بۆیە ئەم رێککەوتننانە بەپێی واقعی سیاسی کوردستان بەشێکە لە پرۆسەی سیاسی و لەپاڵ دابەشکردنی دەرفەتەت و پۆستە سیاسییەکان ھەڵگرتن و دابەشکردنی بەرپرسیاریەتییەخەلکی کوردستان دوای سەرکەوتن لە ھەڵبژاردنەکانی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ متمانەی بەخشییە پارێزەری کوردستان و ئێستا ئاوەدانی وئارامی وکوردستانێکی بەھێز وحکومەتێکی تۆکمەیان دەوێت چونکە رابردوو دەریخستووە ھەرکاتێک پارتی بەھێز بووبێت کوردستانیش بەھێزبووە بەمەش خەونی نەیارانی پارتی پووچەل کرایەوە کە چۆن گرەویان لەسەر لەناوبردنی پارتی دەکرد بەلکو رێک خەونەکە پێچەوانە بوویەوە بینی مان چیان بەسەرھات و چۆنیش بەرەوو لە ناوچوون ورووخان و کەمی دەنگ چوون سەرکەوتنی ئەم جارەش بۆ پارتی شتێکی تازە ونوێ نیە بەلکو کەلتورێکی کوردانەیە لەرەسەنایەتی خەلکی کوردستان ھەر قولاوە کە ھەمیشە لەھەرێمی کوردستان یەکەمی بێ رکابەرە بەلکو بەو پێەی پارتی لەسەر دەستی بارزانی نەمر دامەزراوە رەگ وریشەی قولی جەماورەی ھەیە لە٢٥ی ئەیلوولی ٢٠١٧ سەرکێشی گەورەترین پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆی کرد لە دوای خیانەتەکەی ١٦ی ئۆکتۆبەریش تەنھا سەرۆک بارزانی وپێشمەرگەی پارتی لە سەنگەرەکانی بەرگری و پاراستنی کەرامەتی کوردستان مانەوە بۆیە مافی گەلی کوردستانە متمانەیان پێ ھەبێت و دەنگی خۆیان پێ بدەن ،کەدڵنیان چۆن لەرابردوو دا ھەموو شانازی وسەروەرییەکانی مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان پەیوەستە بە پارتی لە ئایندەشدا ھەروا دەبیت کە ھیچ بریارێک بەبێ پارتی ناتواندرێت بدرێت لە کاتی بەرگی ومقاوەمشدا پارتی ھەر لە مەیداندا دەمێنێتەوە کە داستانەکانی پردی وسحێلا و تلسقۆف لە یادمانن کە چۆن پێشمەرگەکانی پارتی و سەرۆک بارزانی سنوریان بۆ خیانەت و دوژمنان کێشا و رێگریان لە مەرامی خائین و خاک فرۆشان کرد.خەڵکی کوردستان ، دوای تێپەرٍاندنی ٤ ساڵی پر کێشە وشەرٍوگەمارۆ وقەیران ، لە چاوەروانی کابینەی نوێی حکومەتی کوردستانن تا پرۆسەی خزمەتگوزارییەکان لە گشت بوارەکان بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و ھەروەھا ھەوڵەکان لە رێگەی ھەر دوو دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەتی کوردستان چرٍ بکرێنەوە تا لەگەڵ بەغدا بکەونە گفتگۆوە و تا مافە دەستوورییەکان جێبەجێ بکرێن .ئەوەی دوای زیاتر لە شەش مانگ لە ھەڵبژاردنەکانی ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ دا گوزەر دەکات ، ھەندێک لایەن دوور لە رێزگرتن لە دیموکراسی و مافی خەڵکی کوردستان ، رۆژێک بە ناوی وەزیرێک و رۆژێکی تر بەناوی جێگری سەرۆکی ھەرێم و سەرۆک وەزیران ھتد .. کاریگەریان لە سەر دەستبەکاربوونی سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەتی کوردستان گرتووە ، لە راستیدا سیستمی سیاسیی کوردستان شێوەی پەرلەمانی بووە و سەرۆکایەتیی نەبووە، بەڵام تێگەیشتنی ھەڵە لە کوردستان بۆ سیستمی سیاسیی کراوە، وا پێناسەی بۆ کراوە ئەگەر سەرۆک لە پەرلەمانەوە بێتە ھەڵبژاردن، سیستمی پەرلەمانییە و ئەگەر خەڵک ھەڵیبژێری سەرۆکایەتییە. نەخێر بەمشێوەیە نییە و لە زۆر وڵاتی دنیا کە سەرۆک لەناو خەڵک دێتە ھەڵبژاردن، بەڵام سیستمی سیاسیی پەرلەمانییە، بۆیە بەشێوەیەکی گشتیی ئەو سیستمەی ھەیە پەرلەمانییە و جێی خۆی گرتووە.دانانی دوو جێگر بۆ پۆستی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان شەرعیەتی پرۆسەی سیاسیی لە کوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، چونکە ئەوە بەڵگەیە بۆ ئەوەی سیستمی سیاسیی لە کوردستان پۆست بۆ حزب و کەسەکان دروست دەکات بۆ رازیکردنی حزب، ئەوە ھەنگاوێکی ھەڵەیە و پرسیاری زۆر دروست دەکات و رووبەڕووی پێکدادان لەگەڵ پۆستەکانی تر دەبێتەوە، بۆیە پێویستە کوردستان بچێتە قۆناغی دامەزراوەیی و بیرۆکەی دانانی دوو جێگر بۆ سەرۆکی ھەرێم پێویستە ڕەت بکرێتەوە. خەڵکی کوردستان ، لە رێگەی پرۆسەیەکی دیموکراسی و دەنگدانەوە حزبی دیاریکراویی خۆی ھەڵبژاردووە و ھەر حزبێک باش دەزانێ کە مافی چەندە ئەوەی ئێستاکە بەدی دەکرێت جگە لە پاوانخوازی و بەرژوەندیخوازی " یەکێتی و گۆران " ھیچی تری تێیدا بەدی ناکرێت ، دەبێتە گشت لایەنە سیاسییەکان قبوڵی دەرئەنجامەکان بکەن و رێز لە ئیرادەی خەڵکی کوردستان بگرن بۆ ئەوەی ھەر چی زووتر سەرۆکایەتی ھەرێم و حکومەتی کوردستان دەستبەکار بن .لەلایەکی ترەوە بۆ قۆناغی ئێستەی کوردستان پێکھێنانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی پێویست نییە، ئێمە لە حاڵەتێکی تەنگژەی سیاسیی نین تا لە ڕێی ئەنجوومەنی باڵای سیاسییەوە کارەکان بەڕێ بکرێ، خەڵکی کوردستان دەنگی داوە و ئێستە دامەزراوەکان پێویستە بەپێی دەنگدانی ھاووڵاتییان دیاری بکرێن، پێکھێنانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی مانای متمانە نەبوونە بە دامەزراوەکانی ھەرێم. نە دەسەڵاتی ئێستەی کوردستان و نە ئۆپۆزسیۆن تەندروست نین، بەپێی ڕابردوو کە حکوومەت بنکەفراوان بووە، بەشێک لە حزبەکان وا کاریان کردووە کە لە دەسەڵات بن و ئۆپۆزسیۆنیش بن، پێویستە ئیتر حزبی یەکەمی کوردستان ڕێ لەوە بگرێ و نابێ چیتر حزبەکان لای خەڵک وەک ئۆپۆزسیۆن بن و لە دەسەڵاتیش بەشداربن. ئەوەی لە ئێستادا گرنگە و دەبێ ئەوڵەوییەت گشت ھێزولایەنەکان بێ بەرژوەندییە باڵاکانی خەڵکی کوردستان بێ نەک ئەم پۆست و ئەم وەزیر و جێگر وھتد .. خودی سیاسەت و دیپلۆماسی سەرکەوتوویی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا پێگەی ژیۆسیاسی و ژیۆستراتیژی و ژیۆئێکۆنۆمیکی ھەرێمی کوردستان لەپاڵ جەنگی قارەمانانەی پێشمەرگە لە دژی داعش وایکردووە ھەولێر، ببێتە ژمارەیەک لە ھاوکێشە ھەرێمییەکان و ناوخۆیی عێراقدا. بێجگە لەمانەش، بوونی نائاسایشی و پێکدادان و بارگرژی سیاسی و باروۆدخی خراپی ناوچەکانی تری عێراق، وایکردووە ھەریمی کوردستان وەکوو دورگەیەکی ئارام و خاوەن سەقامگیری و ئاسایش لە عێراق و ناوچەکە سەیر بکرێت.بۆیە ، بە ھەرچی زووتر دەستبەرکاربوونی دامەزراوەی سەرۆکایەتی ھەرێمی کوردستان و کابینەی نۆیەمی حکومەتی کوردستان ، ھەنگاوەکان بۆ پێشکەوتنی وڵات و کوردستانێکی بەھێز خێراتر دەکات.
دياري بكريَن، ثيَكهيَناني ئةنجوومةني بالَاي سياسيي ماناي متمانة نةبوونة بة دامةزراوةكاني هةريَم. نة دةسةلَاتي ئيَستةي كوردستان و نة ئؤثؤزسيؤن تةندروست نين، بةثيَي رِابردوو كة حكوومةت بنكةفراوان بووة، بةشيَك لة حزبةكان وا كاريان كردووة كة لة دةسةلَات بن و ئؤثؤزسيؤنيش بن، ثيَويستة ئيتر حزبي يةكةمي كوردستان رِيَ لةوة بطريَ و نابيَ ضيتر حزبةكان لاي خةلَك وةك ئؤثؤزسيؤن بن و لة دةسةلَاتيش بةشداربن. ئةوةي لة ئيَستادا طرنطة و دةبيَ ئةولَةوييةت طشت هيَزولايةنةكان بيَ بةرذوةنديية بالآكاني خةلَكي كوردستان بيَ نةك ئةم ثوَست و ئةم وةزير و جيَطر وهتد .. خودي سياسةت و ديثلؤماسي سةركةوتوويي هةريَمي كوردستان و هةروةها ثيَطةي ذيؤسياسي و ذيؤستراتيذي و ذيؤئيَكؤنؤميكي هةريَمي كوردستان لةثالَ جةنطي قارةمانانةي ثيَشمةرطة لة دذي داعش وايكردووة هةوليَر، ببيَتة ذمارةيةك لة هاوكيَشة هةريَمييةكان و ناوخؤيي عيَراقدا. بيَجطة لةمانةش، بووني نائاسايشي و ثيَكدادان و بارطرذي سياسي و باروؤدخي خراثي ناوضةكاني تري عيَراق، وايكردووة هةريمي كوردستان وةكوو دورطةيةكي ئارام و خاوةن سةقامطيري و ئاسايش لة عيَراق و ناوضةكة سةير بكريَت.بوَية ، بة هةرضي زووتر دةستبةركاربووني دامةزراوةي سةروَكايةتي هةريَمي كوردستان و كابينةي نوَيةمي حكومةتي كوردستان ، هةنطاوةكان بوَ ثيَشكةوتني ولآت و كوردستانيَكي بةهيَز خيَراتر دةكات.