بنیاتنانى مرۆڤــی كوردستانی و راهێنانى مامۆستایان
April 19, 2019
وتار و بیروڕا
بێگومان فێربوونى هه‌ر مرۆڤێك گه‌شه‌كردن و په‌ره‌پێدانى تواناكانیهتى به‌ره‌وباشتر به‌تایبه‌تى راهێنان و مه‌شقی مامۆستایان له سه‌ر سیسته‌مى نوێی په‌روه‌رده و فێركردن و پرۆگرام و پسپۆرییه‌كه‌ى خۆى و په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌كردنى زیاتری تواناكانیهتى و له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى كه پێویسته وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌نگاوى وورد و به‌رده‌وامى بۆ بهاوێژێ و بیكاته كردار و به به‌رده‌وامى راهێنان به مامۆستایان بكرێت له پێناو و به‌مه‌به‌ستى بنیاتنانى مرۆڤى كوردستانى، چونكه مامۆستا پێگه‌یه‌كى گرنگى هه‌یه له كۆمه‌ڵگه و له هه‌مان كاتیش‌دا یه‌كێكه له كۆلهگه گرنگه‌كانى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده وفێركردن كه له سه‌ر ده‌ستى مامۆستاكانمان ده‌توانین مرۆڤی كوردستانى به باشترین شێوه بنیات بنێنن. ده‌رئه‌نجام بنیاتنانى نیشتمان و هه‌ستانه‌وه و پێشكه‌وتنى میلله‌ته‌كه‌مانه، چونكه راهێنانى به‌رده‌وامى مامۆستایان جگه له‌وه‌ى هاوكاره بۆ پێشكه‌وتنى پرۆسه‌ى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌مان كاتیش‌دا یارمه‌تیده‌ره بۆ مامۆستایان له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانى زیاتری توانا و پسپۆری خۆیان و گه‌یاندنى زانیارییه‌كان به باشتر و ده‌رخستنى زیاتری رۆڵى ئه‌رێنى مامۆستایان له پرۆسه‌كه و بنیاتنانى مرۆڤ به شێوه‌ى باشتر و خێراتر، بۆیه گرنگه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان دیدگایه‌كى روون و دوور مه‌ودای هه‌بێت بۆ بنیاتنانى مرۆڤى كوردستانى هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ هه‌مواركردنى پرۆگرامه‌كان و خوێندنى بابه‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌یی و ره‌وشتى و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و كارامه‌ییه‌كانى ژیان و راهێنانى مامۆستایان به چڕى ئه‌نجام بدرێت له سه‌ر پسپۆری و خوێندنى ئه‌و بابه‌ته سه‌رده‌میانه‌ى ئامانج لێی بنیاتنانى مرۆڤى كوردستانییه به شێوه‌یه‌كى راست و دروست كه له‌وێوه بتوانین كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ووشیار و به ئاگا بهێنینه به‌رهه‌م كه هه‌مووانى لا په‌سند بێت، چونكه ئێمه پێویستیمان به كۆى كۆمه‌ڵگه‌ى كوردستانى هه‌یه تا له داهاتوودا رۆڵه‌كانمان بتوانن ده‌ستكه‌وتى زیاتر بۆ كوردستان به‌ده‌ست بهێنن و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كى ووشیار و زیندوو له سه‌ر زه‌وى له خاكى كوردستان پارێزه‌ری ده‌ستكه‌وته‌كانى كوردستان بێت و نوێنه‌ری هه‌رێمه‌كه‌مان بێت له گۆڕه‌پانه جۆراوجۆره‌كان خاوه‌ن داهێنان و دۆزینه‌وه ونۆژه‌ن كردنه‌وه بنیاتنان بێت به تیوری و پراكتیكى به‌رهه‌مى دیار بێت، بێگومان ئه‌وه‌ش پێویستى به نه‌خشه رێگایه‌كى روون هه‌یه‌كه وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له رێگاى لێژنه‌یه‌كى پسپۆڕ و په‌یوه‌ندیدار ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى شیاو له پسپۆڕی په‌یوه‌ندیدار بنێردرێته ووڵاتانى پێشكهوتووو له بواری مه‌شق و راهێنان و مامۆستای سه‌ركرده‌یان لێ دروست بكرێت و له ماوه‌یه‌كى دیاری كرا‌و بگه‌رێته‌وه هه‌رێمى كوردستان لێره مه‌شق و راهێنانى به‌رده‌وام به مامۆستایانى تری هه‌مان پسپۆڕی بكه‌ن بۆ گه‌شه‌پێدان و په‌ره‌پێدانى تواناكانیان و تا بتوانن له قوتابخانه‌كاندا رۆڵى سه‌ره‌كى و بنیاتنه‌ر ببینن له بنیاتنانى مرۆڤى كوردستانى، پێویسته ناوى مامۆستایانى ده‌ستنیشانكراو له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كى دڵسۆز و پسپۆڕ ووردبینى له ناوه‌كانیان بكرێن و ئینجا له‌لایه‌ن ئه‌و لێژنه‌یه‌وه په‌سند بكرێن، چونكه په‌یوه‌ندیداره به چاره‌نووسى میلله‌تێك ئه‌ویش بنیاتنانى مرۆڤى كوردستانییه، نه‌ك بۆ دڵ رازی كردن پادداشت و گه‌شتى حه‌سانه‌وه و ئاسوده‌یی بێت، به‌ڵكو گه‌شتى پڕ له به‌رپرسیاریه‌تى و ماندوو بوون و دڵسۆزییه، هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لێژنه‌یه‌كى پسپۆڕییه‌وه سه‌رپه‌رشتى راهێنانه‌كان بكه‌ن، بێگومان نموونه‌ى ئه‌و ووڵاتانه‌ش یه‌كجار زۆرن كه له رێگای مه‌شق و راهێنانى مامۆستاكانیانه‌وه مرۆڤی ووڵاته‌كانیان بنیاتنا به سوود وه‌رگرتن له ئه‌زموونى ووڵاتانى تری پێشكه‌وتوو.
به‌رێوه‌به‌رى گشتى چاڵاكى وه‌رزش و هونه‌ر
ماسته‌ر له كارگێڕى په‌روه‌رده‌یی