کێ لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی گەیشت؟

کێ لە پەیامەکەی سەرۆک بارزانی گەیشت؟
کاتێک سەرۆک بارزانی باسی لە درووست کردنەوەی کەسایەتی تاکی کورد کرد و بە روون و راشکاوی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە دەبێ کەسایەتی سەردەمی شۆڕشی ئەیلول و شاخ بۆ تاکی کورد درووست بکرێتەوە، ئامانجی گەورە لە پشت ئەو فەرموودەیە هەیە و لێرەوە ئامۆژگاریەکەی کۆتایی نایات, حیکمەتی گەورە لەوەدایە بۆچی وای گوت و وای فەموو؟
دیارە سەرۆک بارزانی باش دەزانێ کە بوونی گەندەڵی و خیانەت و وڵاتفرۆشی و تەواوی کیشەکانی ئیستای کورد و ناو پرۆسەی سیاسی, لەوەوە سەرچاوەیان گرتووە کە کەسایەتی تاکی کورد لە رووی کوردایەتی و خۆشویستنی خاک تەواو لاواز کراوە, گەندەڵکار و وڵاتفرشانیش بە بەرنامە کاریان لەسەر لاواز کردنی کەسایەتی تاکی کورد کردووە، چونکە گەندەلکار و وڵاتفرۆشان باش لەوە گەیشتوون چەندی کەسایەتی تاکی کورد بشێوێنن و کوردایەتی و خۆشویستنی خاکی لێ بستێنن, ئەوەندە بازاڕی گەندەڵکاری و خیانەت و وڵاتفرۆشیان گەرم دەبێ, تاکە رێگەی بەرەنگار بوونەوەی گەندەڵکاری و وڵاتفرۆشیش بە هێزی کەسایەتی تاکی کورد دەکرێ و ئەو بەهێزیەش لە کوردایەتی کردن و خۆشویستنی خاکدا خۆی دەبێنێتەوە, بەڵگەش بۆ بوونی ئەو راستییە زۆر جاران دەبینین و دەبیستین جنیو با خاک دەگوترێ و سووکایەتی بە رەمز و پیرۆزیە نەتەوەییەکانی وەک (ئاڵا و ئەی رەقیب)و رەنج و ماندوو بوونی شۆڕشگێڕان دەکرێ و تانە لە سەروەریەکانی مێژوو دەدررێ, کوردایەتی بە سەرچاوەی کێشەکان و عیراقچێتی بە دەروازەی چارەسەری کێشەکان ناو دەبن, خوشویستنی سەرمایە و دەستکەوتی کەسی و تایبەتی شوێنی خۆشویستنی نیشتیمانی گرتۆتەوە, هیوادارم گوندەڵکار و وڵاتفرۆشان لەو پەیامەی سەرۆک بارزانی گەیشتبن.
Top