كاتی ئەوە هاتووە چاوەروانییەكانی دەستبەكاربوونی سەرۆكایەتی هەرێم وحكومەتی كوردستان كۆتایی بێ .زیاتر لە شەش مانگ لە بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكانی 30ی ئەیلوولی 2018 و دوای ئەگەرچی پارتی دیموكراتی كوردستان لەهەڵبژاردندا براوەی یەكەمە، بەڵام ئامادەبووە لەپێناو رێككەوتن و خۆشگوزەرانی هاووڵاتیان دەرگای گفتوگۆ بۆ حزب و لایەنەكانی دیكە واڵابكات و تەنانەت مافی زیاتریشیان پێبدات لەوەی كە خۆیان بەدەستیان هێناوە، كەچی نەبوونی كۆدەنگیەك لەناو هندێ لە حیزبەكانی دیكە وای كردووە، هەر رۆژەو بڕیارێك بدەن و بەرژەوەندیەكانی خۆیان لا گرینگتربێت لە بەرژەوەندی گشتی هاووڵاتیان. ئەگەر حزبەكان نەگەنە رێكەوتن و هەندێك لە بەرژەوەندیەكانیان بەلاوە نەنێن، دواجار دڵەڕاوكێ لە دڵی خەڵكەكە دروست دەبێت و لەوانەیە زۆر شتیش لە كۆنتڕۆل دەربچێت، بۆ نموونە لەئێستادا ئەوەی دەبینین هاوسەنگێك لە بازاڕەكان نییە و نرخی كەل و پەلەكان لەهەڵكشاندایە، لەگەڵ چەندین دیاردەی دیكە، بۆیە ئەركە حیزبەكان هەرچی زووە كێشە ناوخۆیەكانیان چارەسەر بكەن و لەگەڵ ئەو حیزبەی براوەی یەكەمە بگەنە رێكەوتنێك، بێگومان ئەوكات دەری دەخەن كە لەئاست متمانەی دەنگدەرانی خۆیان و پۆست و پایەی خۆیان لا گرینگ نیە. پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەی یەكەمی هەڵبژاردنەكان و دوای بەدەستهێنانی ٤٥ كورسی پەرلەمانی هێشتا لە خەمی پاراستنی یەكڕێزی نیشتیمانیە بە پێچەوانەی تەواوی ئەو بیر.و ڕایانەی كە پێیان وایە پارتی یەك ڕێزی نەپاراستوە ، گەلۆ پارتی لەوە زیاتر چیتر بكات ؟پارتی بۆ چەندان جار لەگەڵ یەكێتی كۆبۆتەوە و تاوەكو بەو ژمارە كورسیە كەمەی كە هەیەتی بەشداری لە حكومەت بكت بەڵام یەكێتی هێشتا بە خەیاڵی تەواو پێچەوانە دەژیت و داوای پۆستی زیاتر دەكات و لە ڕاگەیاندنەكانیشیدا بیانوو بە پرسی كەركوك دەهێنێتەوە ،لە هەموو پرەنسیپە دیموكراسیەكانی جیهاندا بەقەدەر هێنانی دەنگ پۆست وەردەگریت بەڵام یەكێتی كە پێوایە حیزبێكی دیموكراسییە هێشتا ئەوەی لا ڕون نەبوەتەوە كە ئەو هێشتا بای ئەوە دەنگی نەهێناوە كە داوای ئەو هەموو پۆستە بكات .ئەوەی وایكردووە كە "یەكێتی"، لەهەموو باسێكی سیاسی و سەبارەت بە پێكهێنانی حكومەت بیانوێك بدۆزنەوە بەڵام خودی بیانوەكەش هەڵەیە ، یەكێتی ئەوەندەی خەمی یەك وەزارەت زیاتری هەیە نیو ئەوەندە خەمی پرسی كەركوكی نیە ،پارتی دیموكراتی كوردستان بە ٤٥ كورسی هێشتا نایەوێ هیچ كام لەم لایەنە سیاسیانە لە دەرەوەی حكومەت بێت و بە كورسی خۆشی قوربانی بۆ ئەوە داوە لایەنە سیاسیەكان ڕازی بن بەو پۆستانەی كە بەریاندەكەوێت ،ئەو لایەنە سیاسیانەش ئەبێ ئەوە بزانن ناكرێت لە كورسی خۆت زیاتر داوابكەیت ، گەر پۆستەكانیش كەم بن گەر بیانەوێ خزمەت بكەن بە وەزارەتێكیش بێت ئەتوانن خزمەت بكەن. خەڵكی كوردستان ، دوای تێپەرٍاندنی 4 ساڵی پر كێشە وشەرٍوگەمارۆ وقەیران ، لە چاوەروانی كابینەی نوێی حكومەتی كوردستانن تا پرۆسەی خزمەتگوزارییەكان لە گشت بوارەكان بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە و هەروەها هەوڵەكان لە رێگەی هەر دوو دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان چرٍ بكرێنەوە تا لەگەڵ بەغدا بكەونە گفتگۆوە و تا مافە دەستوورییەكان جێبەجێ بكرێن . هەندێك لایەن دوور لە رێزگرتن لە دیموكراسی و مافی خەڵكی كوردستان ، رۆژێك بە ناوی وەزیرێك و رۆژێكی تر بەناوی جێگری سەرۆكی هەرێم و سەرۆك وەزیران هتد .. كاریگەریان لە سەر دەستبەكاربوونی سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان گرتووە ، لە راستیدا سیستمی سیاسیی كوردستان شێوەی پەرلەمانی بووە و سەرۆكایەتیی نەبووە، بەڵام تێگەیشتنی هەڵە لە كوردستان بۆ سیستمی سیاسیی كراوە، وا پێناسەی بۆ كراوە ئەگەر سەرۆك لە پەرلەمانەوە بێتە هەڵبژاردن، سیستمی پەرلەمانییە و ئەگەر خەڵك هەڵیبژێری سەرۆكایەتییە. نەخێر بەمشێوەیە نییە و لە زۆر وڵاتی دنیا كە سەرۆك لەناو خەڵك دێتە هەڵبژاردن، بەڵام سیستمی سیاسیی پەرلەمانییە، بۆیە بەشێوەیەكی گشتیی ئەو سیستمەی هەیە پەرلەمانییە و جێی خۆی گرتووە.دانانی دوو جێگر بۆ پۆستی سەرۆكی هەرێمی كوردستان شەرعیەتی پرۆسەی سیاسیی لە كوردستان دەخاتە ژێر پرسیارەوە، چونكە ئەوە بەڵگەیە بۆ ئەوەی سیستمی سیاسیی لە كوردستان پۆست بۆ حزب و كەسەكان دروست دەكات بۆ رازیكردنی حزب، ئەوە هەنگاوێكی هەڵەیە و پرسیاری زۆر دروست دەكات و رووبەڕووی پێكدادان لەگەڵ پۆستەكانی تر دەبێتەوە، بۆیە پێویستە كوردستان بچێتە قۆناغی دامەزراوەیی و بیرۆكەی دانانی دوو جێگر بۆ سەرۆكی هەرێم پێویستە ڕەت بكرێتەوە. خەڵكی كوردستان ، لە رێگەی پرۆسەیەكی دیموكراسی و دەنگدانەوە حزبی دیاریكراویی خۆی هەڵبژاردووە و هەر حزبێك باش دەزانێ كە مافی چەندە ئەوەی ئێستاكە بەدی دەكرێت جگە لە پاوانخوازی و بەرژوەندیخوازی " یەكێتی و گۆران " هیچی تری تێیدا بەدی ناكرێت ، دەبێتە گشت لایەنە سیاسییەكان قبوڵی دەرئەنجامەكان بكەن و رێز لە ئیرادەی خەڵكی كوردستان بگرن بۆ ئەوەی هەر چی زووتر سەرۆكایەتی هەرێم و حكومەتی كوردستان دەستبەكار بن .لەلایەكی ترەوە بۆ قۆناغی ئێستەی كوردستان پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی پێویست نییە، ئێمە لە حاڵەتێكی تەنگژەی سیاسیی نین تا لە ڕێی ئەنجوومەنی باڵای سیاسییەوە كارەكان بەڕێ بكرێ، خەڵكی كوردستان دەنگی داوە و ئێستە دامەزراوەكان پێویستە بەپێی دەنگدانی هاووڵاتییان دیاری بكرێن، پێكهێنانی ئەنجوومەنی باڵای سیاسیی مانای متمانە نەبوونە بە دامەزراوەكانی هەرێم. نە دەسەڵاتی ئێستەی كوردستان و نە ئۆپۆزسیۆن تەندروست نین، بەپێی ڕابردوو كە حكوومەت بنكەفراوان بووە، بەشێك لە حزبەكان وا كاریان كردووە كە لە دەسەڵات بن و ئۆپۆزسیۆنیش بن، پێویستە ئیتر حزبی یەكەمی كوردستان ڕێ لەوە بگرێ و نابێ چیتر حزبەكان لای خەڵك وەك ئۆپۆزسیۆن بن و لە دەسەڵاتیش بەشداربن. ئەوەی لە ئێستادا گرنگە و دەبێ ئەوڵەوییەت گشت هێزولایەنەكان بێ بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان بێ نەك ئەم پۆست و ئەم وەزیر و جێگر وهتد ..پێوستە ئامانجی چەند ساڵی داهاتوومان، دابینکردنی خزمەتگوزارییەکانە و چەکی دەستەبەرکردنی ئەو ئامانجانە سەرەتا بە یەکریزی ناوماڵی کورد دەستپێدەکات و پاشان بە شەففافییەت و رووبەڕووبوونەوەی راستەقینەی گەندەڵی کە من پێموایە ئەگەر نییەتێکی جددی هەبێت، ئەوا دەکرێت لە کابینەی نوێی هەرێمی کوردستاندا، گەندەڵی لە رەگوریشەدا، بنبڕ بکرێت.دەبێت دوا ئامانج لە گفتوگۆکانی تایبەت بە پێکهێنانی حکومەت، لە چوارچێوەی خزمەتکردنی گەل و وڵات بێت، نەک پێچەوانەکەی.قسەکردن لەسەر چەند وەزارەتێک لێرەولەوێ نابێت ببێتە کۆسپ لە بەردەم رێگە سەرەکییەکەمان. خەڵكی كوردستان بەشێوەیەكی بەرچاو گەیشتوونەتە ئەم باوەڕەی كێ خزمەت دەكات و كێ بەرژەوەندی خۆی لاگرینگە، ئەمەش ئەوە دەگێنێت كە لە هەڵبژاردنی خولی داهاتوو، پارتی دیموكراتی كوردستان بە كردار سەلماندویەتی كە متمانەو دەنگی زۆربەی خەڵكەكە بەدەست بهێنێت و سەركەوتنی گەورە تۆمار بكات. هەموو ئامانجی پارتی، لە پێناو بونیاتننانی حكومەت و كوردستانێكی بەهێز لە پێناو بەدیهێنانی گشت مافەرەواكانی كورد وكوردستانە.