ئەرێ بۆچی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان لە تورکیا هێندە گرنگە؟

ئەرێ بۆچی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان لە تورکیا هێندە گرنگە؟
بێگومان بەهۆی ئەو دەسەڵاتە فراوانەی کەلەنێو دەستوری ئەو وڵاتە بە شارەوانیەکان دراوە، یان بەهۆی بەرپرسیارێتی ڕاستەوخۆی شارەوانیەکان لە خزمەتگوزاریەکانی پێویست بۆ هاوڵاتیان و دەسەڵاتی بڕیاردان لە بارەی نرخی کەلو پەلەکان لەبازاڕ، هەلبژاردنی شارەوانیەکان لە تورکیا وەها گرنگ دەردەکەوێت.
لە دواهەمین هەڵبژاردن بەپێی ئاکامە سەرەتاییەکان ئەردۆگان لەهەریەکە لە ئیستەنبۆل و ئەنقەرە کە پێشتر وەک قەڵای ئاک پارتی دەناسێندران شکستی خوارد، ئەو شکستە بۆ ئەردۆگان پێناچێت ئاسان هەزمبکرێت، سەرەتا تانەی لە ئەنجامەکاندا بە دڵنیایەوە لەخۆ بایی بوونی ئەردۆگان رێگە بەوە نادات لە پایتەختی وڵات هێزێکی دیکەی ئۆپۆزسیۆن بڕیار بەدەستی ئیداری بێت و بەرپرسیارێتی رستەوخۆیی خزمەتگوزاری هاوڵات بکەوێتە دەست.

پێشوتریش بەهۆی پێگەی بەهێزی ئەردۆگان دەستوری وڵاتی لە بەرژەوەندی خواستەکانی هەمووار کرد، سیستەمی وڵاتی کرد بە کۆماری، دووری نابینم لە جەولەیەکی دیکەی سیاسی ئەردۆگان دەسەڵاتی شارەوانیەکان بە یاسا سنوردار بکات، ئیدی خۆری گرنگی هەڵبژاردنی شارەوانیەکان لە تورکیا ئاوا دەبێت، شارەوانیەکان ئەو ڕۆلەیان نامێنێت، هەلبەت زۆر لەگەڵ خواستی ئەردۆگان بۆ بەمەرکەزیەت کردنی بڕیاردان دێتەوە.
Top