ئەوەی هەمیشە جێگەی ترس و كابووسی ترسناكی نەیارانی كوردە، قوتابخانەی كوردایەتی لە پێناو بەهێزكردنی پێگە و بەدەسهێنانی گشت مافەرەواكانە ، بۆیە بوونی كوردستانێكی بەهێز واتا مسۆگەر كردنی ئامانجەكانمان. پارتی دیموكراتی كوردستان پێی وایە خۆشەویستی و دڵسۆزی دەبێ تەنها بۆ كوردستان بێت،بۆیە پێویستە لەسەر هەموو تاكێكی هەرێمی كوردستان ببێت بە خشتێ بۆ درروست كردنیدیوارێكی پتەو بۆ ئەم نیشتمانە، كە لانەی فرەیی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نەتەوە و پێكهاتەئاینییە جیاوازەكانە، تاوەكو بیپارێزێ لە هەر ڕووداو و پێكدادانێكی ناوخۆیی و دەرەكی نەخوازراو، چونكە ڕەهەندی هەر ئاژاوە و خەنجەر لە پشتەوەدان جەستەی یەكڕیزی گەلی كوردستان بریندار دەكات، كە بنەمای مانەوەی كۆمەڵگەی كوردستانە بە ئارامی و سەقامگیری بەرەو بەدیهێنانی گشت مافەرەواكانمان ..لە دواكەوتنی پێكهێنانی حكوومەت نیگەرانن و، داوا دەكەن لایەنەكان دۆسیەكان تێكەڵ بە یەكدی نەكەن و پەلە لە پێكهێنانی حكوومەتدا بكەن.پارتی بە درووشمی "كوردستانێكی بەهێز" بەشداری لە هەڵبژاردنی خوولی پێنجەمی پەرلەماندا كرد و وەك هێزی یەكەم بە جیاوازییەكی زۆر لە پێش حزبەكانی دیكەوەیە،بەرێز مەسروور بارزانی، كاندیدی پارتی دیموكراتی كوردستانە بۆ سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان.پێویستە لایەنەكان پەلە بكەن لە پێكهێنانی حكوومەت، دەبێت دابەشكردنی پۆستەكانیش بەپێی كورسییەكان بێت، ئەو لایەنانەی بەشداریی حكوومەت دەكەن پابەندی ڕێككەوتنەكان بن، نەك لەناو حكوومەت بن و خۆیشیان بە خاوەنی حكوومەتەكە نەزانن.ماوەی زیاتر لە شەشە مانگ بەسەر هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستاندا تێدەپەڕێت و لایەنەكان نەگەییشتوونەتە ڕێككەوتن، دەبێت هەرچی زووترە بگەنە ڕێككەوتن و دۆسیەكانی كەركووك و بەغدایش تێكەڵ بە كابینەی نۆیەم نەكرێن، چونكە ئەوانە هۆكارن كە پێكهێنانی حكوومەت دوا بكەوێت.بە دڵنییاییەوە كابینەی نۆیەم جیاواز دەبێت لە كابینەكانی دیكە و، بارودۆخی ئابووریی هەرێم باشتر دەبێت و ژیان و گوزەرانی خەڵكیش خۆشتر دەبێت.دوا كەوتنی پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی كوردستان و هەروەها پاساو هێنانەوە ڕێكنەكەوتنی لایەنەكان لەسەر دروستكردنی كابینەی نۆیەم، هاووڵاتیانی دوودڵ كردووە، چونكە ئەوان چاوەڕوانی پێكهێنانی حكوومەت دەكەن، بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانیان خۆشتر بكرێت، چونكە ئەگەر لایەنەكان ڕێك بكەون، ژیانی خەڵك باشتر دەبێت و كار پەیدا دەبێت و جووڵە دەكەوێتە بازاڕەوە.نابێ كودەتا بە سەر دیموكراسی بكرێ و مافی دەنگدەران بكرێتە قوربانیی حزب و لایەنێك و دەبێ پێكهێنانی حكوومەت بەپێی ئیستیحقاقی هەڵبژاردن بێت، چونكە خەڵك بۆ ئەوە دەنگی داوە تا قەبارە و سەنگی لایەنەكان دەربكەوێت، ئێستا كە خەڵك دەنگی بە پارتی داوە، بۆ ئەوە بووە كە پارتی لە رابردوودا خزمەتی خەڵكی كوردستانی كردووە و بەرگرییشی لە كوردستان كردووە، ئێستایش دەیەوێت پارتی ئەو بەڵێنانەی كە لە هەڵمەتی هەڵبژاردن بە خەڵكی داوە، جێبەجێیان بكات، بۆ ئەوەی كوردستانێكی بەهێزمان هەبێت، بۆیە داوا لە پارتی دەكەین ئەگەر لایەنەكانی دیكە نەیەنە پێشەوە، چیدیكە چاوەڕێ نەكات و حكوومەت پێك بهێنێت، بۆ ئەوەی ژیان و گوزەرانی خەڵك خۆش بێت. دەبێ هەموو كات بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان لە بەرچاو بگیرێ نەك رازیكردنی دڵی لایەنێك ئەمەیە كلیلی سەركەوتنی دیموكراسی . ئەگەر هەڵوەستەیەكی وردبینانە لە سەر شەش مانگی دوای هەڵبژاردنەكانی 30/9/2018ی پەرلەمانی كوردستان بكەین ، سایكۆلۆژی و ویستی هێز و لایەنەكان بۆ بەشداریكردن لە پرۆسەی حكومرٍانی و خزمەتكردنی خەڵكی كوردستان بە باشی ئاشكرا دەبێ، بەوەی چۆن " پۆست و وەزیر" بۆتە پێوەر نەك بەرژوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان ، لەم بارودۆخەی ئێستای هەرێمی كوردستان كە تێیدا گوزەر دەكات ، مافی خەڵك و دیموكراسی ده‌بێ بكه‌وێته سه‌ر شاڕێی دیموكراسی و گه‌ل ده‌نگی داوه بۆ گۆڕانكاری، بۆیه ده‌بێت هه‌موو حزبه‌كان ڕێز له بۆچوونی ئه‌و گه‌له بگرن كه خۆیان قبووڵیان بووه بڕۆنه به‌رده‌میان و هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ كردوون، دیموكراسیی یانی چی، گه‌ل ده‌سه‌ڵات ده‌به‌خشێت به‌و گرووپ و حزبه‌ی ده‌یه‌وێ حوكمڕانی بكات، نه‌ك بته‌وێت هه‌میشه له‌ڕێی هێز و پاره و جیۆگرافیاوه به‌ها بۆ هیچ بنه‌مایه‌كی دیموكراسی نه‌هێڵیته‌وه و بشڵێی سۆسیال دیموكراتین، دیموكراتی ئه‌وه‌یه كه له 111 كورسی 21ت هه‌یه و رێزی بگره. بۆیە ، رۆڵی پارتی دیموكراتی كوردستان وه‌ك هێزی یه‌كه‌می براوه‌ی هه‌ڵبژاردن زۆر گرنگه كه تا دواكات ده‌ست به‌وه‌وه بگرێت حكوومه‌تێكی نیشتمانی به‌هێز به به‌شداری یه‌كێتی و ئه‌و حزبانه‌ی پێویسته به‌شداری حكوومه‌ت بكه‌ن، پێكبهێنێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌نگه‌ی گه‌ل پێ داون، ئه‌مه به‌رپرسیارێتی مێژووییه كه نابێ گه‌ل بێ‌ئومێد بكرێت له‌وه‌ی كه ده‌نگ بدات یان نا، وه‌ك یه‌ك وایه و ڕێز له ده‌نگ و ده‌سه‌ڵاتی ناگیرێت. ئه‌گه‌ر نا ئیتر نابێت پێكهێنانی حكوومه‌ت له‌وه زیاتر دوا بكه‌وێت كه بۆ دنیای ده‌ره‌وه كه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كوردستان ده‌كه‌ن، باش نابێت كه شه‌ش مانگه حكوومه‌ت كاربه‌ڕێكه‌ره.دەبێ " یه‌كێتی"، واز له‌و هەمو كات بە هەدەر دانە بێنێت ئەگەر نیازی وایە كه له هه‌رێمی كوردستان حوكمڕانییه‌كی باش هه‌بێ، بۆیه ده‌یانه‌وێ پشكیان له هه‌رسێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی كوردستان و وه‌زاره‌ته سیادییه‌كان هه‌بێت، له كاتێكدا هه‌موو كوردستان ده‌زانن "یه‌كێتی"، ئه‌وه‌نده‌ی مه‌به‌ستیه‌تی پۆست بۆ كه‌سه‌كانی ناو حزبه‌كه‌ی په‌یدا بكات، خه‌می ئاینده‌ی حوكمڕانی كوردستانی نییه و نه‌شبووه. بۆیە، هەموو ئەو كاتە بە فیرۆدانە زیانێكی زۆر متمانەی خەڵكی كوردستان و دیموكراسی دەگەێنێ و لە هەمان كاتیش‌دا زیان بە پێگەی هەرێمی كوردستان دەگات ..پارتی ئەو هێزەیە یەكگرە، پەرتەوازە نیە، خاوەن بڕیارە، بەهەڵوێستە، بەهێزە، ئارام وخۆڕاگرە، بە زەبرە.بوونی كەسایەتی وەك نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی ئەو هێزەن لە نێو پارتی هەڵقوڵاون، تاشەبەردی بەهێز و خۆڕاگرن لە بەردەم ئەگەر و لافاوەكان و تاقیكراونەتەوە، كە چەندە خۆنەویستانە روبەڕووی سەختیەكان بوونەتەوە.بۆیە دیسان پارتی بە گڕوتینێكی دیكەوە بەرەو كوردستانێكی بەهێز هەنگاو دەنێت