(کورت و پوخت)

(کورت و پوخت)
٭ زیاد لە شەش مانگە هاوڵاتیانی کوردستان لە ڕێگەی سندوقەکانی دەنگدانەوە قەبارەی هێزو لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستانیان دیاریکردوەو نوێنەرانی خۆیان ناردوەتە پەڕلەمانی کوردستان تا خواست و داخوازیەکانیان بەدیبێنن وەلێ تائێستا حکومەتی نوێ و قۆناغی نوێ دەستی پێ نەکردوەو دۆخی سیاسی هەرێم لەقناغی چەقیندایە

٭پارتی دیموکراتی کوردستان دوای ئەوەی(٤٥)کورسی پەڕلەمانی بەدەستهێنا وەک هێزی یەکەمی کوردستان و بەجیاوازیەکی زۆر پێشی هێزی دوەم و سێیەم کەوتوەو بەمەش ئەرکی پێکهێنانی حکومەتی ئایندەی کەوتە ئەستۆ

٭پارتی لە دوای هەڵبژاردنەکانەوەو بە چەندین تیمی جیاواز لەهەوڵی پێکهێنانی کابینەی نوێ و سەرۆکایەتیەکی هەرێمی نوێ و کورستانێکی بەهێزدایە وەک ئەوەی لەهەڵبژاردنەکان بەڵێنی دابوو وەلێ هەر ڕۆژەو لوغمێکیان وەک لەمپەر لەبەردەم هەنگاوەکانی پارتی داووەنا بەڵام پارتی لێزانانە دۆخەکەی تائێرە هێناوەو بۆمبەکانیشی پوچەڵکردوەتەوە

٭ئەو لایەنە سیاسیە کە ئەم هەمووی کاتەی بەهەدەر داوە لەهەموومان دیارەو بەم هەوڵەشی خواستی خۆی و دەرەکیشی بەجێگەیاندوە وەلێ زیانی لە گەلەکەمانداوەو دەدات،ئەم هەموو کات کوشتنەش تەنها تنها بۆ دەستکەوتی حیزبی تەسک بوەوهیچی دیکە چونکە تا ئەوشوێنەی من ئاگادارم تەنها دێڕێکیان لەسەر بەرنامەی کار تائەم ساتە نەوتوەو تەنها تەنها شەڕی پشک و بەش و هیچی دیکە

٭کورت و پوخت هاوڵاتیانی کوردستان لەچاوەڕوانیەکانیان بێزاربون و داوای هەرچی زوە پێکهێنانی کابینەی نوێ و قۆناغی نوێ و بەرنامەی کارو کوردستانێکی بەهێز دەکەن و ئەرکی پارتیشە کاتی زیاتر بە کۆبونەوەکان نەکوژێت و کابینەکەی پێکبێنێت چونکە سەرەنجام خواست و داواو ڕایی هاوڵاتیان لەسەرو هەموو حیزب و کەسێکەوەن

Top