لەئەگەری درەنگ کەوتنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کێ زەرەرمەندە؟

لەئەگەری درەنگ کەوتنی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم کێ زەرەرمەندە؟
ماوەی نزیکەی دووسەد رۆژ بەسەرهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەرێت وتاکوئێستالایەنەسیاسی وبراوەکانی هەڵبژاردن نەیان توانیووە بگەن بەسازان ولەیەک گەیشتن لەبەرپۆست و ئیمتیازی شەخسی وحزبی لەکاتێک دا کوردستان بەقۆناخێکی سەخت گوزەردەکات وهەمیشەموعەرەزەبۆدەستێوەردان ودزەکردنی ئەجێندایی دەرەکی خواست و ویستی لایەنەکان خراوەتەپێش خواستی خەڵک هاونیشتمانیانی کوردستان گەرەکیان بوو لەدوای قوربانی دان وماڵوێرانی وکۆتایی هێنانی شەری نەگریس وداسەپاوی تیرۆرستانی داعش تموحی زیاتریان هەبوولەلایەنەسیاسیەکان بەوەی پاداشتیان بکەنەوەچونکەخەڵک ماندووی شەربووهەم بەجەستەهەم بەدەروون کاتێک بریاری هەڵبژاردنیش درا دڵی هاونیشتمانیان ئاودرا بەوەی ئومێدی زۆیان هەڵچنی بوو چونکە زۆربەی حزبەرکابەرەکان سەقفی تەوەقوعاتی خەڵکیان هێندەبەرزکردبووەو وێنای بەهەشتی زەمینیان دەکرد گەلۆکاتی ئەوەنەهاتووە بڕیاربدەن وحکومەت لەقالب وئیتاروسیاقی تەسکی بەرژەوندی کەسی دەربازبکرێت حکومەتێکی گشتگیرپێکبهێنرێت کەگوزارشتکاری هەموان بێ دایکێکی جەرگ سوتاو منداڵێکی بێ باوک کاسبکاروجوتیار تۆبڵێی بەرگەی ژانی لەوەزیاتربگرن ئەرێ کاتی ئەوەنەهاتووە مانۆری شاندە دانوستانکارەکان دانوستانەکانیان بۆگەل شەن وکەوبکەن وبەرهەمداربن
بۆچی لایەنی مڕاوەغەکاروکات کوشتەبەگەل ناناسێنن دەبێ بازاری ئیعلام هەربەسەردانی بێ بەرهەم گەرم بکرێت بەرژەوەندی میلەت هەرئەوەیەیاچاوەروانی گەورەتر ؟
لەئەگەری زیاتردرەنگ کەوتنی پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کورستان زەرەرمەندی یەکەم هاونشتیمانیان بەتایبەت خەڵکی ڕەش وڕووت وعەوام دواجاریش بەرژەوەندیەباڵاکانی هەرێمەکەمان وئەزموون و هەژموونی هەرێمەکەمان زیاتردەکەوێتەژیر پرسیار
بۆسەرجەم لایەسیاسیەکانی کوردستان ئەوانەی کورسی زۆر وکەمتان هێناوە کاتی ئەوەهاتووە سازش لەپێناویەکریزی گەلی کوردستان بکەن دۆراویش بەبراوە دابنێن وەرن خەم وهەممی نیشتمان بکەن بەهی هەموان پۆستێک ئەوەندە ناهێنێ ئاشتەوای سیاسی بکەن بەقوربانی مەرامی لایەنێکی دیاری کراو ئەگەردوێنێ خاکتان کردەقوربانی برژەوەندی تەسکی کەسی ئەمڕۆ پۆست بکەن بەقوربانی نیشتمان ئیتربەسە لێکترزان دێوەزمەی دووژمن تێک بشکێنن خەمی گەل لەدەستدانی وڵاتە نەک دەستکەوتی بچووکی کەسی ۰
بەئومێدین هەرچی زووە لایەنەکان بگەن بەرێکەوتن ودۆخی جەقبەست ووکۆتایی پێ بێنن بەستەڵەکی سیاسی بتاوێننەوە حکومەتێکی خزمەت گوزاربێ بۆهاوڵاتیانی کوردستان دروست بکەن پێشنیاریشمان بۆپارتی دیموکراتی کوردستان بەوپێیەی براوەی یەکەمە وەک چۆن هەمیشە موبادەرکار ودەست پێشخەربووە لەئاشتەوایی ویەکدەنگ کردنی کوردستان بەهەمان نەهجی نیشتمانپەروەرانە لایەنەکان رازی بکات وبەشداری بەحزبەکەمینەکانیش بکات ئەوانەی ئارەزووی بەشداری کردنیان هەیە بەڵام دەبێ ئەوانیش بەئینسافەوە بەشداربن نەک لەدەست کەوت شەریک ولەشکست خۆیان ببوێرن وپێ یەکیان لەدەسەڵات بێ وپێ یەکیان ئۆپۆزسیۆن ولەنیووەی رێگاپارتی جێ مەهێڵن وەرن خەمی وڵات بکەن بەهی هەموان کاتی ئەوەیە کوردستانیان پشوێک وەربگرن ماوەیەکی زۆرە لەچاوەروانی دان وکاتی چنینەوەی بەهەمە تێرم ودەستەواژەی شکانی یەکتر کۆتایی پێ بێنن تەبای نێوماڵی کورد
بپارێزن لەپێاوخزمەتی زیاتری هاوڵاتیانی کوردستان ـ
Top