پێویستە یەکێتی تۆڵە لە شاسوار بکاتەوە

پێویستە یەکێتی تۆڵە لە شاسوار بکاتەوە
شاسوار گوتی: بە دوازدە کاتژمێر و بیست هەزار دۆلار رێگای سماقوڵی چاک دەکەم، ئەوە بۆ یەکێتی نەنگیەکی زۆر گەورە بوو، بۆیە بە ناچاری هاتە سەر خەت و بڕیاری دا بە چاک کردنی رێگاکە ئەو نەنگیە لە سەر خۆی لاببات.
ئێستا پێویستە یەکێتیش بیر لەوە بکاتەوە چۆن تۆڵەی ئەو عەیبەیە بکاتەوە کە شاسوار بەسەری هێنا, بۆ ئەو مەبەستەش من رێنمایی یەکێتی دەکەم کە چۆن ئەو تۆڵەیە بکاتەوە،.
شاسوار بەو قسەیەی هەم یەکێتی عەیبدار و خەجاڵەت کرد و هەمیش وایکرد بڕێک پارە خەرج بکات, بۆیە پێویستە یەکێتیش بڵێ، پارەی قازانجی پشکەکانی چاڤی لاند دەدەم بە خاوەن پشکەکان کە شاسوار دەستی بەسەردا گرتووە و نایانداتێ، ئەو دەیان ملیۆن دۆلارەش دەدەمەوە حکومەت کە ئەو کاتەی بەرهەم ساڵح سەرۆکی حکومەت بوو لە کەین و بەینێکی نێوان خۆیان داویەتێ و قەرزی کارەبای چاڤی لاندیشی بۆ دەدەینەوە، بەوەش چۆن شاسوار یەکێتی عەیبدار و خەجاڵەت کرد و وایکرد یەکێتی بە بڕیارێک خۆی لەو عەیبداری و خەجاڵەتیە رزگار بکات، یەکێتیش بەوە هەم شاسوار عەیبدار و خەجاڵەت دەکا و تۆڵەی خۆیشی لێ دەکاتەوە، هەمیش وا دەکات شارسواریش بۆ لابردنی عەیبداری سەر خۆی و خۆ رزگار کردن لەو خەجاڵەتیەی یەکێتی بەسەری دێنێ، بڕیار بدات قازانجی پشکەکانی چاڤی لاند و قەرزەکەی حکومەت و پارەی کارەباکەش بدات.
Top