ئه‌ركه وه‌فاداربین به‌رامبه‌ر سه‌روه‌ریه‌كانمان
March 27, 2019
وتار و بیروڕا
دامه‌زراندنی رێكخراوێكی وه‌ها پێویستێكی هه‌نوكه‌ییه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامه‌كانی شۆڕش لهزههنیان بمێنێته‌وه و پیشانی نه‌وه‌ی ئێستای بده‌ن به‌رهه‌می حوكمڕانی ئێستا بۆ خه‌بات و ماندووبوونی كه‌ڵه پیاوه‌كانی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول له‌سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه جه‌نه‌راڵی چیاكان( مسته‌فا بارزانی ) به‌ده‌ست هاتوون.
خزمه‌تكردنی شوێنه‌واره‌كانیش كه به‌شێكی گرینكی ئامانجی ئه‌و رێكخراوه‌یه هه‌م دیسان دووپاتكردنه‌وه‌ی حقیقهتێكه كه شوێن و شوێنه‌واره‌كانی شوڕشی مه‌زنی ئه‌یلول و بارزانی باوك پێگه‌ی خۆی هه‌یه و پێویسته نه‌وه‌كانی ئه‌مرۆ ئاشنا بن به شوێن و پێگه‌ی شۆڕش و سه‌ركردایه‌تی شۆڕش تاوه‌كو بزانن ئه‌و ده‌سكه‌وتانه‌ی به‌ده‌ست هاتوون له خۆوه نه‌بووه، به‌ڵكو به‌خه‌بات و به‌رخودانی دوێنی سه‌ركردایه‌تی شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول بووه، بۆیه ئه‌ركه له‌سه‌رمان كه مرۆڤ بۆ خاك و سه‌روه‌ریه‌كان خۆی وه‌فاداربێت.
پشتگیری رێكخراوی نه‌وه‌كانی ئه‌یلول ئه‌ركێكی گرینگی لایه‌نه پهیهندیدارهكانه كه ده‌بێت به‌هانایانه‌وه بێن، چونكه مه‌به‌ستیان شه‌ریفانه‌یه و نیه‌تیان پیرۆزه و كاروچاڵاكیه‌كانیان جێگه‌ی بایه‌خه له‌گه‌ڵ ئهوهشداجێگهی ئاماژه پێكردنه كه هەڤاڵ(حسن عدۆ) به‌رپرسی لقی 26ی گوڵان به‌پێی توانا درێخی نه‌كردووه له‌هاوكاری ماددی و مه‌عنه‌وی نه‌وه‌كانی ئه‌یلول ئه‌مه‌ش مایه‌ی ده‌ست خۆشی و دڵخۆشیه هه‌م له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی رێكخراوی نه‌وه‌كانی ئه‌یلول و خه‌ڵكی دڵسۆزی ده‌ڤه‌ری باڵهكاییهتی.