کارتی ئومێدو ئاواتی دلسۆزو ئەمەل براوەکان
March 5, 2019
وتار و بیروڕا
سەرہ رای درووست کردنی ئەم هەموو لەمپەرو کۆسپ و تەگەرانەی کە دروست کراون بۆ دواخستنی کابینەی نوێ ،بەلام دواجار حکومەتێکی بەهێز دێتە کایەوە ،
ئەوہ ی دەمەوێ ئاماژەی پێبدەم ئەویش سەرۆکی ئایندەی ئەم کابینەیە سەرکردەیەکی نوێ دەبێ لەکاری دەولەت داری ، ئەویش جەنابی برا گەورە کاک مەسرور بارزانیە
۰ئەم سەر کردەیہ دەورێکی کاریگەری بێ وێنەی هەبوە لە ئەمنیەت و سەقام گیری ئەم ولاتە ۰گەنجێکی ژیر ،دووربین، سیاسێکی دیار، خاوەن پێگەیەکی بەرز لەسەر ئاستی نێو دەولەتی و ناوەخۆیی ۰کاتێک کاک مەسرور پێشنیار کرا بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی داهاتو لەلایان پارتی دیمو کراتی کوردستان پێشوازێکی گەورەی ولاتە گەورەکان لێکرا و ۰لەسەر ئاستی ناوەخۆش موژدەیەکی گەورە بوو،چونکە ئەم قوناغە جیاوازە لەروانگەی حکومرانی ۰
ئێمه لە قوناغی دوای ریفراندۆم و تێک شکانی داعش و شکانی گەمارۆ ئابوریە کانین
۰کاتێک دەلئم دوا کارتی ئەمەل بەواتای ئەوەی هەمو مان ئومێدو ئاواتمان لەسەر ئەم سەر کردەی هەل چنیوە بۆ ئەوەی چاک سازی ریشەی لەسەرجەم سێکتەرە کان دا بکات۰
سیستہ می سزاو پاداشت بخاتە بەرنامەی کاری حکومرانی ،گرنگی تەواو بە خەلکی بەئەزمون بدات ،پاکتاوی گەندەلی بکات خوێنی نوێ بخاتە کارو مۆدیلێکی نوێ لەدەولەت داری بێنێتە کایەوە،
چونکە ئەو هەلگری پەیامێکی گەورەیە کە گومانم نیە لەئەجندای کاری ئەو دەبێ لەئایندە کەئەویش هەنگاو نانە بەرەو قوناغێکی نوێ کە ئەویش کۆنفیدرالی یە ۰گومانم نیە پشتیوان بەخوای گە ورہ گەلەکە مان ئەم ئامانجە دەپێکێ.