ئەرکی پارتی لە ئێستادا

ئەرکی پارتی لە ئێستادا
لە ئێستادا ئەرکی پارتی ئەوەیە ناوماڵی یەکێتی رێک بخات و بەبێ پارتی محاڵە بەرپرسانی یەکێتی بتوانن یەکێتی ناو یەکێتی بپارێزن، دڵنیام دەپرسن یەکێتی ناوماڵی حزبێک چ پەیوەندیەکی بە حزبێکی ترەوە هەیە؟
هەر حزبێک ئەگەر بەرپرسانی بە لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی گشتی بۆ رووداوەکان و لە داهاتوو بڕوانن و بە حەجم و قەبارەی خۆیان بێنە پێشێ، ئەوا ناوماڵیان تۆکمە دەبێ و بە یەک ئاراستەدا هەنگاو دەنێن، بەڵام یەکێتی پێچەوانەی ئەو راستییە لەناو خۆیدا چەند باڵێکە و هەر باڵەش بە لەبەر چاوگرتنی بەرژەوەندی باڵەکەی خۆی رووداوەکان دەبێنێ و بە ئاراستەی بەرژەوەندی باڵەکەشی بەرە و داهاتوو هەنگاو دەنێ، لێرەوە یەکێتی بۆ رێکخستنەوەی ناوماڵی خۆی پێویستی بە پارتی دەبێ.
ئێستا یەکێتی بۆ هەستانەوە لەو شکستەی لە ١٦ی ئۆکتۆبەر بەسەر خۆیان هێنا، پێویستیان بە پۆستە و پێیان وایە بە پۆست دەتوانن لەو شکستە هەستنەوە، بۆیە وەرگرتنی پۆست لای ئەوان بۆتە تاکە ئامانج، لە پێکهێنانی حکومەتیشدا چەندی ئەو پۆستانەی بەریان دەکەون لەگەڵ باڵەکانی بەراورد دەکەن، پۆستەکان بەشی ئەوە ناکەن هەموو باڵەکانی پێ رازی بکەن و لەناو باڵەکانیشدا کەسەکان رازی بکرێن، لێرەوە ئەرکی رێکستنی ناوماڵی یەکێتی دەکەوێتە ئەستۆی پارتی، ئەوەیش بەوە دەکرێ کە پارتی پۆستی زیادیان پێبدات، بۆیە پێویستە پارتی بەر لەوەی هەوڵی رێککەوتن لەگەڵ یەکێتی بدات، هەوڵبدات باڵەکانی ناو یەکێتی رێک بخات و لە کوێ باڵەکان لەسەر پۆست تووشی تێکگیران بوون، پێیان بڵێ: ئەوا فڵان پۆستەش کە مافی خۆمانە با بۆ ئەو ماڵە بێ کە لە وەرگرتنی پۆست خۆی بە مەغدوور دەزانێ، ئەوەش نازانم باڵەکانی ناو یەکێتی بە چەند پۆستی زیاد لە حەجمی خۆیان دەگەنە ریککەوتن و لە پێکهێنانی حکومەتدا کۆدەنگی لە ناویاندا درووست دەبێ؟
Top