لەساڵیادی ئازاد کردنی عێراق دا

لەساڵیادی ئازاد کردنی عێراق دا
عێراق ئەو وڵاتەی کەلەبونیادنانیەوە پرس وراوێژبەپێکهاتەکانی نەکراوە کەواتە لەئەساس و بنەڕەتدا عێراق بەسروشتی لەدایک نەبووە بەڵکوفشاری شۆرشی گەلانی عێراق دەوڵەتی بۆدروست کردنەک بەریتانیا دەگونجێ بۆئەوبارودۆخ وسەردەم بڵێین بەریتانیا باوڕی بەودەوڵەتەنەبوو بەڵکوبڕیارێکی ناچاری بوو لەپێناوبێ دەنگ کردن وکپ کردنی دەنگی ناڕەزایی شەقامی عێراقی هەروەها ئەوەی چاوەروان کراونەبوو بۆعێراقیەکان هاوردەکردنی پادشایەک بوو لەدەوڵەتێکی دراو سێ
زۆر بیرو ڕاو قسە هەڵدەگرێ وعێراقیەکانیش دەبوایە خوێندنەوەیان کردبا کەبەریتانیا متمانەی بەخەڵک نیە ئەوە لەلایەک لەلایەکی تردانانی کەسێک لەعێراقیەکان بەپادشا ڕەنگە گوێ رادێڵ وئەڵقە لەگوێیان نەبوایەدیوەکەی تری حساب نەکردن بوو بۆخواست و ویستی عێراقیەکان دروست کردنی دەوڵەت و هەڵبژاردنی ساختە بۆشافەیسەڵ دڵنەوای سەرپێ ی و دەرزیەکی ئازار شکێن بوولەدەنگەناڕازیەکانی درا
وە دانانی عەبدولرەحمان نەقیب بەسەرۆک وەزیران خۆڵکردنەچاوی گەل بوو راستە کۆبوونەوەکان لەماڵی ئەودەکران وئەویش وەزیرەکانی ئاگادار دەکردنەوە بۆکۆبوونەوە بەڵام راسپاردەکانی بەریتانیای جێ بەجێ دەکردن و ئیعازدراوبووـ
ئیتر بەریتانیا ئینتدابی بەسەرعێراق دا سەپاند و چەندین پەیمان ورێککەوتنامەی بەناوی جیاجیاوبەرگی جۆراوجۆر داتاشی
بەتەواوی دەستی لەمەعدەن و کانزاکاری وسەرچاوەسروشتیەکان و خێروبێری عێراق ئاوە ڵاکرد تائەوکاتەی پرسی عێراق خرایەدەستی کۆمەڵەی گەلان
بەهەرشێوازێک بێ تاکۆتایی حکومی پادشاکان وگۆرانی پادشایەتی بۆکۆماری وکودەتالەدوای کودەتاعێراق خۆشی نەبینووە راستیەکەئەوەیەبەریتانیا هەرشوێن ودەوڵەتێک کەوتبێتەبەرشاڵاوی ئیستعماری فیتنەوئاشوب بۆتە بەشێکی دانەبڕاولەمەنهەج وپرۆگرامی کاری کاربەدەستانی ئەوشوێنانە۰

ساڵی 2003ئەمریکا عێراقی ئازاد کردوکۆتایی بەحکومی فاشیستی سەدام ودارودەستەکەی هێنا ئەوحەدەسە بووە رووداوێکی دڵخۆشکەربۆگەل ونەتەوە ژێردەستەکانی عێراق ونەمانی تارمایی تاریک پەرستان ۰
دروست بوونی عێراقی فیدراڵ ئومێدی سەرتاسەری لای تاک تاکی کورد وشیعەوسوننە زوڵم لێکراوەکان چەکەرەی کرد ۰
کوردیش چ وەک پێکهاتەیەکی سەرەکی عێراق و چ وەک نەتەوەکەپشکی شێری بەرکەوتووە لەقوربانی دان رۆڵی سەرەکی هەبووە لەبنیادنانەوەی عێراقی وێران بەوئامانجەی شەریکی راستەقینەبێ بەپێی بەرکەوتەوئیستحقاقی هەڵبژاردن وە ئەمنیەتی بەرپرس ودامەزراوەکانی عێراق کورد لەئەستۆی گرت
تائەوکاتەی حکومەت کەوتەسەرپێ نەسوپا هەبوونەمیلیشیاونەگروپی جیاجیاکەئێستاعێراق بەرێوەدەبەن لەجیاتی پاداشت کردنی کورد و هێزی پێشمەرگەی کوردستان قوت وبژێوی خەڵکی عەوام و کاسب کاریشیان بڕی ئەوانەی بەلەرزەوە لەسنورەکانی ئێران و وڵاتانی ئەوروپا دەگەرانەوە بۆعێراق کەتاڵوکەوهەڵپە ی وەرگرتنی پۆست بوون پێشمەرگەدەی پاراستن خۆروونە زۆربەیان بەدوای کەیف وسەفاورابواردنەوە بوون لەدەرەوەی عێراق وانیشانیان دەداکە وڵات بەدەرکراون لێ کەدەسەڵاتیان جێگیربوو رۆژێک کەوتنە هەرەشە ورۆژێک جوڵاندنی هێزی سەربازی دژی کورد بەبەرچاوی دنیاوزلهێزەکان ۰
ئەوەی جێگای شانازی وسەروەریەبۆکوردستانیان بریارێکی مێژووی لەلایەن جەنابی سەرۆک بارزانی درا کەریفراندۆمەکەی کوردستانیان بو وەک پەرچەکرداروتەحەدیی دژی شۆڤینیەکانی عێراق ئەوەی پێویست دەکات بەرچاوروونی بدرێت بەگەلی کورد هەرکاتێک ئەوان دەستی خۆیان دیت کاریان بەکوردنامێنێ بۆیە ئەبێ تابکرێت یەکریزی نێوماڵی کوردبپارێزین وحزب ولایەنەسیاسیەکانی کوردستان خەم وهەمی کوردستانیان بکەن بەئەولەویەت نەک پۆست وئیمتیازی حزبی وکەسی کاتی ئەوەهاتووە خەڵکی کوردستان ئۆقرەدارتربکرێت وژیانی شکۆمەندانە بۆیان فەراهەم بکرێت کە شایستەی هەمووتاکێکی کوردە
Top