ئەتۆ فەرموو ئەمن میاو
March 19, 2019
وتار و بیروڕا
![ئەتۆ فەرموو ئەمن میاو](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/soora.jpg )
لەوەش خراپتر ئەوەیە لەناو حزبێکیشدا بەرپرسەکان بەرژەوەندی تاکە کەسی خۆیان بخەنە سەرووی بەرژەوەندی حزبەکەیان، یەکێتی بەو دەردەش گرفتار بووە و بۆتە چەند باڵێک و هەر باڵە و بە پێی بەرژەوەندی باڵەکەی خۆی بڕیار دەدات، بەوەش کێشەی ناو باڵەکانیان گواستۆتەوە ناو ماڵی کورد، جا بۆ رازی کردنی باڵەکان و درووست کردنی بەرژەوەندی بۆ کاراکتەرەکانیان کێشەیان بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش درووست کردووە.
ئێستا یەکێتی بە (٢١) کورسی داوای پۆستی سەرۆکی پەرلەمان و جێگری سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزارەتی ناوخۆ و وەزارەتی سامانە سروشتیەکان و وەزارەتی پلاندانان و وەزارەتی شاروانی و فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و چەندین پۆستی تر دەکات, ئەوەش ئەو نوکتەیەی خوارەوەم بیر دەخاتەوە.
دەگێڕنەوە کابرایەک خەریکی نان خواردن دەبێ و پشیلەیەک بەرامبەری هەڵدەتوتەکێ دەست دەکات بە میاوەمیاو، هەر جارێک پشیلەکە دەمیاوێنێ کابرا کوتە گۆشتێکی بۆ هەڵدەدات، تا وای لێدێ کابرا بێزار دەبێ و قاپە گۆشتەکە دەباتە پێش پشیلەکە و دەڵێ: ئەتۆ فەرموو ئەمن میاو, یەکێتیش لە هەر کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ پارتی سەقفی داواکاریەکانی بەرز دەکاتەوە، بەو هۆیەوە پارتی بە دەردی کابرا گرفتار بووە و ئەوەی بۆ ماوەتەوە هەموو پۆستە وەزاریەکان لە پێش یەکێتی دابنێ و بڵێ: ئەتۆ فەرموو ئەمن میاو.