یەکێتی چۆن فرە مینبەر و فرە بڕیارە, دەبێ فرە واژۆش بێ
March 13, 2019
وتار و بیروڕا
لە وەڵامی پرسیاری یەکەمدا دەڵێین: چۆن یەکێتی فرە مینبەر بوو, دەبێ ئەوهاش فرە بڕیار بێ.
بۆ وەڵامی پرسیاری دووەمیش دەڵێین: کەس مافی وژۆ کردنی لەسەر رێککەوتنەکانی یەکێتی نییە، چونکە وەک لە فرە مینبەریدا هەموو کەسێک بۆی هەیە خاوەنی مینبەری خۆی بێ و لەو مینبەرەوە بۆی هەیە بە ئارەزووی خۆی قسە بکات, لە فرە بڕیاریشدا هەموو کەسێک بۆی هەیە خاوەنی واژۆی خۆی بێت, ئەوە یاسای یەکێتییە و بەزاندنی ئەو یاسایەش هێڵی سوورە و کەس بۆی نییە ئەو هێڵە سوورە ببەزێنێ و بتوانێ وەک کۆی یەکێتی لەسەر رێککەوتنەکان واژۆ بکات.