شاسوار و نەوشیروان مستەفا

شاسوار و نەوشیروان مستەفا
نەوشیروان مستەفا تا لەناو یەکێتیدا بوو لە دوای مام جەلال رەمز و سیمبولی یەکێتیەکان بوو، دوای ئەوەی لە یەکێتی جیا بۆوە و بزووتنەوەى گۆڕانی دامەزراند کادیرانی یەکێتی هەر لە سەرکرایەتیەوە تا ئاستی کۆمیتە و کەرتەکان هەر بە دووەم رەمز و سیمبولی خۆیان دەزانی, لە دوای هەڵبژاردن و ناڕەزایی گۆڕان لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و باس لە تەزویر, یەکێتی لە کاتی کۆبوونەوەى لایەنگرانی دامەزراندنی حکومەتی ئینقاز لە گردەکە، کە ئەوکات بەرهەم ساڵح یەکێک بوو لە رابەرە سەرسەختەکانی بەرەی ئینقاز، یەکێتی وەک ناردنی پەیام لە ئەگەری هەر خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی دژ بە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن و یەکێتی سەغڵەت کرد، بە چەکی سوک و مامناوەندی و مەیلەو قورسیشەوە هێرشی کردە سەر گردەکە و گۆڕی نەوشیروان مستەفا, تەقە کردنی بە مەبەست لە گۆڕی نەوشیروان مستەفا و ئەنگاوتنی، نامەیەک بۆ بزووتنەوەى گۆڕان ئەگەر هیچ جموجۆڵێک بکەن ئەوا نەوشیروان مستەفاش رەمز و سیمبول نەماوە و دەست لەویش ناپارێزین.
ئێستا شاسوار لە بازرگانێک و حەپەلوش کردنی پارەی هەزان خاوەن پشک بووە بە سیاسەتمەدار و لەوەش ئازاد کراوە چۆن باسی ماڵی مام جەلال بکات بە مەرجێک ماڵباتی بارزانی نەمریش بکات بە وەزن و قافیەی شیعرە سیاسیەکەی، تەنانەت بەرنامەی ئەوەی هەیە رۆژێک کوڕانی تاڵەبانی لەبەر دەرکی سەرا بە دەردی مفەوەز شەماڵ بەرێ و وەک باش ئامادە کردنی سیناریۆکە چەند کاتژمێرێک دەگیرێ و ئازاد دەکرێ, ئەوەش دوو پرسیار درووست دەکاو هەقە خەڵک بە دوای وەڵامەکانیاندا بگەڕێ.
١ــ ئایا جووڵانەوەی نەوەێ نوێ لە بزووتنەوەى گۆڕان بەهێزترە تا نەوێرن دەستی بۆ بەرن؟
٢ــ ئایا شاسوار لە نەوشیروان مستەفا رەمزتر و سیمبول ترە تا نەوێرن دەستی بۆ بەرن؟
لە راستیدا شاسوار بۆ لاواز کردنی بزووتنەوەی گۆڕان و کۆکردنەوەی دەنگە ناڕازیەکانی ناو یەکێتی و نەڕۆیشتنیان بەملاولادا، لەلایەن ماڵی تاڵەبانیەوە ئەرکێکی مخابەراتی پێسپێردراوە و بە تەواو بوونی ئەو ئەرکەش دەپووکێنرێتەوە, ئەگەرنا هەر شاسوار بوو وەک بازرگانێکی خاوەنی پرۆژەی چاڤی لاند و کەناڵی (NRT), لەژێر دەسەڵاتە زۆر دیموکراتیەکەی یەکێتی رۆژێک کەناڵەکەی دەسووتێنرا و رۆژێک هەڵدەکوترایە سەر چاڤی لاند و رۆژێک دەدرایە بەر رێژنەی گولە و بریندا دەکرا، ئەی خێرە ئێستا کوڕانی تاڵەبانی لەبەر دەرکی سەراش هەڵدەواسێ و بە دەردی مفەوەز شەماڵیان دەبا و کەسیش هیچی پێناڵێ؟!
Top