دوای تێپەڕاندنی قۆناغی سەختی چەند ساڵی رابردوومان و خۆراگری گەلی کورد و سیاسەتی حەکیمانەی پارتی وسەرۆک بارزانیی و حکومەتی کوردستان ، لە ئێستا نیگا و ئومێدەکان بۆ ئایندەیە بە تایبەت لە سەر ھەر دوو بەرێزان نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، دوو کەسایەتی دیار و گرنگی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پارتی دیموکراتی کوردستانن، لە کاتێکدا دوو پۆستی گرنگی ھەرێمی کوردستان دەگرنە ئەستۆ، کاریگەری گەورەیان دەبێت لەسەر بەھێز کردنی پەیوەندیییەکان و لەسەر سەقامگیری و پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان. نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، دوو کەسایەتی دیار و گرنگی ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پارتی دیموکراتی کوردستانن، لە کاتێکدا دوو پۆستی گرنگی ھەرێمی کوردستان دەگرنە ئەستۆ، کاریگەری گەورەیان دەبێت لەسەر بەھێز کردنی پەیوەندیییەکانی ھەرێمی کوردستان، لەسەر سەقامگیری و پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان، ئەوەندەی چاودێری ڕای خەڵکی کوردستانمان کردووە، چ لەناو ڕیزەکانی پارتی، چ ڕای جەماوەر بەشێوەیەکی گشتی، خەڵک ھیوای زۆریان بەو دوو کەسە ھەیە، خەڵک چاوەڕوانی دەستپێکی کابینەی حکوومەت و ھەوڵەکان بە ئاراستەی باشترکردنی ژیان و گوزەران و پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان و تێپەڕاندنی ئەو دۆخە سەخت و دژوارەی کە لە ماوەی ٤ ساڵی رابردوو ھەبووە، بەھۆی شەڕی داعش و ١٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٧ و بڕینی مووچە و بوودجەی کوردستان لەلایەن بەغداوە، بۆیە خەڵکی کوردستان ھیوایەکی گەورەی بە کابینەی نوێ و حکوومەتی نوێ و بەو دوو کەسایەتیە ھەیە کە دوو کەسی گرنگ و کاریگەرن لەسەر ئاستی کوردستان و ناوچەکە. ھەموو ھەوڵ و تێکۆشانەکانی قوتابخانەی کوردایەتی لە رابردو و ئێستا و داھاتووش لە پێناو دروستکردنی ھیوا و خزمەتکردنی بزاڤی کوردایەتیی و بەھێزکردنی ناخ و متمانەبەخۆیوونی کورد وکوردستان و بەرەو پێشڤەبردنی دۆزی کورد بووە و ھیچ کاتێ لە چوار چێوەیەکی تەسکی حزبی و بەرژوەندییە تایبەت بیری نەکردۆتەوە . روون و دیارە کە ئامانجی پارتی یەکەم پتەوکردنی بناغەی حکومکرٍانی و دەوڵەتداری و ئینجا چەسپاندنی دیموکراسیی راستەقینەیە . بۆیە ، دەبینین کەپارتی دیموکراتی کوردستان ئەگەرچی زۆرینەی کورسیەکانی بەدەستھێناوە بەڵام ناھێڵێت ناوماڵی کورد لەکاتێکی وەھا ھەستیاردا بشێوێ،کەھەر ساڵێک پێش ئێستا بوو خەریک بوو ئەو ھەرێمەش نەمێنێ.بۆیە بۆ کۆتا قۆناغی گفتوگۆکان پارتی نێچیرڤان بارزانی ڕاسپارد بۆ ئەوئەرکە و توانی کۆتایی بەدوودڵی خەڵکی بھێنێ و سەرەتایەکی نوێ بۆ دووبارەی یەکڕیزی و ئاوەدانی بھێنێتە ئاراوە،تەنانەت کاتێک بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پارتیدا نێوانی لەوپەڕی خراپیدا بوو نێچیرڤان بارزانی وەکوو فاکتەری لێکگەیتن و دیبلۆماسیەتی پارتی دەردەکەوت و کۆتایی بەناکۆکیەکان دەھێنا.بەم نەرمی نواندن و چووونە پێشەوە لەحزبەکان پارتی دەیەوێ پێیان بڵێ:ئەگەر بەڕاستی دەتانەوێ خزمەتێک بگەیەن بفەرموون کەس ڕێی لێ نەگرتوون.خەڵکی کوردستان لەم چەند ساڵەی ڕابردوو ماندو بوو بەدەست ناکۆکی حزبەکان تا کار گەیشتەئەوەی بەشێک لەخاکی کوردستانمان لەدەستدا،لەکاتی بانگەشەدا حزبەکان پرۆژەکانیان دەخەنەڕوو کەچی پاشی ھەڵبژاردن تاکە شتێک کە ھیچی لەسەر ناڵێن بەڵێن و بەرنامە و پرۆژەکانیانە،چیتر خەڵکی توانای چاوەڕوانی و دۆخێکی وەھا نالەباری نیە،ئەوەی ئێستا دەبیندرێ بەڕاستی گێڕانەوەی ئومێدە بۆ خەڵکی،لەلایەک فواد حسین وەزیری دارایی عێراق واژۆی ناردنی مووچەی فەرامانبەرانی کوردستانی کردووە لە لایەکی دیکەش پارتی و یەکێتی گەیشتنە ڕێککەوتن بۆ پێکھێنانی حوکمەت و چۆنیەتی ئاسایی کردنەوەی دۆخی کەرکوک. ھەرێمی کوردستان، بەتایبەتی پارتی دیموکراتی کوردستان شێوازەکانی حکوومەتی پەنجا بە پەنجا، سازانی سیاسی و بنکە فراوانیشی تاقی کردەوە، ھەم لە رووی پڕاکتیکیەوە، زۆر سەرکەوتوو نەبووە، بەتایبەتی حکوومەتی بنکە فراوان، کە جۆرێک لە ناسەقامگیری و بەدی نەھێنانی بەڵێنەکانیان کە بەردەوام بوون لە حکوومەت، تێدا سەرکەوتوو نەبوو، ئەمە بۆ خۆ کاریگەری ھەبوو لەسەر بەڕێوەبردنی حکوومەت و کاریگەری ھەبوو لەسەر سەقامگیری ھەرێمی کوردستان و باری دەروونیی خەڵکیش، بۆیە بە پڕاکتیک حکوومەتی بنکە فراوان سەرکەوتوو نەبوو، بۆ ئەو قۆناغەش کە پارتی لیستی یەکەم و نزیکەی نیوەی کورسییەکانی بەدەست ھێناوە، دەیەوێت جۆرێکی نوێ لە حوکمڕانی بەرجەستە بکات کە لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیان و پێشکەوتنی ھەرێمی کوردستان بێت،ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستان ئەمجارە ھەوڵدەدات لەگەڵ ئەو لایەنانەی بەشداری لە حکوومەت دەکەن، ڕێککەوتنێکی سیاسی ھەبێ، ئەو لایەنانە بەردەوام بن لە حکوومەت، پشتیوانی حکوومەت بکەن، نەک بەشدار بن بە گوتار و ئۆپۆزسیۆنیش بن، بۆیە ھەوڵدەدەین ئەمجارە حکوومەتێک بێت، حکوومەتێکی بەھێز بێت، لەسەر بنەمای پشتیوانیەکی باش لە پەرلەمانەوە بکرێت، واتە زۆرینەی پەرلەمان پشتیوانی بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت ھەم ڕەوشی کوردستان بەرەو باشی ببات، ھەم خزمەتگوزارییەکانیش بۆ خەڵکی کوردستان زیاتر و فراوانتر بکات. بۆیە،ئەو حکوومەتەی ئەمجارە لە ھەرێم دروست دەبێت لە حکوومەتەکانی دیکە جیا دەبێت، لەبەر ئەوەی زۆرینەی پارتی لەناو ئەو حکوومەتە دەبن، زۆرینەی پارتی لەناو پەرلەمان ھەیە، لەگەڵ ھاوپەیمانە نزیکەکانی خۆی دەتوانێت زۆر شت بکەن، بۆ نموونە دەستوور، کە زیاتر لە ١٠ ساڵە دەستوور سەقەت کراوە و گەڕێندراوەتەوە بۆ پەرلەمان و لیژنەی تایبەتی بۆ دانرا، بەڵام دەستوورەکە ھەر تێنەپەڕێنرا لەبەر ھۆکاری ململانێی حزبی لەناو پەرلەمان و لەبەر بەرژەوەندی حزبی، کە لە چوار ساڵی رابردوودا پەرلەمان بە زۆر ئاقاری جیا جیادا رۆیشت، بۆیە ئەوەی ئێستا جیایە لەگەڵ ئەو کاتە، ئەوەی کە ئێستا دەگوزەرێ، ئەوەیە کە پارتی پرۆژەیەکی بەھێز و توکمەی ھەیە، دەبێت پارتی بسەڵمێنێت بۆ ھەموو لایەک کە زۆرینەی ھێناوە، بە قەت زۆرینە پرۆژە و بەرنامەی خزمەتگوزاری و خۆشگوزەرانی و سەقامگیری لە ھەرێمی کوردستان زیاتر دابین بکات. بە دڵنییاییەوە بەواژۆکردنی ئەو ڕێککەوتنە ترس و دڵەڕاوکێی خەڵکی لە دوو ئیدارەیی و تێکچوونی شیرازەی سیاسی و ئیداری ھەرێم ڕەواندەوە،بەئەگەرێکی زۆر چەند مانگی داھاتوو قەیرانی دارایی بەتەواوی بەرەو کۆتایی دەچێت،ئەوجا ھەر حزبێک خاوەنی بەرنامەیە و دەیەوێ جارێکی دیکە خەڵکی متمانەی پێ ببەخشن کەس دەستی نەگرتووە تا لە کابینەی نوێدا خۆی بنوێنێ.بەدڵنییاییەوە بەواژۆکردنی ڕێککەوتنامەی پارتی و یەکێتی بەشێکی زۆری ئومێدی خەڵکی گەڕاوەتەوە بەوەی دۆخی ژیان و گوزرانی خەڵکی ھەرێم بەرە قۆناغێکی پێشکەوتوو و خۆشگوزەرانی و کوردستانێکی بەھێزتر ..