دانانەوەی پارێزگار پێش ئاسایی کردنەوەی دۆخی شڵەژاوی کەرکوک یان دوای ئاسایی کرنەوە؟

دانانەوەی پارێزگار پێش ئاسایی کردنەوەی دۆخی شڵەژاوی کەرکوک یان دوای ئاسایی کرنەوە؟
گرفتی بەردەم رێککەوتنی نێوان پارتی و یەکێتی پۆستی پارێزگار و کەرکوک بوو, هەرچی یەکێتی بوو دەیگوت: کێشەی کەرکوک و کەرکوکیەکان نەبوونی پارێزگارێکی کوردە، بۆ نەهێشتنی ئەو کیشەیە و گێڕانەوەی ئارامی بۆ کوردەکانی کەرکوک هەرچی زووە دەبێ پارێزگارێکی کوردی یەکێتی دابنرێ و پارتیش هاوکاری یەکێتی بێ، هەرچی پارتیش بوو دەیگوت: کێشەی کەرکوک و کەرکوکیەکان باڵادەستی حەشدی شەعبی و سوپای عێراقە و بەبێ گەڕانەوەی پێشمەرگە و ئاسایی کردنەوەی دۆخی شڵەژاوی کەرکوک، دانانەوەی پارێزگارێک لەژێر هەمەیەنە و باڵادەسەڵاتی حەشدی شەعبی هیچ لە خەم و ئازاری کەرکوکیەکان کەم ناکاتەوە, بۆیە بەر لە دانانەوەى پارێزگارێکی کوردی سەر بە یەکێتی پێویستە بارودۆخی کەرکوک ئاسایی بکرێتەوە.
رووداوی ١٦ی ئۆکتۆبر و ئەو خیانەتەی لە کورد و کوردستان و کەرکوک و کەرکوکیەکان کرا, بوونی کوردی لە کەرکوک خستە ژێر هەرەشە و پرۆسەی تەعریبی بە مۆدێلێکی ترسناکتر لە مۆدێلە کۆنەکەی سەردەمی رژێمی بەعس لەسەر کەرکوک و کەرکوکیەکان زیندوو کردەوە, جا بوونی کورد لە کەرکوک لەژێر هەرەشە دابێ و پرۆسەی تەعریب بە بەرنامە کاری بۆ بکرێ، بوونی پارێزگارێکی کوردی سەر بە یەکێتی و لەژێر هەیمەنە و باڵادەستی حەشدی شەعبی دەتوانێ چ ئارامییەک بە کەرکوکیەکان ببخشێ؟ یان چۆن دەتوانێ خەم و ئازارەکانی کەرکوکیەکان کەم بکاتەوە؟ بۆیە من پێچەوانەی رای یەکێتی کە تەنها کەرکوکی بۆ یارێزگارێکی سەر بە خۆی دەوێ دەڵێم: کەرکوک بە بارێزگارێکی عەرەب و ناسنامەی کوردستانی بوونی بۆ کورد و کەرکوکیەکانیش زۆر باشترە لە کەرکوکێک بە پارێزگارێکی کورد و ناسنانەمەی عەرەبی بوونی.
Top