لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی بارزانی نەمردا بارزانی باوك چی بۆ بارزانی كوڕ جێهێشتووه؟
March 1, 2019
وتار و بیروڕا
![لە ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی بارزانی نەمردا بارزانی باوك چی بۆ بارزانی كوڕ جێهێشتووه؟](https://gulanmedia.com/public/old_images/nusaran/soora.jpg )
من ناڵێم، مێژوو ده‌ڵێ: پیرۆزترین و به به‌هاترین سه‌رمایه كه وه‌ك ئامانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی له بارزانی باوكه‌وه بۆ بارزانی كوڕ مابێته‌وه، بیری نه‌ته‌وه‌یی و به‌گژدا چوونه‌وه‌ی سیاسه‌تی داگیركاری و خواستی سه‌ربه‌خۆیی و بڕیاری دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردییه، ده‌وڵه‌تی كوردی له پارچه‌یه‌كی كوردستان نا، خواستی بارزانی باوك دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بووه له‌سه‌ر ئاستی كوردستانی گه‌وه، بۆ به دیهێنانی ئه‌و خواسته‌ش سه‌ربه‌خۆیی كوردستانی له یه‌كێك له به‌شه داگیركراوه‌كان به كلیلی كردنه‌وه‌ی به‌ختی كورد له به‌شه‌كانی تر و وه‌كازی به‌تاڵ كردنه‌وه‌ی سیحری داگیركارانی كوردستان زانیوه، هه‌ر بۆیه‌ش خه‌باتی رزگاری نیشتیمانی به شكاندنی سنووری ده‌ستكرد ده‌ست پێكرد و له هه‌ر به‌شێك زه‌مینه‌ی خه‌بات له‌بار بووبێ، هێزی سیاسی و سه‌ربازی گواستۆته‌وه ئه‌و به‌شه، چوونی بۆ شۆڕشی شێخ سه‌عیدی پیران له باكوور و كۆماری كوردستان له رۆژهه‌ڵات باشترین به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌ن، ره‌نگه كه‌سانێكی بێ‌ئاگا له مێژوو یان به مه‌به‌ستی سیاسی و شێواندنی راستیه‌كان بڵێن: داواكاری شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول به سه‌ركردایه‌تی بارزانی باوك حوكمی زاتی (ئۆتۆنۆمی) بووه، جا ئه‌گه‌ر ئه‌وه داواكاری بارزانی باوك بووبێ به كام به‌ڵگه‌ی مێژووی خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی ده‌سه‌لمێنن؟
به پێی ئه‌و به‌ڵگه مێژووییه‌ی بارزانی باوك له وه‌ڵامی پرسیارێكی مامۆستا هه‌ژار موكوریانی ده‌فه‌رموێ: هه‌ژار تۆ به‌لای خۆته‌وه شه‌ره‌فنامه‌ت وه‌رگێڕاوه، ئه‌ی نابینی كوردستان له ئه‌سكه‌نده‌روونه‌وه ده‌چێته‌وه سه‌ر ده‌ریا، یان له فه‌رمووده‌یه‌كی تردا ده‌ڵێ: به‌لامه‌وه گرنگه ئاڵای كوردستان هه‌ڵبكه‌م، به‌لامه‌وه گرنگ نییه هه‌ڵكردنی ئه‌و ئاڵایه له مه‌هاباد یان هه‌ولێر یان دیاربه‌كر ده‌بێ.
ئه‌و دوو به‌ڵگه مێژووییه و بوونی هێزی سیاسی و سه‌ربازی بارزانی باوك له خه‌باتی رزگاریخوازی به‌شه‌كانی تری كوردستان، به‌سه بۆ به‌ئاگا هێنانه‌وه‌ی بێئاگایان و به‌رچاو روونی ئه‌وانه‌ی خۆیان له راستییه‌كان بواردووه و ده‌بوێرن، ئه‌گه‌رنا داواكاری حوكمی زاتی لای بارزانی باوك له قۆناغێكی دیاریكراوی مێژوودا، ته‌نها داواكارییه‌كی كاتی بووه و بۆ هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تی خه‌باتی بۆ كردووه، ئه‌وه‌تا به پێی به‌ڵگه مێژووییه‌كان وه‌ك ده‌بینین دوا خواست و ئامانجی بارزانی باوك یه‌كگرتنه‌وه‌ی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی بووه، به‌ڵام كاتێ له شۆڕشی مه‌زنی ئه‌یلول داوای حوكمی زاتی كردووه، وه‌ك سیاسییه‌كی ئه‌زمووندیده واقعی سیاسی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی له‌به‌رچاو گرتووه و وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌ییش هه‌رگیز پێویستی به‌وه نه‌بووه موزایه‌ده به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانه‌وه بكات، تا باس له ئامانجێك بكات كه له‌لایه‌ن سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و ناهاوسه‌نگی سیاسی و سه‌ربازی و ئابووری نێوان كورد و دوژمنانیه‌وه رێگه پێنه‌دراو بووه.
ئه‌وه‌ی به‌ڵگه مێژووییه‌كان بۆمان ده‌گێڕنه‌وه بارزانی باوك له پۆلێن كردنی ئامانجه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و دابه‌ش كردنیان به‌سه‌ر ئامانجی نزیك و دوور‌و له نزیكیانه‌وه هه‌ڵكشان به‌ره‌و دوا ئامانج، خوێندنه‌وه‌ی درووستی بۆ واقعی سیاسی ناوخۆیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كردووه، چونكه ناكرێ سه‌ركرده‌ی ئه‌زمووندیده له خه‌باتی رزگاری نیشتیمانیدا كارلێكه سیاسیه‌كان له‌به‌رچاو نه‌گرێ و حساب بۆ كاردانه‌وه دوژمنكاریه‌كان و به‌ریه‌ككه‌وتنی به‌رژه‌وه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان نه‌كات، بارزانی باوكیش له‌و دیدگا و جیهانبینیه‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی روانیوه، ئه‌و روانینه‌ش به‌لای دوژمنانی كورد و داگیركارانی كوردستانه‌وه به‌زاندنی هێڵی سووری ساسه‌تی داگیركاری و خولیای خۆشه‌پاندنیان بووه و به‌رده‌وام ئاسته‌نگیان بۆ درووست كردووه، ئه‌وه پوخته‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بوو كه بارزانی باوك ئامانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ بارزانی كوڕ جێهێشتووه، ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ش بده‌ینه‌وه كه بارزانی كوڕ تا كوێ هه‌وڵه‌كانی له‌سه‌ر به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانی بارزانی باوك چڕ كردوونه‌وه؟
وه‌ك به‌ڵگه مێژووییه‌كان ده‌ریانخست بارزانی باوك خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كوردی وه‌ك دوا ئامانج له كارنامه‌ی خه‌باتی شۆڕگێڕیدا چه‌سپادووه و وه‌ك ئامانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی بۆ بارزانی كوڕی جێهێشتووه، له‌گه‌ڵ هاتنه پێشی رووداوی تازه و ئه‌گه‌ری روودانی گۆڕانكاری نوێ، بارزانی كوڕ په‌رده‌ی له‌سه‌ر ئه‌و ئامانجه چه‌سپاوه لادا كه وه‌ك ئامانه‌تێكی نه‌ته‌وه‌یی له بارزانی باوكه‌وه بۆی به‌جێماوه، ئه‌وه‌ی به هه‌ڵوێست و كار و چالاكیه سیاسی و دیبلۆماسیه‌كانی بارزانی كوڕیشه‌وه دیاره، له به‌رامبه‌ر هێڵی سووری دوژمنان كه وه‌ك به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی كورد به سه‌ربه‌خۆیی كێشاویانه، ئه‌ویش هاوشێوه‌ی بارزانی باوك كه له پێناو به هاناوه چوونی كوردانی به‌شه‌كانی تری كوردستان سنووره ده‌ستكرده‌كانی خستنه ژێر پێی شۆڕشگێڕی و هه‌نگاوه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی، به‌ره به‌ره هێڵی سووری دوژمنانی ده‌بڕێ و كورد له‌و ئامانجه نزیك ده‌كاته‌وه كه بارزانی باوك وه‌ك دواخه‌ون و ئامانه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆی به‌جێهێشتووه، لێره‌وه ئازاره‌كانی مێژوو و چاوه‌ڕوانی داهاتوو پێمان ده‌ڵێ: با چیتر یه‌كهه‌ڵوێستی و كۆده‌نگی نه‌ته‌وه‌یی نه‌كه‌ینه پاشكۆی جیاوازریه سیاسیه‌كان، چونكه جیاوازی سیاسیه‌كان تا ئه‌و شوێنه به سوودن و له خزمه‌تی پرۆسه‌ی رزگاری نیشتیمانیدان كه له بازنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌رنه‌چن، بۆیه پێویسته هه‌موومان به چاوی نه‌ته‌وه‌یی له رووداوه‌كان بڕوانین و له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا ده‌ست به نه‌خشه رێگای رێبازی بارزانی باوك و هه‌ڵوێستی نه‌ته‌وه‌یی و جیهانبینی بارزانی كوڕه‌وه بگرین.