بارودۆخی کوردستان دەخوازێت شەری ڕاگەیاندن بوەستێنین !!!

بارودۆخی کوردستان  دەخوازێت شەری ڕاگەیاندن بوەستێنین !!!

ماوەی هەفتەیەکە بازاری سۆشیال میدیا گەرم کراوە بەتەشهیرو قسەی نابەجێ ویەکترلەکەدارکردن راستەئەودیوی ڕووداوەکان شتی تری لێ دەخوێندرێتەوە وراستیەکان لەودیویش دەبینرێن گەلی کوردستان لایەن روونەو روئیایان لادیارە ودەزانن کێ وچ حزبێک باروودۆخی هەرێمی کوردستانی بەوڕۆژگارە گەیاند وخەونی لەمێژینەی گەلی کوردی لەگۆرنا چەندین دەیە کوردی گەڕاندەوە بۆخاڵی سفر
لەوەتێدەگەین برینی قوڵی نیشتمان پەروەران ئەستەمە بەوساناییە ساڕێژببێ دیسان ناکرێ ئەزموون ودەستکەوتەکانمان بکەین بەپووشی بەردەم ڕەشەبا کەئەوەئامانجی سەرەکی خاک نەوستانە
دەبینین لەوهەفتەیە شەری تۆرە کۆمەڵایەتیەکان گەرم بووە لەلایەک پێداهەڵدان کە دیارە کاڵابەقەدباڵانیەو لەلایەک تێ هەڵدان و لەکەدارکردن
ناکرێ لەتوڕەی بڕیاربدەین وناشلوێ زۆر سۆزاوی بین ئەبێ ناوەندی دارەکەبگرین کردارێک نەکەین پێی گرفتاربین
دۆزی ڕەوای میللەتەکەمان هەروازو نشێوی زۆری بڕیوەو تاڵی وسوێری ڕۆژگارە سەخت و دژوارەکان وتەحەدیی وموئامەڕە ئیقلیمی ونێودەوڵەتیەکان هیچ کاتێک نەیان توانیووە جۆک بەکورد دابدەن
هەمیشەش ئومێدمان لەنائومێدی هەڵچنیووە
بەڵام ئەسەف و داخی گران دەردی کورد ناتەباییە وئەوانەی خەریکی تێکدانی نێوماڵی کوردن وفرچکیان بەوەوە گرتووە خۆناکرێ لەوەزیاتر لێیان چاوەروان بکەین ئەوانەی لەئەلف وبێ ی سیاسەت ونیشتمان پەروەری دەزانن وچاودێری دۆخەکەدەکەن لەوەدەگەن حزبی نەتەوەی لەکوردستان کامەیە
بۆیە هاونیشتمانیانی ئازیز دڵسۆزانی نیشتمان کاروانی خەباتی کوردایەتی بەردەوامە وساردمەبنەوە لەبەرەوپێشبردنی قەزیەی کورد۰
هەروەها ستۆپ بکەن لەوبابەتانەی ڕەهەندی نیشتمانیان هەیە وپیرۆزیەکانی وڵات بە قسەی ناڕەوای کاڵفام ونادیدەگرئامێزان ناشیرن مەکەن
وەرن دەست لەناودەست دەستەباری خەمی نیشتمان بین و نیشتمان وەک لانەی هەمیشەیی بکەین بەشوێنی ئاسودەی هەموان ۰
کاتی ئەوەهاتووە خۆشەویستی نیشتمان لەزهن ونیەت وگوێچکەی نەوەی دوایی ڕاپەڕین تاوبدەین
زۆرن ئەوانەی ماندوونەبوونەوهاتوونەتە سەرخوانی ئامادە واردە دەستکەوتەکانیش بکەن بە قوربانی بەرژەوەندیی تەسکیان ۰
نەهەمووگریانێک شایەنی ئەوەیە لەگەڵی بگرین نەهەمووپێکەنینێکیش هی ئەوەیە دڵمان پێی خۆش بکەین بۆیە بڕیاری پەلەپروزە ئیفرازاتی خراپ دەبێ کەدواجار نیشتمان دەخەینە بەردەم گورگەکان
وشەی خراپ فێڕێ دان و هەناسە سواری دەمان گەیەنێت بە پاشگەزبوونەوە ـ
Top