ڕۆژی زمانی دایك. . . بۆچی ۲۱ـی شوبات کرا بە ڕۆژی زمانی دایك؟

ڕۆژی زمانی دایك. . . بۆچی ۲۱ـی شوبات کرا بە ڕۆژی زمانی دایك؟

زمانی دایك یەکەمین ناسنامەی هەر نەتەوەو گەلێکە، بۆیە ساڵانە لەلایەن رێخراوی (پەروەردەی زانستی و کلتووری) نەتەوە یەكگرتووەکان UNISCO رۆژی ۲۱ـی شوبات دیار کراوە بۆ ئەم یادەو بە ڕۆژی (زمانی دایك) ناسراوە.

دیارکردنی ئەو رۆژه لە ئەنجامی کارەساتێكەوە بووە، ۲۱ـی شوباتی ساڵی ۱۹٥۲ لە بەنگلادیش کە هێشتا نەبووبوو بە وڵات پێی دەگوترا پاکستانی رۆژهەڵات. قوتابیانی زانکۆ کە (بەنگال)ـی بوون ڕاپەڕینێکیان ئەنجامدا بۆ بەفەڕمی ناساندنی زمانی بەنگالی، هەر لەو ڕاپەڕێین و خۆپیشاندانەدا ٥ پێنج قوتابی بەنگالی بەهۆی گرژی و ئاڵۆزی نیوان پۆلیس و خۆپیشاندەران گیانیان لەدەستدا.

دوایی ئەوەی بەنگلادیش لە ۲٥ـی ئازاری ۱۹۷۱ سەربەخۆیی ڕاگەیاند و بوو بە وڵاتێکی سەربەخۆ. سەرەنجام یادی کارەساتی کوژانی ٥ پێنج قوتابیەکانیان زیندو دەکەنەوەو دەیکەن به ڕەمزی ڕۆژی زمانی دایك. بۆیە لە ساڵی ۱۹۹۹ بە هاوکاری ۲٨ وڵات لەسەر داوای وڵاتی بەنگلادیش ئەو ڕۆژەی وەك زمانی دایك ناساند کە دەکانە ۲۱ـی شوباتی هەموو ساڵێك.

ئێمەیی گەلی کورد کە گەورەترین نەتەوەی جیهانین! خاوەنی زمان و کلتوور و هونەری تایبەت بەخۆمانین، بەڵام بەداخەوە بەهۆیی داگیرکاری دووژمنان کە زۆرجار قسەکردن و نووسینی زمانی کوردیان لێ قەدەغە کردوین، تا ئێستا نەتوانراوە وەك پێویست کار بۆ ڕێکخستنی زمانمان و بەستاندارد کردنی بکەین!

پیرۆزبێت ڕۆژی زمانی دایك
Top