سێ سەرۆک کۆماری کورد و حەنان فەتلاوی عەرەب
April 12, 2019
وتار و بیروڕا
لە دوای رووخانی رژێمی بەعس و دانانی دەستووری نوێی عێراق چارەنووسی کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانی تر بەو دەستوورە نوێیە سپێردرا و لە ماددەی ١٤٠ جێی کرایەوە، وەک لە دەستوورەکەشدا هاتبوو دەبووایە تا ساڵی ٢٠٠٧و بە سێ قۆناغ ئەو ماددەیە جێبەجێ کرابا و چارەنووسی ئەو ناوچانە یەکلایی کرابایەوە.
ئێستا دوازدە ساڵ بەسەر کۆتا وادەی ئەو ماددە دەستووریەدا تێدەپەڕێ و لە ماوەی ئەو دوازەد ساڵەدا سێ کورد پۆستی سەرۆک کۆماریان وەرگەتووە و هەرسێکیشیان سوێندیان خواردووە کە جێبەجێکاری دەستوور بن، لەو ماوەیەشدا چەندین ماددەی دەستووری پێشێل کراوە و سەرۆک کۆمارە کوردەکانیش لەسەر ئەو پێشێکاریانە هەڵوێستیان وەرنەگرتووە، ماددەی ١٤٠ی دەستووریش نەک جێبەجێ نەکراوە، بەڵکو بارودۆخی ئەو ناوچانە زلە سەردەمی رژێمی بەعس ئاڵۆزتر بوون.
لە سەردەمی رژێمی بەعس ئەو ناوچانە داگیرکراو بوون و بە هێزی سەربازی بەڕێوە دەبران، ئێستاش ئەو ناوچانە بە دگیرکراوی ماونەوە و بە هێزی سەربازیش بەڕێوە دەبرێن، سەردەمی رژێمی بەعس ئەو ناوچانە بە عەرەب دەکران، ئێستا پرۆسەی تەعریب زۆر لە سەدەمی رژێمی بەعس گەموگوڕ ترو نەخشە بۆ کێشراو ترە.
هەموومان لەبیرمانە کە حەنان فەتلاوی گوتی: من رێگر بووم و نەمهێشتووە ماددەی ١٤٠ی دەسوور جێبەجێ بکرێ، جا ئەگەر ئەوە راست بێ و حەنان فەتلاوی بە کەڵەگایی نەیهێشتبێ ماددەی ١٤٠ی دەستوور جێبەجێ بکرێ، کارەسات لەوەدایە سێ کورد لە کاتێکدا هێزی ماددەیەکی دەستووریشیان لە پشت بووە دەرەقەتی حەنان فەتلاوی نەهاتبن، لێرەدا بە فراکسیۆنە عێراقچیەکانی کورد لە بەغدا دەڵێم: عێراقی دیموکراتیتان باش, ئەرێ ئێستاش سوورن لەسەر ئەوەی ریفراندۆم سەقەت بوو؟ ئەرێ ریفراندۆم بوو وای لە کورد کرد؟