دیسان دوو کلاسیکۆ؟

دیسان دوو کلاسیکۆ؟
دوو یانە کوردستانی و کەتەلۆنیەکە لە یەک کات و لە ساڵی ٢٠١٧ کلاسیکۆی سیاسیان لەگەڵ دوو یانە داگیرکارەکەی عەرەب و ئیسپانی و نۆکەر و بەکرێگیراوانیان ئەنجامدا و یانە کوردستانی و کەتەلۆنیەکە براوە بوون, سەبەی دووبارە پارتی وەک یانەی ریفراندۆمچی و سەربەخۆخوازان و یەکێتیش وەک یانەی عێراقچی و پلە و پیۆست ویستەکان لە یاری کلاسیکۆی سیاسیدا بەیەک دەگەنەوە، یانەی بەرشەلۆنەش وەک یانەی سەربەخۆخوازانی کەتەلۆنیا و یانەی ریاڵ مەدریدیش وەک یانەی داگیرکارانی ئیسپانیا لە کلاسیکۆیەکی تردا بەیەک دەگەنەوە, پرسیار ئەوەیە لە کلاسیکۆی سبەیدا کێ براوە دەبێ؟
وەڵامی ئەو پرسیارە دەمانگێڕێتەوە بۆ دوو کلاسیکۆکەی رابردووی نێوانیان، دیارە لە کلاسیکۆی یەکەمدا پارتی وەک یانەی سەربەخۆخوازان بە ٩٣ گۆڵ بەرامبەر ٧ گۆڵ لە یانەی عێراقی داگیرکار و کوردە عێراقچیەکانی بردەوە، واتا %٩٣ بەرامبەر %٧ دەنگی خەڵکی کوردستان، بەرشەلۆنەش وەک یانەی سەربەخۆخوازانی کەتۆلۆنیا بە ئەنجامێکی گەورە لە یانەی ئیسپانیای داگیرکاری بردەوە.
چەند رۆژێکە یانەی عێراقچیەکان لە یاریگای بەغدای عرووبە و بە سەرپەرشتی راهێنەری عەربی ئامادەکاری بۆ یاری کلاسیکۆی سبەی دەکەن, یانەی سەربەخۆخۆزان و ریفرادۆمچیەکانیش لە یاریگای کوردایەتی و بە سەرپەرشتی راهێنەری کوردی سەربەخۆخواز راهێنانی خۆیان تەواو کردووە, یانەی بەرشەلۆنە و ریاڵ مەدریدیش راهێنان و ئامادەکاری خۆیان بۆ کلاسیکۆکەی نێوانیان کردووە، با چاوەڕوان بین و بزانین لەو دوو کلاسیکۆیە کامیان براوە دەبێ؟
Top