جیاوازی نێوان تیرۆری جەستەیی و تیرۆری فکری

جیاوازی نێوان تیرۆری جەستەیی و تیرۆری فکری
مەترسی و لێکەوتەکانی تیرۆری جەستەیی زۆر لە مەترسی و لێکەوتەکانی تیرۆری فکری ترسناکترن، لە تیرۆری جەستەیدا لێرە و لەوێ و تاک و تەرا کەسانی دیاریکراو بە ئامانج دەگیرێن و مەرجیش نییە تیرۆریستان بتوانن لە هەموو کردە تیرۆریستیەکان سەرکەوتوو بن, تیرۆری فکری پێچەوانەی تیرۆری جەستەیی گشتگیر و گەورە و بچووک، ژن و پیاو، پیر و منداڵ، خەندە و خۆشی، هیوا و ئاوات، پڕوا بەخۆبوون و ئیرادە، پیرۆزیەکان و بەها نەتەوەیی و نیشتیمانیەکان, مێژوو و ئێستا و داهاتوو، هوشیاری سیاسی و بیری نەتەوەیی، کلتوور و فەرهەنگ و خۆشویستنی خاک، رابوون و بەرخودان و هەڵوێستی شۆڕشگێڕی بە ئامانج دەگیرێن.
جیاوازی و مەترسییەکی تری نێوان تیرۆری جەستەیی و تیرۆری فکری ئەوەیە کە تیرۆری فکری قوتابخانەی تیرۆری جەستەییە و لەو قوتابخانەیەدا تیرۆریستانی جەستەیی بەرهەم دێن, ئەوەش وەک جیاوازی نێوان بەرهەم هێنەرانی ماددەی هۆشبەر و بەکارهێنەرانیەتی و تاوانی بەرهەم هێنەران چەندان جار لە تاوانی بەکارهێنەرانی گەورەتر و مەترسیدار ترە, چونکە ئەگەر بەرهەم هێنەران نەبن و ماددەی هۆشبەر بەرهەم نەهێنن، بەکارهێنەران چۆن و لە کوێ ئەو ماددەیەیان دەست دەکەوێ تا بەکاری بهێنن, مەترسی و گەورەیی تاوانی نێوان تیرۆری فکری و تیرۆری جەستەییش وەک مەترسی و تاوانی نێوان بەرهەم هێنەرانی ماددەی هۆشبەر و بەکارهێنەرانیەتی و هیچ جیوازیان نییە.
Top