دەبێ وابێ؟ بڕوا ناکەم! ئەدی چۆنە؟

دەبێ وابێ؟ بڕوا ناکەم! ئەدی چۆنە؟
بەرهەم ساڵح دوای چەند کاژێرێکی کەم لە بوونی بە سەرۆک کۆماری عێراق و هیشتا پێی نەنابووە ناو (کۆشک) خەوخانەکەی سەلام، بە پەلە پروزێ و بە مەرسومێکی کۆماری ئاراس جەنگی کرد بە گەورە راوێژکاری خۆی، دەبێ وابێ و بەڕاستی ئاراس جەنگی گەورە راوێژکار بێ؟ بڕوا ناکەم! ئەدی چۆنە؟
بە پشک پشکێنێی ناو باڵەکانی یەکێتی و بە پشتیوانی فراکسیۆنە شیعەکان بەرهەم ساڵح کرا بە سەرۆک کۆمار و ئاراس جەنگیش بەناوی گەورە راوێژکار وەک خاوەنی پشکەکان ئەرکی چاودێری مووچە و بودجەی بەرهەم ساڵحی پێسپێردرا، لەو کاتەوە هەموو سەری مانگان و لە کاتی وەگرتنی مووچە و بودجە لەگەڵ بەرهەم ساڵح دادەنیشێ و بە حاسیبە مووچە و بودجەکە بەسەر خاوەن پشکەکاندا دابەش دەکەن، ئەوەش رێک شاسوار و یرۆژەی چاڤی لاند و خاوەن پشکەکانم بیر دەخاتەوە، تاکە جیاوازییەک کە لە نێوان شاسوار و بەرهەم ساڵح و پرۆژی چاڤی لاند و پرۆژەی سەرۆک کۆماردا هەبێ، شاسوار پشکی خاوەن پشکەکان ناداو چۆن مایەی خاوەن پشکەکانی حەپەلووش, کردووە، ئەوها سوودەکەش حەپەلووش دەکات، بەڵام ئاراس جەنگی ئەو رێگایەی لە بەرهەم ساڵح گرتووە و نەک ناتوانێ پشکی خاوەن پشکەکانی پرۆژەی کۆماری حەپەلووش بکات، بەڵکو حیسابی (٢٥٠) دیناریشی لەگەڵ دەکاو بە ئامانەتەوە هەقی خاوەن پشکەکان دەگەیەنێتە دەستیان.
Top